ئەرشیفی ڕۆژانە: 2017-12-28

دادگای عێراق فەرمانی دەستگیركردن بۆ ئەفسەرێكی كورد دەردەكات

دادگای لێكۆڵینەوەی ڕەسافە لەعیراق، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ فەرماندەی هێزی ئاسمانی عیراق كە كوردە دەردەكات، له‌مباره‌یه‌وه‌ پەرلەمانتارێك زانیاری زیاتر ئاشكرا ده‌كات. عالیە نوسەیف پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگەیاند: دۆسێی دەستگیركردنی ئەنوەر حەمە ئەمین فەرماندەی هێزی ئاسمانی عیراق نوێ نییەو دەبوایە ئەم فەرمانە 15 ڕۆژ پێش ئێستا جێبەجێبكرایە، له‌مباره‌یه‌وه‌ش‌ …

درێژەی بابەت

ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی چارەنوسی موچەی ساڵی 2018ەوە بڕیاریدا

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەینێت، دابینكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە پێشینەی كاری حكوومەت دەبێت بۆ ساڵی 2018 و لەم پێناوەدا ئامادەییی خۆی بۆ پێشوازیكردن لە هەر دەسپێشخەری و هەنگاوێك دەربڕی كە ببێتە هۆی دابینكردنی مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بەپێی ڕێكارە دەستوورییەكان. لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا دوایین پێشهاتەكانی …

درێژەی بابەت

بەوێنە..مەترسیدارترین بومەلەرزەكان لە مێژوودا

سەعد مەلا عەبدوڵڵا گوڵپی بومەلەرزە ئەو جوڵە بەهێزەی زەوییە كە مەترسی گیانی و ماددی دەخاتەوە لە ئەگەری روودانی لە هەر ناوچەیەكی جیهان. ئاژانسی “افكار نیوز” بڵاویكردەوە، بەشێوەیەكی گشتی بومەلەرزە بە گوڕی 3 پلەی رێختەر كەمتر هەستی پێدەكرێت لە چاو پلەی 6 كە دەبێتە هۆی روودانی زیانی گیان و مادی بە …

درێژەی بابەت

نەخشەرێگای چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم رادەگەیەنرێت

باسك نێت لە راگەیەندراوێكدا كە كۆپییەكی دەست (باسك نێت) كەوتووە، ژمارەیەك لە رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی داوا دەكەن، هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد تاكە رێگای چارەسەری قەیرانەكانی هەرێمی كوردستانە. ئەو رێكخراوانە ئاشكراشیدەكەن، لەسایەی دەسەڵاتی حزبە حوكمڕانەكانەوە، هەرێمی كوردستان رووبەڕووی قەیرانگەلێكی سیاسی و یاسایی و دارایی و كارگێڕی سەخت بۆتەوە، پەیوەندیی نێوان لایەنە …

درێژەی بابەت

حكومەتی هەرێم پشووی سەری ساڵی ڕاگەیاند

لە بەیاننامەیەكدا ، حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی ساڵی نوێی زایینییەوە دوو رۆژ پشووی لە رۆژەكانی 31-12-2017 و 1-1-2018 راگەیاند. دەقی پەیامەكەی گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینیەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان و تەواوی گەلانی كوردستان و عیراق دەكەین و هیوادارین ئەم …

درێژەی بابەت