ئەرشیفی ڕۆژانە: 2018-01-07

وەزارەتی ناوخۆ لیستی موچە خۆرەکانی رەوانەی بەغدا دەکات

باسک نێت-ھەولێر وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێم ئامادەیی دەردەبڕێت ھاوشێوەی وەزارەتەکانی پەروەردەو تەندروستی، لیستی موچەخۆرەکانی رەوانەی بەغدا بکات بەمەبەستی وردبینی و ناردنی موچە، ڕاوێژکارێکی وەزارەتەکەش رەتیدەکاتەوە کەموکوڕی لە لیستی ناوەکانیان ھەبێت. لیوا سەعید محەمەد ڕاوێژکاری یاسایی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاند:”ھەرچەندە تائێستا حکومەتی بەغدا داوای لیستی موچەخۆران و ئاماری ھێزەکانی ئاسایشی …

درێژەی بابەت

ستۆکھۆڵم؛ تەقینەوەیەک روویدا

باسک نێت: لەئەنجامی تەقینەوەیەکدا لە دەرەوەی وێستگەیەکی میترۆ لەستۆکھۆڵم دوو کەس برینداربوون، ئەوەش بەپێی سکای نیوز. پۆلیسی ستۆکھۆڵم رایگەیاند، پیاوێکی تەمەن ٦٠ساڵ، بریندار بووە دوای ئەوەی تەنێکی لەسەر زەوی ھەڵگرتووەتەوە. دواتر تەنەکە تەقیوەتەوەو بووەتەھۆی “بەسەختی” بریندرابوونی پیاوەکە. ئەو کەسە گەیەندراوەتە، نەخۆشخانە بۆ چارەسەرکردن. ھەربەھۆی تەقینەوەکەوە ژنێکی تەمەن ٤٥ ساڵ برینداربووە. …

درێژەی بابەت

پەرلەمانی عێراق؛ بۆ رێگری لەتەعریب پرۆژەیەک ئامادەکراوە

باسک نێت: پرۆژەی رێگری لە تەعریبکردنی ناوچەجێناکۆکەکان لەپەرلەمانی عێراق، واژۆی بۆکۆکراوەتەوەو بۆ ئەوەی بخرێتە بەرنامەی کارەوە، و پەرلەمانتارێکیش رایدەگەیەنێت، ئومێدیان ھەیە ئەم ھەفتە بخرێتە بەرنامەی کارەوە. شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی، لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند:”واژۆی ٥٠ئەندامی پەرلەمانی کۆکردووەتەوە، بۆئەوەی پرۆسەی تەعریبکردنەوەی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە”. …

درێژەی بابەت

مەلا بەختیار: سەرمان سوڕماوە لە سیاسەتی حکومەتی عێراق بەرامبەر بە کورد

باسک نێت-سلێمانی مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئێمە سەرمان سوڕماوە لە ھەڵوێستی حکومەتی عێراق بەرامبەر بە کورد، سەرباری ئەوەی کە مێژوویەکی ھاوبەشمان ھەیە لە شەڕی دژی داعش، ھاوکات نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی ڕایگەیاند، لەسەر بنەمای دەستور ئامادەین بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغداد. مەلا بەختیار …

درێژەی بابەت

تا ئێستا وەزارەتی دارایی مووچەی نیوەی وەزارەتی پێشمەرگەی دابەش نەكردووە

باسک نێت-ھەولێر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، تا ئێستا وەزارەتی دارایی مووچەی نیوەی وەزارەتی پێشمەرگەی نەناردووە. ھەرچەندە لە پێش پشووەکانی سەری ساڵ وەزارەتی دارایی خشتەیەکی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی بڵاو کردەوە و وەزارەتی پێشمەرگە یەکەم وەزارەت بوو بۆ پێدانی مووچە بەڵام جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاندووە، تا ئیستا …

درێژەی بابەت

عێراق دەست دەکات بە ھەناردەکردنی نەوت بۆ ئێران

باسک نێت: جەبار لعێبی وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، بەر لە کۆتایی ئەم مانگە، دەستدەکەن بە ھەناردەکردنی نەوتی خاو لە کەرکوکەوە بۆ ئێران. ئەمڕۆ وەزیری نەوتی عێراق، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، لە ڕێگەی تانکەرەوە، دەستدەکەن بە گواستنەوەی ٣٠ ھەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا، لە کێڵگەکانی پارێزگای کەرکوکەوە بۆ پاڵاوگەکانی کرماشان لە …

درێژەی بابەت

داواکاری گشتی ئاماری چالاکییەکانی ٢٠١٧ـی بڵاوکردەوە

باسک نێت وتەبێژی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ھەرێم رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٧ دا لەسەر کەیسی دەستدرێژیکردنە سەر موڵک و ماڵی گشتی و تاوانەکانی زێدەڕۆیی ٢٢٠٠ سکاڵای تۆمار کردووە . دڵشاد نافز، وتەبێژی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ھەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئامار و چالاکیەکانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی بڵاوکردەوەو رایگەیاند، “دەستەی وردبینی لە دۆسیەی …

درێژەی بابەت

ئەمڕۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم دەستیان پێکرد

باسک نێت_سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە ھەرێمی کوردستان تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم دەستیان پێکرد. بەکر محەمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند:”ئەمڕۆ لە پۆلی چواری بنەڕەتییەوە ھەتا پۆلی ١٢ی ئامادەیی بەشداری تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم دەکەن”. ھەروەھا وتیشی:”لەکۆی ٢٥٠٠ قوتابخانە، نزیکەی ٥٠٠ ھەزار خوێندکار بەشداری تاقیکردنەوەکان دەکەن لە پارێزگای سلێمانی”. ژ.ک

درێژەی بابەت

کارەبای سلێمانی ھاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

باسک نێت_سلێمانی کارەبای سلێمانی ھاوڵاتیان لە ھەندێک کەس ئاگادار دەکاتەوە کە بەناوی ئەوانەوە داوای پارەیان لێدەکەن بۆ چاکسازی تۆڕی کارەبا و محاویلەکان. لە ڕاگەیەندراوێکدا، کارەبای سلێمانی دەڵێت:ھەندێک خەڵک بەناوی فەرمانگەکانی کارەبا، پارە لە ھاوڵاتیان کۆدەکەنەوە بۆ چاکسازی تۆڕی کارەبا و محەویلەکان. ڕاشیگەیاندووە: ئەوە پەیوەندی بە لایەنی کارەباوە نیە، بەفەرمیش دەزگانی …

درێژەی بابەت

پۆلیسی دارستانی سلێمانی: ساڵی ڕابردوو ٦٢٧ کەس دەستگیرکراون

باسک نێت-سلێمانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانی سلێمانی ڕایگەیاند، ساڵی ڕابردوو ٦٢٧ کەس لەسەر ڕاوکردن و سەرپێچی جۆراوجۆری دیکە دەستگیرکراون. پۆلیسی دارستانڤی سلێمانی ئامارەکانی ساڵی ڕابردووی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە: لە ساڵی ٢٠١٧دا، ١٤١ کەس لەسەر ڕاوی باڵندەی کێوی، ١٨١ کەس لەسەر ڕاوە ماسی و نۆ کەسی دیکەش لەسەر ڕاوی ئاژەڵی کێوی …

درێژەی بابەت