ئەرشیفی ڕۆژانە: 2018-01-13

ئەمریكا سەرجەم پلانەكانی لە ڕێگای كوردەكانی ڕۆژئاواوە جێبەجێدەكات

سەعد مەلا عەبدوڵڵا گوڵپی سەركردەیەكی كورد لە رۆژئاوای كوردستان رایدەگەیەنێت، شەڕی ناوخۆی سوریا تاكو دەیەی داهاتوو بەردەوام دەبێت و ئەمریكاش هیچ پەلە ناكات لە رۆیشتنی لە سوریا. ئالدار خەلیل یەكێكە لە سەركردەكانی كورد لە رۆژئاوای كوردستان بە ئاژانسی (رۆیتەرز)ی راگەیاند، هەوڵەكانی روسیا بۆ كۆتایهێنان بە شەڕی ناوخۆ لە سوریا شكستی …

درێژەی بابەت

رابەری گشتی پێشوازی لە سەندیكانی رۆژنامەنوسانی كوردستان كرد

باسك نێت ئەمڕۆ شەممە ١٣/١/٢٠١٨ مامۆستا عیرفان عەلی عبدالعزیز رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی لە بارەگای تایبەتی خۆی لە شاری سلیمانی پێشوازی لە سكرتێر و ژمارەیەك لە ئەندامانی سەندیكای رۆژنامەنوسان لقی هەڵەبجەی شەهید كرد. لە دانیشتنێكدا وێڕای بەخێرهێنانیان، دۆخی هەرێمی كوردستان و عێراقیان تاوتوێ كرد.

درێژەی بابەت

ڕاپەرین: تەرمی ھاوڵاتییەک لەناو دوکانەکەی خۆیدا دۆزرایەوە

باسک نێت-راپەرین پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، تەرمی ھاوڵاتییەک لەناو دوکانەکەی خۆیدا لە ناوچەی پیشەسازی دۆزرایەوە، کە شوێنەواری فیشەک بە جەستەیەوە دیارە. لە ڕاگەیەندراوێکیدا، پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە “بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر (٦)، پاش بەدەستھێنانی زانیاری ھێزەکانمان تەرمی ھاوڵاتیەکیان لە ناوچەی پیشەسازی لە دوکانەی خۆیدا دۆزیەوە،‌ کە تەمەنی ٢٥ ساڵە و …

درێژەی بابەت

ئەمڕۆ وەفدێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەچێتە بەغداد

باسک نێت: بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد بکات و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق کۆببێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر داھاتووی فڕۆکەخانەکان و خاڵە سنورییەکانی ھەرێم. بەپێی زانیارییەکان شاندە حکومییەکەی ھەرێم پێکھاتووە لە کەریم سنجاری وەزیری ناوخۆ و مەولود باوەمراد وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، کە بڕیارە لەگەڵ مەھدی عەلاق ئەمینداری …

درێژەی بابەت

لە کەرکوک نارنجۆکێک لەبەردەم ماڵی ڕۆژنامەنوسێکدا تەقیەوە

باسک نێت-کەرکوک بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٣ـی کانونی دوەمی ٢٠١٧، کاتژمێر سێ و ١٠ خولەک لە گەڕەکی شۆریجە لە شاری کەرکوک نارنجۆکێکی دەنگی لەبەردەم ماڵی رۆژنامەنووسێکدا تەقیەوە. ئاکۆ رەشید وێنەگر لە ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند:”نارنجۆکەکە لەبەردەم دەرگای ماڵەکەی تەقیوەتەوە، ھەندێک زیانی مادی ھەبووە، بەڵام ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە”. وتیشی: ھێزە ئەمنیەکان دەستیان …

درێژەی بابەت

کەشناسیی ھەرێم: سبەینێ ئەگەری بارانبارین ھەیە

باسک نێت: بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی ھەرێمی بڵاوکردەوە رایگەیاند، ئەمرۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی پەڵەھەور، سبەینێش ئەگەری باران ھەیە لە ناوچەشاخاوییەکان. بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ھەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ پەیدابوونی پەڵەھەوری جیاواز، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ١٩ پلە و نزمترینیش …

درێژەی بابەت

پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا

باسک نێت: بەھۆی تەواوبوونی تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەمی خوێندکارانەوە بڕیارە ھەفتەی ئایندە شەش ڕۆژ پشوو لەخوێندنگەکان رابگەیەنرێت. بەپێی ساڵنامەی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە، رۆژی سێشەممە ١٦ی کانوونی دووەمی ۲۰۱٨ پشووی خوێندن لەسەرجەم خوێندنگەکان دەستپێدەکات. لەو بارەیەوە بەکر محەمەد، بەرێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی رایگەیاندووە “١٥-١-۲۰۱٨ کۆتایی بە تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی قۆناغەکانی٤ تا ١٢دێت”. …

درێژەی بابەت

ئەم مانگە موچەی مانگی ١٠ی ساڵی ڕابردوو دابەشدەکرێت

باسک نێت: بەوتەی سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچون لەئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، ئەم مانگە موچەی مانگی ١٠ی ساڵی ڕابردو دابەشدەکرێت و موچەی سێ مانگی کۆتایی ٢٠١٧ پاشەکەوت ناکرێت. د. نوری عوسمان سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی‌و بەدواداچون لەئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم، بەمیدیای یەکێتی ڕاگەیاندووە:”دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بەپێی ئەو داھاتەی حکومەت دەستی دەکەوێت …

درێژەی بابەت

تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك گەورەترین گۆڕانكاری لە خزمەتگوزارییەكانیدا دەكات

فەیسبوك ئاشكرایكردووە، گۆڕانكارییەك لە فەیسبوكدا دروست دەكەین كە دەبێتەهۆی ئەوەی بەكارهێنەرانی تۆڕەكە كەمتر كاتی خۆیان لەم پێگەیە بەسەربەرن. تۆڕی (BBC) بڵاویكردەوە، ئەم پێگە پڕ بینەرە بڕیارە سیاسەتەكانی خۆی سەبارەت بە بڵاوكراوەكان و پۆستەكانی بەكارهێنەرانی گۆڕانكاری بەسەردا بهێنێت. فەیسبوك دەیەوێت، زۆرترین ئەو شتانە گرنگی پێ بدات كە بریتین لە “نووسینەكان یان …

درێژەی بابەت

نەتەوەیەكگرتووەكان وەڵامی لێدوانەكانی ترەمپ دەداتەوە

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان لێدوانەكانی سەرۆكی ئەمەریكای بە ڕەگەزپەرستانە ناوبرد سەبارەت بە پەنابەران. ڕۆبەرت كۆلفیل وتەبێژی كۆمسیاری باڵای مافی مرۆڤی سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاند، ئەگەر ئەو لێدوانانەی دۆناڵد ترەمپ دەربارەی پەنابەرانی ئەفریقاو وڵاتی هایتی ڕاست بێت، بەڕاستی مایەی شۆك و شەرمهێنە. ئەمەش لەكاتێكدایە ڕۆژنامەی پۆلەتیكۆ بڵاویكردەوە، ترەمپ لەمیانی …

درێژەی بابەت