ئەرشیفی ڕۆژانە: 2018-04-11

د. عبدالله وه‌رتی:بڕۆژه‌ی هاوكاری ئیسلامی كارێكی سروشتی و خۆرسكی كوردستانه‌ دژبه‌هیچ لایه‌نێكی سیاسی نیه‌‌

ئێواره‌ی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 11-4-2018 مه‌ڵبه‌ندی دووی هه‌ولێری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌ئاماده‌بونی به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتوو وه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و مه‌ڵبه‌ندی سێی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی دیدارێكی برایه‌تی و ئیمانی سازكرد به‌بۆنه‌ی یادی پڕشكۆی (ئیسراو میعراج) .. سه‌ره‌تای …

درێژەی بابەت

رابەری گشتی: پێشوزای کرد لە سەرۆک و نوێنەری چەند رێکخراوێکی کۆمەلگەی مەدەنی

بەرێز مامۆستا عرفان علی عبدالعزیز رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی ئەمرۆ چوار شەممە بەرواری ٢٠١٨/٤/١١لە نوسینگەی تایبەتی خوێ لەشاری سلێمانی پێشوزای کرد لە سەرۆک و نوێنەری چەند رێکخراوێکی کۆمەلگەی مەدەنی کەپێک ھاتبون لەم رێکخراوانەی خوارەوە .. ١.رێکخروای ئاڵای ٢.رێکخروای ئارامی ٣.رێکخروای ژیار ٤.رێکخروای ھەمیشە ٥.رێکخروای سە‌روە‌ری ھەڵەبجە ش.ك

درێژەی بابەت

میدیاکانی ئیسرائیل:بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا بە یاوەری قافڵەیەکی سەربازیی روسی هەڵاتووە

میدیاکانی ئیسرائیل ئەمڕۆ ٤ شەممە بڵاویانکردەوە، بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا بە یاوەری قافڵەیەکی سەربازیی روسی، کۆشکی سەرۆکایەتی جێهێشتووە و بەرەو ناوچەیەکی نادیار هەڵاتووە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە چاوەڕواندەکرێت هەریەکە لە ئەمریکا و فەرەنسا و بەریتانیا کاردانەوەیەکی توندیان لەبەرامبەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن سوپای ئەسەدەوە دژ بە هاولاتی مەدەنی هەبێت و …

درێژەی بابەت

دۆناڵد ترەمپ: ئامادەبە مووشەکەکان بەڕێوەن

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بەمزووانە بە مووشەک هێرشدەکەنە سەر سووریا، بە رووسیاش دەڵێت، ئامادەبە مووشەکەکان بەڕێوەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ لە تویتێکدا رایگەیاند: “رووسیا دەڵێ هەموو ئەو مووشەکانە دەخاتەخوارەوە کە ئاراستەی سووریا دەکرێن، کەواتە ئامادەبە، چونکە مووشەکەکان بەڕێوەن، (مووشەکەکان) تازە و باش و زیرەکیشن. تۆ نابێت هاوبەشی لەگەڵ گیاندارێکی مرۆڤکوژ …

درێژەی بابەت

هەڵكردنی ئاڵای كوردستان قەدەغەكرا، لە بانگەشەی هەڵبژاردندا لە كەركوك

بۆ یەكەم جار لە دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس لە ساڵی 2003 وە، كورد لە ولازترین دۆخیدایە لە شاری كەركوك و لەگەڵ دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا لەو شارە، بەكارهێنانی ئاڵای كوردستان و هەڵكردنی بەهەموو شێوەیەك قەدەغە دەكرێت. ڕۆژنامەی ( العربی الجدید) ئاشكرای كردووە ، ددەسەڵاتی خۆجێیی لە كەركوك، لایەنە …

درێژەی بابەت

یۆرۆکۆنتڕۆل: ئەگەر ھەیە لەماوەی ٧٢ کاتژمێردا ھێرشی ئاسمانی بکرێتە سەر رژێمی سووریا

رێکخراوی ئەوروپی بۆ سەلامەتیی ئاسمانی (یۆرۆکۆنتڕۆل) ھۆشداریی داوەتە کۆمپانیاکان فڕۆکەوانییەکان و باسی ئەگەری ھێرشکرنە سەر سووریا دەکات. لە ھۆشدارییەکەدا، رێکخراوی ئەوروپی بۆ سەلامەتیی ئاسمانی ئاگاداری کۆمپانیا فڕۆکەوانییە جیھانییەکانی کردووەتەوە، کە لە گەشتکردن بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست ”زیاتر ئاگادار بن“. رێکخراوەکە ھەروەھا رایگەیاندووە، ئەگەر ھەیە لەماوەی ٧٢ کاتژمێردا ھێرشی ئاسمانی بکرێتە سەر …

درێژەی بابەت

فڕۆکەکان تێکنەشکێنراون بەڵکو تەنها رێگە لە گواستنەوەی زانیاری و وێنەکان گیراوە بۆ هێزی سەربازی ئەمەریکا.

بە گوێرەی میدیاى روسییا، ئەو فڕۆکانەى لە نزیک سنورە دەریاییەکانی سوریا فڕیون بۆ چاودێری جموجۆڵە سەربازییەکانی سوپای روسیا و رژێمی سوریا دانرابوون. بويه روسيا جاوديرى كردوه فروكه كانى سستكردوه له جالاكى ، لە هەڵمەتەکەدا فڕۆکەکان تێکنەشکێنراون بەڵکو تەنها رێگە لە گواستنەوەی زانیاری و وێنەکان گیراوە بۆ هێزی سەربازی ئەمەریکا. “جام”کردنی …

درێژەی بابەت

بەروەدە تاقیكردنەوەكانی وەرزی دووەمی دواخست

بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى سلێمانى بڕیارى درێژکردنەوەى دەوامى خوێندنى دەرکرد و ئاشکراشیکرد لە ئەمڕۆوە پشووە فەرمییەکان ناوەندەکانى خوێندن ناگرێتەوە. لە نوسراوێکى بەڕێوەبەرایەتییەکەدا کە ئاڕاستەى سەرجەم پەروەردەکان کراوە هاتووە، لەبەرئەوەى ئەم ماوەیە دەوامى خوێندن ڕاگیرابوو بۆ قەرەبووکردنەوەى ئەو ماوەیە کۆمەڵیک بڕیاریان دەرکردووە. لە بڕیارەکاندا ئاماژە بەوە کراوە کە سەرجەم پشووە فەرمییەکان باخچەکانى منداڵان …

درێژەی بابەت

حەدیسی:بەو مەرجە پشكی هەرێم لەبودجەی عێراق دەنێرێ ده بێ رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستبكات

باسك نيت: سەعد حەدیسی، ڕۆزى (چوارشەممە) بە ماڵپەڕی “بغداد الیوم”ی راگەیاندوە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەپێی یاسای بودجەی 2018ی عێراق دەبێت پابەندبێت بەوەی رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت لەكێڵگەكانی هەرێمەوە رادەستی بەغدا بكات. حه ديسي ئاماژەی بەوەشداوە كە حكومەتی هەرێم تا ئێستا پابەندنەبوە بەو بڕگەیەی یاساكەوە هەروەك پێشریش پابەندنەبو بە …

درێژەی بابەت