ئەرشیفی ڕۆژانە: 2018-05-17

‌ئاسایشی‌ گەرمیان سزای حەوت گەنجەکەی دەربەندیخانی راگه‌یاند

ئاسایشی گه‌رمیان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا سزای ئه‌و گه‌نجانه‌ی راگه‌یاند، كه‌له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم كردبوو. بەپێی راگەیه‌ندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی‌ گەرمیان، دوای ئەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوە کرایەوە و هەموو بەڵگەکان خرانە بەردەستی دادوەری لێکۆڵینەوە لەگەڵ دانپێدانانی هەر حەوت کەسەکە، سەرەنجام تۆمەتەکەیان بەسەردا ساغبووەتەوە. ئاسایشی گه‌رمیان ده‌ڵێت: “دادوەری لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی کەرکوک/ …

درێژەی بابەت

‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌وامی فه‌رمانگه‌كانی كه‌مكرده‌وه‌

حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهۆی رەمەزانەوە ماوەی دەوامی فەرمانگەکانی یەک کاتژمێر کەمکردەوە. سەفین دزەیی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بە بۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە دەوامی فەرمی لە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی یەك كاژێر كەمدەكرێته‌وه‌، واته‌ لە كاتژمێر 8:00ی بەیانی تا كاتژمێر 2:00ی دوای نیوەڕۆ دەبێت. وتەبێژی حكومەت دەشڵێت، “بە …

درێژەی بابەت