ئەرشیفی ڕۆژانە: 2018-08-25

ڕابەری گشتی، پارێزگای هەڵەبجەی بەسەر کردەوە.. به و ينه وه

ئەمڕۆ بەڕێز  ماموستا عيرفان عه لى عه بدولعه زيز  ڕابەری گشتی بزووتنه وه ى ئيسلامى پارێزگای هەڵەبجەی بەسەر کردەوە و لەلایەن خزمان و دۆستان ولایەنگرانەوە پێشوازیەکی گەرمی لێ کرا و له ديداريكدا جاويكه وت به ئه ندامان و  دوستانى بزووتنه وهى ئيسلامى له سنوره كه. ش.ك  

درێژەی بابەت

لە گۆم بەحری سەر بە ناحییەی مەیدان هاولاتيه ك خنكا

نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە گۆم بەحری سەر بە ناحییەی مەیدان  هاولاتيه ك خنكا رائید علی جەمال قدووری، راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگه‌یاند، پێشمه‌رگه‌كه‌ ناوی (زانا اسماعیل محمد)ـه‌ و لەدایکبووی 1990 دانیشتووی خانەقینه‌. راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان، ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، دوای گەڕان لەلایەن تیمی “غەواسی” گەرمیانەوە تەرمی ناوبراو دۆزرایەوە. ش.ك

درێژەی بابەت

ئامادەکاری بۆ هێرشی ئاسمانی لە دژی سووریا دەکەن لە ئیدلب

وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگه‌یاندووه‌: “ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا بە بیانووی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن حکومەتی سووریاوە، ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی لە دژی سووریا دەکەن”. وەزارەتی بەرگری رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ كه‌ چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا خۆیان بۆ شەڕ لە ئیدلب ئامادە دەکەن و بەریتانیا سەرپەرشتی چەندین کەمپی راهێنانی چەکدارەکان دەکات. …

درێژەی بابەت

ئه‌ردۆغان: كه‌س ناتوانێت بمانگۆڕێت تا توركیا نه‌گاته‌ ئامانجه‌كانی

 ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 25/8/2018 رایگه‌یاند: “پابه‌ندی و سووربوونی توركه‌كان ده‌بێته‌ ده‌سته‌به‌ری پێویست بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر ئابووری توركیا”. ئه‌ردۆغان ده ليت: “ئێمه‌ رووبه‌ڕووی هێرشی سه‌ر ئابوورییه‌كه‌مان بووینه‌ته‌وه‌، گه‌وره‌ترین ده‌سته‌به‌ر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و ھێرشانه‌ش، پابه‌ندیی و سووربوونی هه‌موو تاكێكی گه‌له‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی و هه‌یبه‌ت و داهاتووی له‌ …

درێژەی بابەت

ده‌وڵه‌تی یاسا :راگه‌یاندنی كوتله‌ گه‌وره‌كه‌یش نزیكه‌

سه‌ركرده‌یه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا ،محه‌مه‌د سه‌هیوود ،به‌ پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی “بغداد الیوم”ـی گوتووه‌: “زیاتر له‌ ناوێك بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران پێشنیازكراوه‌ و رێككه‌وتن له‌سه‌ر یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ كراوه‌”. ده‌رباره‌ی ئاشكراكردنی ناوی ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتووی عێراق، سه‌هیوود ده‌ڵێت: “ئاشكراكردنی ناوه‌كه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌ راگه‌یاندنی كوتله‌ گه‌وره‌كه‌ی په‌رله‌مانه‌وه‌ و هیچ كه‌سایه‌تییه‌كیش پێشنیاز نه‌كراوه‌ بۆ …

درێژەی بابەت

بەهۆی تەقینەوەی مینێک کۆڵبەرێک گیانی لەدەستدا و سێی دیکەش برینداربوون

بەهۆی تەقینەوەی مینێک بە چەند کۆڵبەرێکی کوردی رۆژهەڵات لە گوندی بالیکدەری سەر بە قەزای پێنجوێن، 4 کۆڵبەر بوونە قوربانی. بەگوێرەی راگەیاندراوێکی نەخۆشخانەی قەزای پێنجوێن: ” تەرمی کوژراوەکە رەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە و سێ بریندارەکەش لە دوای وەرگرتنی چارەسەر، بۆ شاری مەریوان گەڕاونەتەوە”. ش.ك

درێژەی بابەت