ئەرشیفی مانگانە: ئه‌یلول 2018

وەلید موعەلیم: ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی چەک و تەقەمەنی بۆ داعش دەنێرێت

له هەواڵێکی ئاژانسی سپۆتنیکی رووسی، وەلید موعەلیم لەبارەی پاڵپشتیکردنی رێکخراوە تیرۆرستییەکان رایگەیاندووە: “ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی لە رێگای ئۆکرانیا و چەند وڵاتێکی باڵکان، چەک و تەقەمەنی بۆ داعش و بەرەی نوسرە دەنێرێت”. پێشتریش سکرتێری گشتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی سووریا، ئەمەریکای بە هەمان دۆسییە تۆمەتبارکردبوو. دواى ئه وه ى جه ندجاريك سووریا و رووسیا، …

درێژەی بابەت

دەستەی ژینگە: پاڵاوگه كان ڕێنماییە ژینگەیەکان جێبەجێ ناکەن

سەرۆکی دەستەی ژینگە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند” لە ماوەی ڕابردوودا دوو کۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا ئەنجامداوە سەبارەت بەداخستنی ئەو پاڵاوگە نایاسایانەی لە کوردستاندا هەن و لە دەرەوەی یاسا کاردەکەن، لەوبارەیەوە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان تێیدا کۆمەڵێک ڕێنمای تێدا دەکرد بەڵام تا ئێستا جێبەجێنەکراوە“.  ووتيشى، دەبێت وەزارەتی سامانە سروشتییەکان …

درێژەی بابەت

‌دانیشتنی په‌رله‌مانی عیراق بۆ 15ی ئه‌م مانگه‌ دواخرا

دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ 15ی ئه‌یلولی 2018، دواخرا. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 4ی ئه‌یلولی 2018، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ ئاماده‌بوونی 100 په‌رله‌مانتار كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ده‌ستپێكرده‌وه‌. بەپێی دەستووری عیراق دەبێت لە یەکەم دانیشتنی خوولی نوێی پەرلەمان، سەرۆک و جێگرەکانی پەرلەمان هەڵببژێردرێن، بەڵام تا ئێستا لایەنەکان لەسەر سەرۆکی پەرلەمان رێکنەکەوتوون و ئێستاش ماوەی …

درێژەی بابەت

سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌نگلادیش: میانمار گه‌ڕانه‌وه‌ی موسڵمانانی ئاراكانی دواده‌خات

سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌نگلادیش، شێخە حەسینە واجد رایگەیاند كه‌ حكوومه‌تی میانمار به‌بێ خستنه‌ڕووی هیچ هۆكارێك قۆناغی گه‌ڕانه‌وه‌ی موسڵمانانی رۆهینگیای دواخستووه‌. له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ نیپال، شێخە حەسینە واجد گوتی: “میانمار ده‌ڵێت كه‌ ئاماده‌یه‌ هاووڵاتییانی وه‌رگرێته‌وه‌، به‌ڵام كاتێک ته‌ماشای راستییەکان ده‌كه‌یت هیچ شتێك بۆ ئه‌وه‌ ناكات. میانمار به‌بێ هۆكارێكی دیاریكراو گه‌ڕانه‌وه‌ی موسڵمانانی رۆهینگیا …

درێژەی بابەت

‌تره‌مپ سه‌باره‌ت به‌ ئیدلیب هۆشداری ده‌دات

دۆنالد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هۆشداری دەداتە حکومەتی سوریا له‌ هێرش كردنه‌ سه‌ر شاری ئیدلب. لە تویتێکیدا، ترەمپ لە هەژماری تایبەتی خۆی نوسیوویەتی: “بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا نابێت بێباکانە هێرشبکاتە سەر ناوچەی ئیدلب. رووسیا و ئێران هەڵەیەکی کوشندەی مرۆیی دەکەن گەربێتو لەو تراژیدیایە بەشدار بن”. ترەمپ لەبارەی مەترسییەکانی جەنگی …

درێژەی بابەت

‌دوكاندارێك له‌به‌رده‌م شاره‌وانی تاران خۆی سوتاند

پیاوێكی ئێرانی له‌ به‌رده‌م شاره‌وانی شاری تاران ئاگری له‌ خۆی به‌ردا و به‌شێكی زۆری جه‌سته‌ی سووتا. ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی ئێران رایانگه‌یاندووه‌: “ئه‌و بارودۆخه‌ی ئابووری وڵاتی گرتووه‌ته‌وه‌ بووه‌ته‌ هۆی درووستبوونی فشارێكی زۆر له‌سه‌ر دوكانداره‌كه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ دژی شاره‌وانی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربریووه‌ چونكه‌ داوای باجێكی زۆریان لێكردووه‌”. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌و پیاوه‌ی خۆی سووتاندووه‌ …

درێژەی بابەت

مەڵبەندی رانیەی بزووتنەوە پێشوازی لە وەفدێكی مەڵبەندی رانیەی یەكگرتووی ئیسلامی دەكات

ئەمڕۆ ٤- ٩ – ٢٠١٨ مەڵبەندی ٤ ی رانیەی بزووتنەوەی ئیسلامی پێشوازیان لە وەفدێكی مەڵبەندی 7ی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كرد و لەلایەن بەرپرس و ئەندامانی مەڵبەندەوە پێشوازییان لێكرا. لە كۆبونەوەكەدا، پرۆژەی كاری هاوبەشی ئیسلامی و ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنەكانی ٣٠- ٩ی پەرلەمانی كوردستان تاوتوێ كران.

درێژەی بابەت

نرخی دراوەكان

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیەیە.. 100دۆلار 121 هەزار دینار. 100 یۆرۆ 141 هەزار دینار. 100 پاوەن 156 هەزار دینار. 100 هەزار تمەن 10 هەزار دینار. 100 لیرە 21 هەزار دینار.20

درێژەی بابەت

رابەری گشتی پێشوازی لە بەرپرس و ئەندامى مەڵبەندی گەرمیانكرد..به وێنه وه

ئەمڕۆ دوو شەممە ۳/۹/۲٠۱۸ بەڕێز مامۆستا عیرفان علی عبدالعزیز رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری سلێمانی پێشوازی کرد لە بەرپرس و  زماره يه ك ئەندامى مەڵبەندی گەرمیانی بزوتنەوەی ئیسلامی . ش.ك  

درێژەی بابەت