ئەرشیفی ڕۆژانە: 2018-09-16

‌به‌شیر حه‌داد به‌ جێگری‌ دووه‌می‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق هه‌ڵبژێردرا

پرۆسه‌ی‌ جیاكردنه‌وه‌ و ژماردنی‌ ده‌نگه‌كانی‌ په‌رله‌مانتاران كۆتاییهات و كاندیده‌كه‌ی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان به‌ جێگری‌ دووه‌می‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق هه‌ڵبژێردرا. كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر پرۆسه‌ی‌ جیاكردنه‌وه‌ و ژماردنی‌ ده‌نگی‌ په‌رله‌مانتاران بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ جێگری‌ دووه‌می‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق كه‌ پشكی‌ كورده‌ كۆتاییهات. به‌گوێره‌ی‌ ئه‌نجامه‌كان، به‌شیر حه‌داد كاندیدی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان به‌ جێگری‌ دووه‌می‌ سه‌رۆكی‌ …

درێژەی بابەت

لە پارێزگای كەركوك و دیالە تەقینەوەو هێرشی چەكداری روویدا

دوو سەرچاوەی ئەمنی رایانگەیاند کە لە ئاکامی ھێرشێکی داعش لە سنووری پارێزگای کەرکووک و تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە پارێزگای دیالە، سێ کەس کوژران و شەشی دیکەش برینداربوون کە لەنێویاندا، چەکدارانی حەشدی شەعبی ھەن. نەقیب حامد عوبێدی ئەفسەر لە پۆلیسی کەرکووک وتی: “ژمارەیەک تیرۆریستی داعش ھێرشیانکردووەتە سەر گوندی غەریب سەربە ناحیەی …

درێژەی بابەت

عادل عەبدولمەهدی چانسی گەورەی هەیە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت بڵاویكردەوە، عادل عەبدولمەهدی، خاوەنی تایبەتمەندییەكی زۆرە و رەنگە هێزە سیاسییەكان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق هەڵیبژێرن، و نزیكترین كەسەیش بۆ بەدەستهێنانی ئەو پۆستە. رۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە زاری سەرچاوەیەكی سیاسییەوە بڵاویكردووەتەوە، “عادل عەبدولمەهدی پەیوەندی باشی لەگەڵ هەموو لەیەنەكان هەیە لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق و لە ئاستی ناوچەكەدا”. سەرچاوەكە بە …

درێژەی بابەت

پارێزگاری سلێمانی چوار پڕۆژەی خزمەتگوزاری لەگەڵ رێكخراوی UNDP دا واژۆكرد

پارێزگاری سلێمانی چوار پڕۆژەی خزمەتگوزاری لەگەڵ رێكخراوی UNDP دا واژۆكرد، پڕۆژەكان 377 هەلی كار بۆ شاری سلێمانی دەڕەخسێنێت. راگەیاندنی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری فەرمانگە پەیوەندیدارەكان و نوێنەرانی ڕێكخراوی   UNDP واژۆكرد لەسەر چوار پڕۆژەی خزمەتگوزاریی گرنگ كرد، بە بودجەی ملیۆنێك و 753 هەزار …

درێژەی بابەت

دۆسیه‌ و برۆژه ى ليسي 119 به ره و ئيصلاح و كانديدان له م لينكه ببينه

دۆسیه‌ و بروزه ى ليسي 119 به ره و ئيصلاح و كانديدان  له م لينكه ببينه .. http://www.kurdiu.org/index.php/ku/news/kurdistan/download/22_269eb64209b7763102ae91d84eb8e172                 بروزه ى ليستى 119 به ره و ئيصلاحبروزه ى ليستى 119 به ره و ئيصلاح http://www.kurdiu.org/index.php/ku/news/kurdistan/download/22_269eb64209b7763102ae91d84eb8e172 ش.ك

درێژەی بابەت

ئەمساڵ 75 هەزار كۆچبەر گەیشتوونەتە وڵاتانی ئەوروپا و ژمارەكه كه ميكردوه

له تازه ترين  ڕاپۆرتێیدا  ڕێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە (75) هەزار كۆچبەر گەیشتوونەتە وڵاتانی ئەوروپا. رۆژنامەی (دی ڤڵت) بڵاویكردۆتەوە، ڕێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی لە دوا ڕاپۆرتیدا ڕایگەیاندووە: لە كانوونی دووەمی ئەمساڵەوە تاكو ئێستا نزیكەی (75) هەزار كۆچبەر لە رێگەی دەریای ناوەڕاستەوە خۆی گەیاندۆتە وڵاتانی ئەوروپی. ڕاپۆرتەكە ئاماژە بەوەشدەدا، …

درێژەی بابەت

خۆپیشاندانەكان لە پارێزگای بەسرە دژی كەمی خزمەتگوزاریەكان دەستیپێكردەوە

سه ر له بەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە جارێكی تر خۆپیشاندانەكان لە پارێزگای بەسرە دژی كەمی خزمەتگوزاریەكان دەستیپێكردەوە و چەند ڕێگایەكی سەرەكی كێڵگە نەوتیەكانیان داخستووە. بە گوێرەی میدیا عێراقیەكان، سەدان خۆپیشاندەر ئەمڕۆ یەك شەممە لە بەردەم چەند كێلگە نەوتیەكی بەسرە كۆبونەوە و داوای دابینكردنی هەلی كار و خزمەتگوزاریەكانیان دەكرد. ماوەی دوو …

درێژەی بابەت

كۆدار : ناو و وێنە و ناسنامەی گەریلاكانی بڵاوكردۆتەوە

باڵی سەربازی پەكەكە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان ناسراو بە كۆدار ( پژاك ) ی پێشوو، ڕایدەگەیەنن لە هەفتەی ڕابردوودا، سوپای پاسداران هێرشێكی سەربازی كردووەتە سەر یەكەیەكی چەكداریان لە ناو شاری سنە و سێ گەریلایان گیانیان لەدەستداوە و چارەنوسی گەریلایەكی تریش دیار نیە. لە ڕاگەیەنراوەكەى كودار  هاتووە: ” لە ڕۆژی ٧ی ئەیلوول …

درێژەی بابەت

بۆ پتەوكردنی هەنگاوەكانی هەڵمەتی هەڵبژاردن مەڵبەندی پێنجی یەكگرتوو مەڵبەندی یەكی بزوتنەوە كۆبونەوە

سەلەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە مەڵبەندی پێنجی یەكگرتووی ئیسلامی و مەڵبەندی یەكی بزوتنەوەی ئیسلامی بە مەبەستی بەهێزكردنی برایەتی و پتەوكردنی هەنگاوەكانی هەڵمەتی هەڵبژاردن و چۆنیەتی ڕێككەوتنی نێوان لیستی (بەرەو ئیصلاح) 119 كۆبونەوە. جێگای ئاماژەبۆكردنە یەكگرتووی ئیسلامی و بزووتنەوەی ئیسلامی بەیەك لیستی هاوبەش لە ژێر ناونیشانی (بەرەو ئیصلاح) ی ژمارە 119 بەشداری …

درێژەی بابەت

ناسا مانگێكی ده‌ستكردی ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرد

به‌ مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ توانه‌وه‌ی سه‌هۆڵی جه‌مسه‌ره‌كان، ده‌زگای فڕۆكه‌وانی و گه‌ردوونناسیی ئه‌مریكا ناسا (NASA) مانگێكی ده‌ستكردی بە بەهای یەک ملیار دۆلار ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرد. له‌ چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كه‌دا ناسا مانگی ده‌ستكردی ICESat-2ی به‌ مووشه‌كی United Launch Alliance’ın 155. كه‌ به‌ یه‌كێك له‌ سه‌ركه‌وتووترین مووشه‌كه‌كانی ئه‌مریكا ناسراوه‌ ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرد. …

درێژەی بابەت