ئەرشیفی مانگانە: تشرینی یه‌كه‌م 2018

‌ئەنجومەنی دادوەریی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەسەندکرد

ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی پەسەندکرد، ئەوە دوا بڕیارە لەبارەی ئەنجامەکان و شایەنی تانەلێدان نییە. سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن ڕاگەیاند “ئەمڕۆ ئەنجومەنی دادوەریی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی پەسەندکردووە”. ئاماژەی بەوەش کرد “ئەنجومەنی دادوەری بەو تانانەدا چووەتەوە کە لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانەوە ئاراستەی کرابوون و …

درێژەی بابەت

نرخی دیاروەكان

نرخی دیاروەكان لە بازارەكانی هەرێمی كوردستان 100 دۆلار 120 هەزار و 600 دینارە. 100 یۆرۆ 136 هەزار دینارە. 100 پاوەن 153 هەزار دینارە. 100 لیرە 22 هەزار دینارە. 100 هەزار تمەن 8 هەزار و 500 دینارە.

درێژەی بابەت

چین بڕیاری دا به ڕاگرتنی كڕينی نەوتی ئێرانی بۆ مانگی داهاتوو

ئاژانسی ڕۆیتەرز، دوو گەورەترین كۆمپانیای حكومی بواری نەوت لە چین بڕیاریان دا بە ڕاگرتنی كرێنی نەوتی ئێرانی بۆ مانگی داهاتوو. هەردوو كۆمپانیای نەوتی نیشتیمانی چینی و سینوبیك بەشێوەیەكی لەناكاو بڕیاریاندا بە ڕاگرتنی كڕینی نەوتی ئێرانی ئەمەش بووە گەورەرترین زەبری ئابوری لە یەكێك لەهاوپەیمانەكنی ئێرانە كە بەری دەكەوێت. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا …

درێژەی بابەت

ئەندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق فەرمانی گرتن بۆ خۆی و مێردەکەی دەرچووە

بەھۆی بەکارهێنانى چەکی بێ ڕەسید فەرمانی گرتن بۆ خۆی و مێردەکەی دەرچووە ، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی هه‌واڵه‌كه‌ پشت راست ده‌كاته‌وه‌. ( سەرکەوت ئەحمەد )وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: لەسەر سکاڵای ھاوڵاتییەکی سلێمانی، دادگای سلێمانی بە مادەی (٤٥٩)ی یاسای سزادانی عێراقی، بڕیاری گرتنی بۆ ئەمیرە کەریم حەمەلاو، ئەندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق …

درێژەی بابەت

فازڵ نەبی: هەرێم نەوتەكەی خۆی دەفرۆشێت

فازڵ نەبی، بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عیراق، رایگەیاندووە: ئەگەر هاتوو بودجەی 2019ی عیراق بەم شێوەیەی ئێستا پەسەند بكرێت، دەستپێكێكی خراپی حكومەتی نوێی بەغدا دەبێت لە مامەڵەكردن لەگەڵ هەرێمدا. بەڵام دڵنیاییشی داوە لەوەی کە “لەحاڵەتی تێپەڕاندنی بودجە بەم شێوەیەی ئێستا، مەترسییەكی گەورە لەسەر مووچەی فەرمانبەران و بڕینی مووچە روونادات، چونكە حكومەتی …

درێژەی بابەت

یەكێتی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران وەردەگرێت

د.جوان ئیحسان، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاندووە: یەكلاییكردنەوەی پشكی یەكێتی لە كابینە وەزارییەكەی عادل عەبدولمەهدی، بۆ دوای 2018/11/6 دواخراوە. ناوبراو وتيشي: “وەكو یەكێتی لەنێو ئەو وەزارەتانەی كە متمانەیان پێنەدراوە، وەزارتێك وەردەگرین، كە بێگومان خزمەتگوزاریی دەبێت، یان وەزارەتی دادە یاخود كۆچ و كۆچبەران . روونیشیکردووەتەوە کە ئەوەی بەپلەی یەكەم یەكلایی …

درێژەی بابەت

هیچ بڕیارێك نەدراوە بۆ داواكردنی لیستی مووچە

لە میدیاكان وا بڵاوكراوەتەوە وەزارەتی دارایی و ئابوری داوای لیستی مووچەی مانگەكانی 8 و 9 و 10 و 11 و 12ی كردووە و دەیەوێت مووچەی سێ مانگی كۆتایی ساڵ پاشەكەوت بكات. لەوبارەdەوە دواڕۆژ لەزاری سەرچاوەیەكی بەرپرس لە حكومەتی هەرێمەوە بڵاویكردۆتەوە، “تاوەكو ئێستا هیچ بڕیارێك نەدراوە بۆ داواكردنی لیستی مووچەو هیچ …

درێژەی بابەت

فڕۆکەخانەی نوێی ئیستانبوڵ کرایەوە

رێوڕەسمی کردنەوەی فڕۆکەخانەی نوێی ئیستانبوڵ بە بەشداری سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەڕێوەچوو. لە ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری تورکیادا، بە بەشداری بەرپرسانی باڵای زیاد لە ٥٠ وڵات، سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان بەڕێورەسمێک فڕۆکەخانەی نوێی ئیستانبوڵ کردەوە

درێژەی بابەت

‌یه‌كه‌م به‌فری ئه‌مساڵ‌ له‌م ناوچه‌یه‌ی كوردستان باری

یه‌كه‌م به‌فری ئه‌مساڵ له‌ چیای سیپانی‌ شاری وانی باكووری كوردستان كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ به‌رزترین چیاكانی سنوره‌كه‌، باری. له‌ كۆتایی هه‌فته‌ی رابردووه‌وه‌ شه‌پۆلێكی باران و سه‌رماوسۆڵه‌ كه‌ ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه‌، به‌رگی سپیی كرد به‌ به‌ری به‌رزاییه‌كانی‌ شاری‌ واندا. به‌رزاییه‌كانی ناوچه‌كه‌ سپی ده‌كه‌نه‌وه‌ و به‌تایبه‌ت چیای سیپان كه‌ چوار هه‌زار و 58 مه‌تر …

درێژەی بابەت