ئەرشیفی مانگانە: تشرینی یه‌كه‌م 2018

کوژرانی دوو ڕۆژنامەنوس، دووفاقی کاردانەوەکان!

کوژرانی دو ڕۆژنامەنوس، دووفاقی کاردانەوەکان! ن. لیلی علی عبدالعزیز لەهەفتەی ڕابردودا هەواڵی کوژرانی دوو ڕۆژنامەنوس ڤیکتۆریا مارینوڤا ی بولگاری و جمال خاشقجی سعودی لە میدیاکانەوەبڵاو کرایەوە ،یەکەمیان ژنەڕۆژنامەنوسی بولگاری کە دوای دەست درێژی کردنەسەری بەخنکاوی لە یەکێ لەشەقامەکانی شاری ڕوسە لەباکوری بولگاریا تەرمەکەی دۆزرایەوە،ئەوکچەڕۆژنامەنوسە کۆتا کاری ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک بو بۆلێکۆڵینەۆەلە …

درێژەی بابەت

بانكی ناوه‌ندی سه‌باره‌ت به‌ لابردنی سقری دراوه‌كان رونكردنه‌وه‌ ده‌دات

بانكی ناوەندی عێراق رایگەیاند، لابردنی سفرەكان لەسەر دراوی عێراقی هێشتا لە ئارادایە، دەشڵێت، قەبارەی دراو لە بازارەكانی عێراقدا دەگاتە 44 ترلیۆن دینار. عەبدولكەریم حەسەن شەنون، بەڕێوەبەری دەرهێنان و گەنجینە لە بانكی ناوەندی عێراق رایگەیاند، بڕیاربوو پڕۆژەی لابردنی سفرەكان لەسەر دراوی عێراقی لەساڵی 2014 دا جێبەجێ بكرایە، بەڵام كۆنتڕۆڵكردنی پێنج پارێزگا لە …

درێژەی بابەت

كاتژمێرەكەی دەستی جەمال خاشقچی دەبێتە سەرەداوی لێكۆڵینەوەكان

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكرده‌وه‌، كاتژمێرە ئەپڵەكەی دەستی جەمال خاشقچی، بووەتە سەرەداوێكی گرنگ بۆ لێكۆڵەرەوەكانی پۆلیس بۆ ئەوەی شوێنی ڕۆژنامەنوسە سعودیەكە بدۆزنەوە. بەرپرسێكی باڵای توركیا كە نەیوویستووە ناوەكەی ئاشكرابكرێت بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی وتووە، لەو كاتەی جەمال خاشقچی چووەتە ناو كونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستەنبوڵ، كاتژمێرێكی لە جۆری (ئەپل وۆچ) لە دەستدابووە كە راستەخۆ …

درێژەی بابەت

نرخی دراوەكان

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیەیە.. 100دۆلار 121 هەزار دینار. 100 یۆرۆ 140 هەزار دینار. 100 پاوەن 157 هەزار دینار. 100 هەزار تمەن 9 هەزار دینار. 100 لیرە 21 هەزار دینار.

درێژەی بابەت

‌خوێندنی باڵا: 39 هه‌زار خوێندكار له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان وه‌ردەگرین

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتنی خوێندكارانی له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ بەرنامەیان هەیە 39 هەزار خوێندکار لە زانکۆو پەیمانگاکان وەربگرن و تا ئێستاش 28 هه‌زار خوێندكار وه‌رگیراون. له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا د. خه‌تاب شێخانی، به‌ڕێوه‌به‌ری دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگه‌یاند: بۆ …

درێژەی بابەت

‌ئه‌رۆدغان به‌ڵێنی زیادكردنی به‌شه‌ ئاوی عیراق ده دات

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند، سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌ڵێنیداوه‌ به‌شه‌ئاوی عیراق و له‌ناویشیاندا پارێزگای به‌سره‌ زیاد بكات. محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رەزامەندی خۆی نیشانداوە لەسەر زیادكردنی بەردانەوەی ئاو بۆ زامنكردنی گەیشتنی ئاو …

درێژەی بابەت

سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ هەولێر هەڵوەشايەوە

بەگوێرەی سەرچاوە رۆژنامه‌وانیه‌كان سەردانەکەی مەولوود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ هەولێر هەڵوەشاوەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هۆکاری هەڵوەشانەوەی سەردانەکەی چاوشئۆغڵو ئاشکرا نەکراوە کە بڕیاربوو لە رۆژانی 11 و 12ی تشرینی یەکەم بۆ بەغدا و هەولێر ئەنجامی بدات.

درێژەی بابەت

خوێندنی باڵا مووچه‌ كه یان دواكه وت بۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو

بڕیار بوو ئه‌مرۆ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا دابه‌ش بكرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دوێنی چوارشه‌ممه‌ خه‌زێنه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ئاگاداری به‌شی ژمێریاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌یان كردبوو، به‌ڵام ئه‌مرۆ پێیان راگه‌یاندون كه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ مووچه‌یان پێ ده‌درێت. سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی له وباره يه وه بو باسك وتى:  دوێنی چوارشه‌ممه‌ خه‌زێنه‌كانی حكومه‌تی …

درێژەی بابەت

ئه‌مڕۆ ناوی‌ وه‌رگیراوان له‌زانكۆو په‌یمانگاكان راده گه‌یه‌نرێت

هێمن شوانی به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی‌ هه‌رێمی كوردستان  رايگه‌یاندوه: بڕیاره‌ نیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ 11ی‌10ی‌2018، له‌كاتژمێر 12:30 خوله‌كدا، له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵا ناوی‌ وه‌رگیراوان له‌زانكۆو په‌یمانگاكان رابگه‌یه‌نرێت. وتیشی‌:”له‌و كۆنگره‌یه‌دا ورده‌كاری‌ هاتنه‌وه‌ی‌ ناوی‌ وه‌رگیراوان بۆ زانكۆو په‌یمانگاكان ده‌خرێته‌روو، كه‌مترین نمره‌ی‌ وه‌رگیراوانیش بۆ زانكۆو په‌یمانگاكان ئاشكراده‌كرێت”. دوای‌ ئه‌نجامدانی‌ …

درێژەی بابەت

بەهای تومەنی ئێرانی تا ئيستا (80%) ی نرخى لەدەستداوە

سزاكانی ئەمریكا بەسەر ئێران لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا  بەهای تومەنی ئێرانی زیاتر (80%) ی لەدەستداوە. پاشەكشەی بەرچاوی بەهای تومەن، بۆتە هۆی ئەوەی سەدان كەس لە هەرێمی كوردستان كە بازرگانی بەو دراوەوە دەكەن، مایەپووچ ببن. لەماوەی هەفتەی ڕابردووشدا، بەهای تومەن بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی، بەهۆیەوە ژمارەیەك مامەڵەكاری …

درێژەی بابەت