ئەرشیفی ڕۆژانە: 2018-10-04

ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە وەکالەت كارا ده كريته وه

عیرفان کەرکووکی، ئەندامی تورکمانی لیستی برایەتیی کەرکووك، گوتى: “ئەمڕۆ لەلایەن سەرۆکی ئەنجوومەنەوە راسپێردراوم بۆ بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەن”. گوتیشی: “هەر ئەمڕۆ لەگەڵ هەندێك لایەن کەوتوینەتە گفتوگۆ لە ئایندەیەکی نزیکدا هەوڵدەدەین رێژەی یاسایی تەواو بکەین و کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك دەست پێیبکەینەوە”. ئه مه ش دواى ئه وه هات له رێبوار تاڵەبانی، …

درێژەی بابەت

دژی ساختەكاریەكانی پرۆسەكەيه

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی لە لایەن كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، تەنها بڕیاردەری كۆمسیۆن وەك ڕەتكردنەوەی ئەنجامەكان، ئامادەی كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنجومەنی كۆمسیاران نەبوو. ئیسماعیل خوڕماڵی وەك بڕیاردەری كۆمسیۆن و كەسێكی كارای كۆمسیۆنەكە ئامادەنەبوو لە كۆنگرەكەدا وەك هەڵوێستێك دژی ساختەكاریەكانی پرۆسەكە. ئێوارەی ئەمڕۆ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی ئەنجامی بەرایی …

درێژەی بابەت

‌کۆمسیۆن ئەنجامە بەراییەکانی ڕاگەیاند

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجومەنی کۆسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی ڕاگەیاند. شیروان زرار وته‌بێژی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردن و راپرسی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه‌ “سه‌ره‌تا سوپاسی‌ هه‌موو ده‌نگده‌رانی‌ كوردستان ده‌كه‌ین بۆ به‌شداری‌ كارایان له‌ پرۆژه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان و سوپاسی‌ هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی‌ …

درێژەی بابەت

ڕۆژانی پێنجشه‌ممه‌ كرایه‌ پشوو بۆ ئه‌م قوتابیانه

یەکێتی مامۆستایان ڕایگەیاند لەو خوێندنگایانەی دەوامیان ئێوارانە هەموو پێنجشەممەیەک دەکرێتە پشووی فەرمی. مامۆستا عه‌بدولواحید محه‌مه‌د سه‌رۆكی‌ یه‌كێتیی‌ مامۆستایان ڕایگه‌یاندووە “له‌ساڵی ڕابردودا به‌هۆی دیاریكردنی‌ پشوو له‌ڕۆژانی‌ شه‌ممه‌ بۆ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی‌ خوێندن، بۆیه‌ بڕیاردرا ئه‌و خوێندنگه‌یانه‌ی‌ ده‌وامیان ئێوارانه‌ ڕۆژانی‌ پێنج شه‌ممه‌ پشوه‌كه‌یان لاببرێت”. دەشلێت “به‌ڵام له‌مساڵدا به‌بڕیاری وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ پشوی ڕۆژانی‌ شه‌ممه‌ …

درێژەی بابەت

كارەبای سلێمانی روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رونكردنەوەیەكی لەسەر پارەی موەلیدەی مانگی نۆ بڵاوكردەوە كەتیایدا هاتووە: هەموو موەلیدە پێوەرێكی تایبەتی بۆ دانراوە كە كاتژمێرەكانی كاركردنی حساب دەكات، هەركاتێك موەلید بشكێیت یان لە هەڵكردن دوابكەوێت، بۆی هەژمارناكرێت. دەقی ڕونكردنەوەكەی بەرێیوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی: رونكردنەوەیەكی پێویست لەسەر پارەی موەلیدەی مانگی 9 ئاماژە بە لێَدوانێكی بەڕێوەبەری …

درێژەی بابەت

پەروەردە لەسەر كردنەوەی فرۆشگای خوێندنگاكان راگەیەندراوێك بلاودەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەو ەدەكات، كە پێویستە بەڕێوەبەری خوێندنگاكان بەهیچ شێوەیەك پارە لە بەڵێندەران وەرنەگرن. بەڕێوەبەرایەتیەكە لە راگەیەندراوێكدا لەسەر چۆنێتی پێدانی فرۆشگای خوێندنگەكان بە بەڵێندەران ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە دەبێـ بەڵێنەدەران پابەندی رێنماییەكانی پەروەردە بن.

درێژەی بابەت

ئەمریکا کشانەوەی خۆی لە رێککەوتنی دۆستایەتی لەگەڵ ئێران راگەیاند

ئەمریکا یەکلایەنە دەرچوونی خۆی لە رێککەوتنمانەی “برایەتی، پەیوەندی ئابوورییەکان و مافە کۆنسوڵییەکان” کە لەساڵی ١٩٥٥ لەگەڵ ئێران واژوویان کردووە، راگەیاند. وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپیۆ لە میانی کۆنگرەی رۆژنامەوانیدا وتی “ئەمریکا یەکلایەنە دەرچوونی خۆی لە رێککەوتنمانەی “برایەتی، پەیوەندی ئابوورییەکان و مافە کۆنسوڵییەکان” کە لەساڵی ١٩٥٥ لەگەڵ ئێران واژوویان کردووە، رادەگەیەنێت”. …

درێژەی بابەت

نرخی دراوەكان

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیەیە.. 100دۆلار 121 هەزار دینار. 100 یۆرۆ 139 هەزار دینار. 100 پاوەن 155 هەزار دینار. 100 هەزار تمەن 9 هەزار دینار. 100 لیرە 21 هەزار دینار.

درێژەی بابەت