ئەرشیفی مانگانە: تشرینی دووه‌م 2018

پۆلیسی سلێمانی هەڵهاتوویەكی دەستگیر كرد

پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، لە درێژەی هەڵمەتەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ دەستگیركردنی كەسانی لەیاسا هەڵاتوو، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ناڵپارێزی سەر بە بەشی پۆلیسی پێنجوێن هەشت تۆمەتباریان دەستگیركرد. پۆلیسی سلێمانی ده‌شڵێت: “دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ناڵپارێز هەشت تۆمەتباریان دەستگیركرد بەپێی ماددەی 194”. راشیگه‌یاندووه‌: لە ئێستاشدا سەرجەم تۆمەتباران بە …

درێژەی بابەت

نرخی دراوەكان

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیەیە.. 100دۆلار 119 هەزار و 750 دینار. 100 یۆرۆ 135 هەزار دینار. 100 پاوەن 152 هەزار دینار. 100 هەزار تمەن 10 هەزار دینار. 100 لیرە 23 هەزار دینار.

درێژەی بابەت

به نوسراوی فه رمى رێكلام كردن قه‌ده‌غه‌ ده‌كات

به‌گوێره‌ی نوسراوی ژماره‌ (12773) كه‌ واژووی وه‌زیری ته‌ندروستی له‌سه‌ره‌ بریاری داوه‌ ، ئەو دەرمانانەش کە پێویستیان بەڕەچەتە نییە دەبێت لە رێگەی وەزارەتەوە مۆڵەتی ریکلامکردنیان بۆ وەربگیرێت و هەروەها نابێت جلوبەرگ و کەلوپەلی پزیشکی و تاقیگەیی لە ریکلامی هیچ جۆرە کاڵا و خواردەمەنییەک بەکاربێت بە پێچەوانەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

درێژەی بابەت

17 کەس بەهۆی لافاوەکانەوە گیانیان لەدەست

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق به‌ سۆمه‌ریه‌ نیوزی راگه‌یاند: تا ئێستا 17 کەس بەهۆی لافاوەکانەوە گیانیان لەدەست داوە و 178 کەسی دیکەش بریندار بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ له‌ دوو رۆژی رابردوو بارانبارینێکی بە خوڕی له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق باریوه‌، ئه‌مه‌ش بوه‌ هۆی لافاو چەندین شار و ناوچەی عێراق بگرێته‌وه‌، زەرەر و …

درێژەی بابەت

هەلیكۆپتەرێكی سەربازی لەئەستەنبوڵ كەوتەخوارەوە

هەلیكۆپتەرێكی سەربازی لەئەستەنبوڵ كەوتەخوارەوە و تاوەكو ئێستا زیانەكان ئاشكرا نەكراون. بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی فەرمی توركیا، ئەمڕۆ دووشەممە لە ناوچەی سانجاك تەپەی شاری ئەستەنبوڵ هەلیكۆپتەرێكی سەربازی بە هۆكارێكی نەزاندراو كەوتووەتەخوارەوە. هەروەها ئەو ئاژانستە ئاماژەی بەوەشكرد: دەستبەجێ تیمە ئەمنی و تەندروستییەكان رەوانەی شوێنی رووداوەكە كران.

درێژەی بابەت

بازرگانی ئازادى نێوان ئێران و هەرێم ده‌كرێته‌وه‌

كۆنسولی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی، سەعدوڵڵا مەسعودیان رایگەیاند، پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەكانی نێوان وڵاتەكەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان بەردەوامیان هەیە و لە هەوڵی كردنەوەی زیاتری دەروازە سنوورەكانی نێوان هەردوولادان. سەعدوڵڵا مەسعودیان لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: “لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەشت خاڵی سنووریمان هەیە، لەوانەش مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ و پەروێزخانمان …

درێژەی بابەت

له لايه ن پۆلیسى ئیتحادى 20 پێشمه‌رگه‌چه‌كه‌كانیان لێ سه‌ندراوه‌

پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ ( 20) پێشمه‌رگه‌ى فه‌وجی یه‌كى لیوای (134) ى یه‌كه‌ى (70) به‌چه‌كه‌وه‌ ویستویانه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئه‌ركه‌كانیان له‌ گوندى خاڵۆ بازیانى سه‌ر به‌ شارێى له‌یلان، پێشمه‌رگه‌كان له‌ بازگه‌ى عه‌لى زه‌نگه‌نه‌ و چیمه‌ن نزیك شاره‌دێى قه‌ره‌هه‌نجیر گیراون، به‌ڵام دواى چوار سه‌عات مانه‌وه‌یان دواتر ئازاد كراون. میدیاكه‌ی نزیك له‌ پارتی …

درێژەی بابەت

وەزیری پەروەردە داوا جێبەجێكردنی چەند خزمەتگوزارییەك دەكات

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پێویستی زانی نه‌وت به‌سه‌ر ئه‌و خوێندنگایانه‌دا دابه‌ش بكرێت كه‌ تائێستا نه‌وتیان وه‌رنه‌گرتوه‌، ئه‌مه‌ جگه‌له‌ كاردرنی له‌سه‌ر سیستمی به‌ ئینگلیزی كردنی هه‌ردوو وانه‌ی بیركاری و زانست له‌ خوێندنگاكاندا. له‌میانی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان و سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌یی له‌ شاری هه‌ولێر، پشتیوان سادق، وه‌زیری …

درێژەی بابەت

سبەی حكومەتی عێراق تەواوی وەزیرەكانی دیاری دەكات

سه‌رچاوه‌یه‌كی په‌رله‌مانی كه‌ نه‌یویستوه‌ ناوی بهێنرێت به‌ ئاژانسی ناس-ی راگه‌یاندوه‌ كه‌ بۆ پۆستی وه‌زیری ناوخۆی عیراق، سێ كاندید كێبڕكێ ده‌كه‌ن، له‌وانه‌ قاسم ئه‌عره‌جی، وه‌زیری پێشووی ناوخۆ و ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، په‌رله‌مانتاری پێشوو و فالح فه‌یاز راوێژكاری ئه‌منیی پێشوی حه‌یده‌ر عه‌بادی. سه‌لام شمه‌ری، په‌رله‌مانتاری عیاق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا پێشبینیی كردوه‌ پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ …

درێژەی بابەت

بەهۆی بومەلەرزەكەی دوێنێوە نزیكەی 700 كەس بوونەتە قوربانی

شه‌وی رابردوو بومه‌له‌زره‌یه‌ك له‌ سنوری هه‌رێمی كوردستان و شاری كرماشان-ی ئێران به‌ گوڕی 6.4 پله‌ به‌پێوه‌ری رێخته‌ر رویدا. ئاژانسی هه‌واڵی میهر-ی ئێران بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ دوای ئه‌و بومه‌له‌رزه‌ به‌هێزه‌ش، 8 بومه‌له‌رزه‌كه‌ی دیكه‌ به‌ گوڕی 4 پله‌ به‌پێوه‌ری رێخته‌ هه‌مان ئه‌و ناوچانه‌ی هه‌ژاندوه‌ته‌وه‌ كه‌ پێشتر بومه‌له‌رزه‌ به‌هێزه‌كه‌یان تێدا رویدا. ئاشكراشیكردوه‌ كه‌ به‌هۆی …

درێژەی بابەت