ئەرشیفی ڕۆژانە: 2018-11-17

بەرەی تورکمانی هۆشداری تووندى دايه حکومەتی عێراق

  بەرەی تورکمانی هۆشداری دايه حکومەتی عێراق کە ئەگەربەشداریان پێنەکرێت ، ئەوا کێشەی ناوچە جێناکۆکەکان چارەسەرنابێت، وه‌ داواش ده‌كه‌ن نوێنه‌رێكیان له‌ كۆمسیۆنی باڵا جێبكرێته‌وه‌و سه‌ر له‌نوێ ئوفیسی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی شاری كه‌ركوك دابندرێته‌وه‌. (ئەرشەد ساڵحی) سەرۆکی بەرەی تورکمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا  رایگەیاند: خەڵکی تورکمان قبوڵی ناکەن فەرامۆشبکرێن و پەیامێکیش ئاراستەی سێ سەرۆکایەتیەکە …

درێژەی بابەت

مامۆستایەك بەهۆی كێشەیەكی لەپێشینەی لەگەڵ سەرۆكایەتی زانكۆی لەكارەكەی دوورخراوەيەوە

مامۆستایەك بەهۆی كێشەیەكی لەپێشینەی لەگەڵ سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلی تەكنیكی سلێمانی لەكارەكەی دوورخراوەتەوەو سبەی گردبونەوە ئەنجام دەدرێت. د.باقر سەرۆكی بەشی ڕاگەیاندن لەزانكۆی پۆلی تەكینیكی سلێمانی بەڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: “بەهۆی بڕیارێكی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلی تەكنیكی سلێمانی لەكارەكەم دورخرامەوەو داواش لەلایەنە پەیوەندیدارەكان دەكات لەسەر ڕوداوەكە بێنەدەنگ”. هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد: چەند ساڵێكە كێشەم لەگەڵ سەرۆكی …

درێژەی بابەت

پۆلیسی هه‌رێم: لەم هەفتەیەدا به‌ لیستى ناوی تۆمه‌تبارانى هه‌ڵاتوو له‌ یاسا بڵاوده‌كه‌ينه‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هه‌رێم ئاشكرایده‌كات لەم هەفتەیەدا به‌ لیست ناوی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ بڵاوده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ له‌ یاسا هه‌ڵاتوون.  (لیوا به‌ختیار بابان) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پۆلیسی هه‌رێم له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم  رایگه‌یاند: له‌ هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار دوای ئه‌نجامدانی تاوان خۆیان شاردووه‌ته‌وه‌ یان رایانكردووه‌ له‌ یاسا. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پۆلیسی هه‌رێم له‌ وه‌زاره‌تی …

درێژەی بابەت

داواى توێژینەوەیەكی سەربەخۆو بەپەلەی نێودەوڵەتی بۆ ڕوونكردنەوەی ڕاستیه كان ده كات

له دوايين رونكردنه وه ى دا ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی جەختی لەوەكردۆتەوە، كە ئەنجامی توێژینەوەو لێكۆڵینەوە ڕاگەیێندراوەكان لەلایەن داواكاری گشتی سعودییە سەبارەت بە كوژرانی (جەمال خاشقچی) رۆژنامەنووسی ڕەخنەگری سعوودی ناڕەوایەو بڕواپێنەكراوەیە. لێبوردنی نێودەوڵەتی بە ناڕەوا وەسفكردنی لێكۆڵینەوە ڕاگەیێندراوەكان سەبارەت بە كوژرانی (جەمال خاشقچی) خوازیاری توێژینەوەی سەربەخۆی نێودەوڵەتی لەوبارەیە بۆ ڕوونكردنەوەی ڕووداوەكە …

درێژەی بابەت

تۆماركردنی سكاڵا لەسەرتۆمەتبارانی فرۆشتنی چەكی كیمیای هەڵەبجە

بەمەبەستی بەرچاوڕونی و ئاستی بەرەو پێش چونی كەیسی تۆماركردنی سكاڵا لەسەرتۆمەتبارانی فرۆشتنی چەكی كیمیایی ،كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە سیمینارێكی ڕێكخست پارێزەرێكی ئەو كەیسەش دەڵێت 27ی تشریی دووەمی2018 دادگایی كردنی تۆمەتبارانی فرۆشتنی چەكی كیمیایی بەڕێوە دەچێت.. جەمال جەلال ، پارێزەر و ئەندامی تیمی پارێزەرانی داوای قەرەبوولە لێدوانێكیدا  ڕایگەیاند ” پاش ئەوەی …

درێژەی بابەت

ئاڵوگۆڕه‌ بازرگانییه‌کان له‌ گه‌ڵ ئێران به‌رده‌وامه‌

سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ بغداد الیوم ڕایگه‌یاند: ئه‌و هه‌واڵانه‌ی که‌ باس له‌ ڕاگرتنی هاورده‌ی کاڵای ئێرانی‌ بۆ هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن، دوورن له‌ ڕاستی. وتيشی، بڕیاری ڕاگرتنی ئاڵوگۆڕه‌ بازرگانییه‌کان له‌ گه‌ڵ ئێران یان هه‌ر وڵاتێکی دیکه‌ به‌ شێوازی ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌ بڕیاره‌کانی حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراقه‌وه‌ هه‌یه‌، له‌ به‌ر …

درێژەی بابەت

پنتاگۆن راپۆرتی ئێف ٣٥ی ئاراسته‌ی كۆنگرێس كرد

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) راپۆرتی په‌یوه‌ندیدار بۆ فرۆشتنی ١٠٠ فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆری ئێف ٣٥ ئاراسته‌ی كۆنگرێس كرد. مایك ئاندریوز وته‌بێژی پنتاگۆن به‌ ئانادۆڵی راگه‌یاند “وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا راپۆرتی ئێف ٣٥ كه‌ پێویسته‌ بۆ بودجه‌ی به‌رگری به‌مه‌به‌ستی بڕیار له‌سه‌ردان ئاراسته‌ی كۆنگرێسی كردووه‌. له‌مباره‌یه‌وه‌ وه‌زاره‌ت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌موو پرسیاره‌كانی كۆنگرێس له‌ نزیكه‌وه‌ …

درێژەی بابەت

40 هاووڵاتی فەلەستینی بریندار دەبن

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە كەرتی غەززە ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی تەقەی سەربازانی ئیسرائیلی بەڕووی خۆپیشاندەرانی فەلەستینی لە نێوان سنووری رۆژھەڵاتی غەززە و ئیسرائیل 40 خۆپیشاندەر برینداربوون. ئەشرەف قودرە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە كەرتی غەززە، لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: دوێنێ هەینی ٤٠ بریندار گەیەنراونەتە نەخۆشخانەكان لە كەرتی غەززە كە بەهۆی پەلامارەكانی سوپای …

درێژەی بابەت

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەكانی كەش و هەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێم بەم شیۆەیە راگەیاند.

درێژەی بابەت

نرخی دراوەكان

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیەیە.. 100دۆلار 120 هەزار و 750 دینار. 100 یۆرۆ 138 هەزار دینار. 100 پاوەن 154 هەزار دینار. 100 هەزار تمەن 11 هەزار دینار. 100 لیرە 24 هەزار دینار.

درێژەی بابەت