ئەرشیفی مانگانە: كانونی یه‌كه‌م 2018

ئێران سەبارەت بە دانوستانەكانی لەگەڵ تاليبان روونكردنەوە دەدات

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد به‌رپرسانی وڵاتەکەی له‌گه‌ڵ شاندی تاڵیبان له‌ چوارچێوه‌ی “سه‌قامگیری و ئاسایشی ئه‌فغانستان” كۆبوونه‌ته‌وه‌. به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه‌ له‌ بینای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ سازیكرد، قاسمی پشتڕاستی ئه‌وه‌ی كرده‌وه‌ كه‌ دوای سه‌ردانه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی سكرتێری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران، …

درێژەی بابەت

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماری كوژراوانی ئەمساڵ بڵاودەكاتەوە

ڕێکخراوى ڕوانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ ئاشکرایکرد، لە ساڵى ٢٠١٨دا نزیکەى ٢٠ هەزار هاوڵاتى سوری کوژراون کە ئەوەش کەمترین ڕێژەیە بەراورد بە شەڕ و پێکدادانەکانى هەشت ساڵى ڕابردوو لەو وڵاتە. بەپێی ئامارێکى ڕوانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ، لە ساڵى ٢٠١٨دا ١٩ هەزار و ٦٦٦ کەس لە سوریا کوژراون، کە لەناویاندا …

درێژەی بابەت

“رقەبەرایەتی بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان زیادیکردووە”

پەیامنێرانی بێ سنوور نەخشەی ئازادیی رۆژنامەگەریی لە جیھاندا بڵاوکردەوە و نەرویج زۆرترین ئازادیی تیادایە و لە ریزبەندی یەکەمدایە و کۆریای باکووریش لە کۆتایی ریزبەندەکەدایە. بەبۆنەی کۆتایی ھاتنی ساڵی ٢٠١٨ رێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنوور راپۆرتی ساڵانەی خۆی کە تایبەتە بە ئازادیی رۆژنامەگەری بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە بەگشتی لە جیھان …

درێژەی بابەت

رێبوار تاڵەبانی: دەركردنی سزا لەدژم بە ئامانجكردنی سیاسییە

دوای ئه‌وه‌ی ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك ئاشكرای كرد ، بۆ دوور خستنه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت واژوو كۆده‌كه‌نه‌وه‌ ، له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ رایده‌گه‌ینێت ، هەڵەی نایاساییە و دەركردنی سزاش لەدژی من بە ئامانجكردنی سیاسییە. (رێبوار تاڵەبانی) سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بە وەكالەت رایگەیاند : یەكشەممەی رابردوو 30-12-2018 ئەنجوومەنی پارێزگای …

درێژەی بابەت

هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر ماڵی عه‌بادی

بەرپرسی پاسەوانەكانی سەرۆك وەزیرانی عیراق هێرش ده‌كاته‌ سەر ماڵەكەی عەبادی لە ناوچەی سەوز. عەلی سنێد، سەركردە لە هاوپەیمانی نەسر لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەرپرسی پاسەوانەكانی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق بەناوی “ئازاد” هەڵسوكەوتی نەشیاوی ئەنجام داوە و هەستاوە بە هێرشكردنە سەر ماڵەكەی حەیدەر عەبادی و گەمارۆی داوە. ڕاشیگەیاندووە، عەبادی پێش …

درێژەی بابەت

ترەمپ شێوازی كشانەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی ئاشكرا دەكات

سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ به‌هێواشی‌ هێزه‌كانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ سوریا ده‌كێشێته‌وه‌ و ستایشی‌ ئه‌و هێزانه‌شی‌ له‌ شه‌ڕ دژی‌ رێكخراوی‌ داعش كرد. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تویته‌ر نووسی‌: “كاتێك ده‌سه‌ڵاتم گرته‌ده‌ست، له‌ سوریا ئاژاوه‌ و پێشوی‌ بوو، داعش ده‌ستی‌ به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی‌ به‌رفراوانی‌ ئه‌و وڵاته‌دا گرتبوو”. …

درێژەی بابەت

وەزیری پەروەردەی عێراق دەستی لەكاركێشایەوە

بەهۆی ئەو دەنگۆیانەی باسی لێوە دەكرێت، كە برا گەورەی وەزیری پەروەردە پەیوەندی بە ریزەكانی داعشەوە كردووە، وەزیری پەروەردە بە نوسراوێك دەستلەكاردەكێشێتەوە. شەیما حەیالی وەزیری پەروەردەی حكومەتی عێراق لە روونكردنەوەیەكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، رێكخراوی تیرۆریستی داعش لەژێر هەڕەشە و گوڕەشە، دانیشتوانی موسڵی ناچاركردبوو لە فەرمانگە مەدەنییەكانی تایبەت بە خۆی لە …

درێژەی بابەت

12 ساڵ‌ بەسەر لەسێدارەدانی سەدام حسێن دا تێدەپەڕێت

لە ڕۆژێكی وەك ئەمڕۆداو 12 ساڵ پێش ئێستا كە رێكەوتی‌ یەكەم رۆژی‌ جەژنی‌ قوربانی‌ دەكرد، سەدام حسێن سەرۆك كۆماری پێشووتری عێراق لەسێدارە دراو كۆتای بە ڕژێمەكەی هات. سەدام حسێن سەرۆكی ڕژێمی پێشووتری عیراق لەڕێكەوتی 13/12/2003 لەلایەن هێزەكانی ئەمریكاوە دەستگیركراو رووبەڕووی دادگا كرایەوە، سەدام لە دادگادا دەیان تۆمەتی بەسەردا ساغبوونەوە، كە …

درێژەی بابەت

پلەكانی گەرما بۆ خوار سفر دادەبەزێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ و بوومه‌له‌رزه‌زانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ پله‌كانی گه‌رما له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك بۆ ژێر سفری‌ سه‌دی‌ دابه‌زیون. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ و بوومه‌له‌رزه‌زانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان خشته‌ی‌ نزمترین پله‌ی‌ گه‌رمی تۆماركراوی‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 30ی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌می‌ 2018ی‌ بڵاوكرده‌وه‌. به‌گوێره‌ی خشته‌كه‌، له‌ گوندی كانی ماسی سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆك و قه‌زای‌ چۆمانی‌ سه‌ر …

درێژەی بابەت

نرخی دراوەكان

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان 100 دۆلار 120 هەزار دینار. 100 یۆرۆ 138 هەزار دینار. 100 پاوەن 152 هەزار دینار. 100 لیرە 23 هەزار دینار. 100 هەزار تمەن 12 هەزار دینار.

درێژەی بابەت