ئەرشیفی مانگانە: كانونی یه‌كه‌م 2018

پەرلەمانی عێراق هۆشداری گواستنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا بۆ عێراق دەدات

لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی په‌رله‌مانی عێراق، گواستنه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکای له‌ سوریاوه‌ بۆ هه‌رێمی کوردستان به‌ داگیرکاری و پێشێلکردنی سه‌روه‌ری ئه‌م وڵاته‌ ناو بردووه‌. په‌رله‌مانی عێراق له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕاپۆرت و هه‌واڵانه‌ی که‌ باس له‌ هاتنی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سوریاوه‌ بۆ هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن، هاته‌ ده‌نگ. لیژنه‌ی ئاسایشی نیشتمانی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاندووه‌ …

درێژەی بابەت

نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهان

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 23ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی و نه‌وتی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا. نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا به‌ 45 دۆلار و 41 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت. هاوكات به‌رمیلێك نه‌وتی برێنتیش به‌ 53 دۆلار و 50 سه‌نت فرۆشرا.

درێژەی بابەت

برێت مەکگورک دەستی لەکار کێشایەوە

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند کە نوێنەری تایبەتی خۆی لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، برێت مەکگورک دەستی لەکار کێشاوەتەوە. بەپێی ئەو ھەواڵانەی لە راگەیاندنەکانی ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، برێت مەکگورک کە سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایە، دەستی لەکار کێشاوەتەوە. راگەیەندرا کە مەکگورک …

درێژەی بابەت

مزگەوتێكی مێژووی لەباكوری كوردستان بەسەلامەتی گواسترایەوە

توركیا مزگەوتێكی تەمەن 600 ساڵی بۆئەوەی ژێر ئاو نەكەوێت و لەناو نەچێت بەسەلامەتی بۆ شوێنێكی دیكە گواستەوە. بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسی فەرمی توركیا، ئەو وڵاتە لە هەوڵێكی سەركەوتوودا توانیان مزگەوتی ئەیوبی لە ویلایەتی باتمانی باكوری كوردستان لە ناوچەی شوێنەواری حەسەن كێف بەسەلامەتی بگوێزنەوە. ئەوەشی خستەڕوو: شاری حەسەن كیف یەكێكە لە …

درێژەی بابەت

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك 3 هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، بەهۆی روداوێكی هاتوچۆوە 5 هاووڵاتی بوونە قوربانی. بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 6ی بەرەبەیان، بەهۆی ڕووداوی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكی جۆر نیسان ئاڵتیما لەسەر رێگای دەربەندیخان-كەلار لە نزیك گوندی سەید مەحمود پێنج هاووڵاتی بوونە قوربانی. هاتوچۆی گەرمیان ئاشكراشیدەكات، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەكە …

درێژەی بابەت

ئەردۆغان و ترەمپ رێكەوتن

مارک کمیت جێگری وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەردۆغان، ترەمپی رازیکردووە کە لە هەموو پلانەکانی ئەمریکا لە سوریا هەماهەنگی و پەیوەندی دوورمەودا هەبێت لە نێوان واشنتن و ئەنقەرە، و پشتیوانی ئەمریکا لە یەپەگە کاتی و تاکتیکی بووە. کیمیت لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی جەزیرە، رایگەیاند، “ئەردۆغان، لەبارەی گشت پلانەکانی پەیوەندیدار بە …

درێژەی بابەت

نرخی دراوەكان

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیەیە.. 100دۆلار 120 هەزار دینار. 100 یۆرۆ 137 هەزار دینار. 100 پاوەن 154 هەزار دینار. 100 هەزار تمەن 12 هەزار دینار. 100 لیرە 23 هەزار دینار.

درێژەی بابەت

رابەری گشتی: لەبەر حاڵەتی ناسروشتی كوردستان قسەی توندمان نەبووە

باسك نێت ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی رایدەگەیەنێت، لەحاڵی ئێستادا كە ئۆپۆزسێۆن لاوازە و دەستەڵات بەهێزن مەحاڵە بتوانی هیچ هەنگاوێك بۆ چاكسازی ئامانجی هەبێت. عیرفن عەلی عەبدولعەزیز رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەرنامەی تاووتوێیnrt ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، كاتی خۆی بڕیارماندابوو بەشداری حوكومەت ناكەین و تەمەنادەكەین خۆزگەو ئاواتی خەڵكی بەدی بێت. …

درێژەی بابەت