ئەرشیفی ڕۆژانە: 2018-12-08

دزينى نەوتی رەش به تانکەر له كه ركوك بوه ته ديارده

لەشارەدێی تازەی سەر پارێزگای کەرکووك، پۆلیسی فیدراڵی دەستیان بەسەر تانکەرێکی گواستنەوەی نەوتی رەشدا گرتووە، کە لەیەکێک لە بۆڕییەکانی گواستنەوەی نەوت دزيويانه. به‌ گوێره‌ی زانیارییەکانی پۆلیس، ئەو کەسانەی دەستگیرکراون باندێکی گەورەن و دانیان بەوەداناوه‌ کە ماوەی زیاتر لەشەش مانگە نەوتی کەرکووك بەشەوان دەخەنە تانکەرەوە و بەقاچاخ لە ئێران ساخی دەکەنەوە. ئه‌مه‌ …

درێژەی بابەت

قەرزێك بەبڕی (75) ملیۆن دینار بە هاوڵاتیان و فەرمانبەران ده دەن

بەپێی راگەیەندراوێكی بەنكی رافیدەین، لەپێناو پشتیوانی كردن لەسیاسەتی بەنكی، بڕیاریانداوە قەرزێك بەبڕی (75) ملیۆن دینار بە هاوڵاتیان و فەرمانبەران بدەن تاكو یەكەی نیشتەجێ‌ كردن لەیەكێك لە یەكەكانی نیشتەجێ‌ كردن بكڕن لەهەر شوێنێكی عێراق بێت. بەنكی رافیدەین راشیگەیاندووە، قەرزەكە تەنها بەو كەسە دەدرێت كە داوای قەرزەكە دەدرێت و دەبێت كەسەكەش یەكەی …

درێژەی بابەت

پڕۆژە بڕیارەكەی ئەمریكا بۆ ئیدانەكردنی بزووتنەوەی حەماس ڕەدكرایەوە

ئه مرو دواى ئه وه ى پڕۆژە بڕیارەكەی ئەمریكا بۆ ئیدانەكردنی بزووتنەوەی حەماس كە ئەمریكا ئامادەی كردبوو لەلایەن ئەنجوومەنی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە ڕەدكرایەوە. لەدوای ئەوەی ئەمریكا پڕۆژە بڕیارێكی بۆ ئیدانەكردنی بزووتنەوەی حەماس ئامادەكردو پێشكەشی ئەنجوومەنی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان كرد، لەلایەن 193 ئەندامی ئەنجوومەنی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە ڕەدكرایەوە لە پرۆژە بڕیارەكەی …

درێژەی بابەت

دابەشكردنی ئاو بۆ ماوەی هەفتەیەك ناحیەی باوەنور ده وەستێت

به‌هۆی ئه‌و ته وزمو لێزمه‌ بارانه‌ ى روى له ناوجه كه كردوه  له كه ل  پچڕانی كارەبا و چونی قوڕ و لیتە بۆ ناو بیرەكانی ناو ڕوباری سیروان،  دابەشكردنی ئاو بۆ ماوەی كەمتر لە هەفتەیەك بوەستێت و بەڕێوبەری ناحیەی باوەنوریش دڵنیای دەداتە هاوڵاتیان و دەڵێت: “هەر لە سبەینێوە دەست دەكەینەوە …

درێژەی بابەت

دووشەممە مووچەی وەزارەته كانی پەروەردە تەندروستی خەرج دەكرێت

ڕۆژی یەك شەممە و دوو شەممە مووچەی دوو وەزارەت دابەش دەكرێت. سەرچاوەیەك لە گەنجینەی هەولێر بۆ (باسك نيت) ئاشكرای كرد، ڕۆژی یەك شەممە 9-12-2018 مووچەی وەزارەتی پەروەردە و ڕۆژی دوو شەممە مووچەی وەزارەتی تەندروستی خەرج دەكرێت. دوابه دوا ى ئه و ه خشته ى موجه ى وه زاره ت و …

درێژەی بابەت

تره‌مپ: خۆپیشانده‌ران له‌ فه‌ڕه‌نسا هوتافی ‘تره‌مپمان ده‌وێت’ ده‌ڵێنه‌وه‌

سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به‌و خۆپیشاندانانه‌ی له‌ فه‌ڕه‌نسا سازده‌كرێن باسی له‌ رێككه‌وتننامه‌ی پاریس كرد كه‌ وڵاته‌كه‌ی لێی كشاوه‌ته‌وه‌ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جیهانی به‌رامبه‌ر گۆڕانی كه‌ش وهه‌واری كردووه‌ته‌ ئامانج و، رایگه‌یاند: “رێككه‌وتننامه‌كه‌ له‌ پاریس به‌كه‌ڵك نه‌هات”. له‌ تویتێكیدا له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تویته‌ر، تره‌مپ بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌موو شوێنێكی فه‌ڕه‌نسا …

درێژەی بابەت

تەرمی پێشمەرگەیەك لە سۆران دۆزرایەوە

ته‌رمی پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌ قه‌زای سۆران له‌ گه‌راجی مه‌ڵه‌كه‌یاندا دۆزرایه‌وه‌ و كه‌سوكاره‌كه‌شی ده‌ڵێن كه‌سه‌كه‌ خۆی هه‌ڵواسیووه‌ و نه‌خۆشیی ده‌رونی هه‌بووه‌. رائید سه‌عدون هاودیانی، وته‌بێژی پۆلیسی سۆران له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد: كاتژمێر 3ی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ نه‌خۆشخانه‌ی سۆران، پۆلیسی ئێشگكری ناوشاری ئاگادار كردوه‌ته‌وه‌ و به‌ بونی ته‌رمێك. وتیشی: دوای لێكۆڵنه‌وه‌ ناسنامه‌ی ته‌رمه‌كه‌ ئاشكرا كراوه‌ …

درێژەی بابەت

رزگاركردنی 83 كه‌س له‌ لافاو له‌ گوندیكی كه‌ركوك

دانیشتوانی گوندی گازوه‌شانی كه‌ركووك، به‌هۆی بارانی به‌لێزمه‌وه‌ كه‌ ماوه‌ی سێ رۆژه‌ به‌رده‌وامه‌ رووبه‌ڕووی لافاو بوونه‌ته‌وه‌، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگری شارستانیه‌وه‌ گوازرانه‌وه‌ بۆ شوێنێكی ئارام. ساڵح محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی كه‌ركوك  به‌ ئاژانسی ئانادۆڵی راگه‌یاند: “له‌گه‌ڵ دروستبوونی لافاو تیمه‌كانی به‌رگرژی شارستانی ده‌ستیان به‌ كار كرد و سه‌ركه‌وتووبوون له‌ رزگاركردنی 83 كه‌س له‌ …

درێژەی بابەت

كەشناسی هەرێم هۆشداری شەپۆلێكی دیكەی باران بارین دەدات

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئاشكرایدەكات، بە پاڵپشت بەو زانیارییانەی لە راپۆرتی پێشتر بڵاومان كردبۆوەوە، پێشبینی دەكرێت باران بارین ئەمڕۆ بەردەوامی هەبێت كە لە هەندێك كاتدا بە لێزمە دەبێت بە تایبەت لە پارێزگای دهۆك و پارێزگای سلێمانی و باكوری رۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر. ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، پلەكانی گەرما …

درێژەی بابەت

دەست بە نۆژەنكردنەوەی بازاری قەیسەری كەركوك دەكرێت

بازاڕی مێژوویی قه‌یسه‌ری له‌ شاری كه‌ركووك كه‌ 26ی تشرینی دووه‌م سووتا و له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئاژانسی هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری توركی (تیكا)ه‌وه‌ نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه‌، ئه‌مڕۆ ده‌ستكرا به‌ كاره‌كانی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی پاشما و داروپه‌ردوی رووخاو و پاككردنه‌وه‌ی. به‌ڕێوه‌به‌ری لقی به‌غدای تیكا، جونه‌یت ئه‌سمه‌ر به‌ ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: “له‌ژێر رۆشنایی فه‌رمانی سه‌ركۆمارمان، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان …

درێژەی بابەت