ئەرشیفی ڕۆژانە: 2018-12-23

ئەمریکا، دڵنیایی دەداتە عادل عەبدولمەهدی

ئاژانسی ئەسۆشێتێدپرێس بڵاویکردەوە، ئۆفیسی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە تەلەفۆن سەرۆك وەزیرانی عێراقی دڵنیاكردۆتەوە كە هێزەكانی وڵاتەكەی بەردەوامدەبن لەشەڕ دژی داعش لەعێراق و ناوچەكانی دیكەش سەرباری ئەوەی كە هێزەكانیان لەسوریا دەكشێنەوە. دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەستی بە كێشانەوەی تەواوەتی هێزەكانی وڵاتەكەی لە سوریا بەپێی ئەو بڕیارەی رۆژی …

درێژەی بابەت

پەرلەمانی عێراق هۆشداری گواستنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا بۆ عێراق دەدات

لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی په‌رله‌مانی عێراق، گواستنه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکای له‌ سوریاوه‌ بۆ هه‌رێمی کوردستان به‌ داگیرکاری و پێشێلکردنی سه‌روه‌ری ئه‌م وڵاته‌ ناو بردووه‌. په‌رله‌مانی عێراق له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕاپۆرت و هه‌واڵانه‌ی که‌ باس له‌ هاتنی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سوریاوه‌ بۆ هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن، هاته‌ ده‌نگ. لیژنه‌ی ئاسایشی نیشتمانی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاندووه‌ …

درێژەی بابەت

نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهان

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 23ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی و نه‌وتی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا. نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا به‌ 45 دۆلار و 41 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت. هاوكات به‌رمیلێك نه‌وتی برێنتیش به‌ 53 دۆلار و 50 سه‌نت فرۆشرا.

درێژەی بابەت

برێت مەکگورک دەستی لەکار کێشایەوە

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند کە نوێنەری تایبەتی خۆی لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، برێت مەکگورک دەستی لەکار کێشاوەتەوە. بەپێی ئەو ھەواڵانەی لە راگەیاندنەکانی ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، برێت مەکگورک کە سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایە، دەستی لەکار کێشاوەتەوە. راگەیەندرا کە مەکگورک …

درێژەی بابەت