ئەرشیفی ڕۆژانە: 2018-12-26

له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ی سێوان قادر كه‌سێكی دیكە ده‌ستگیر كرا

دوای ئەوەی هاوسەرەكەی لەسەر دۆسیەی سوتانی سێوان و سێ‌ منداڵەكەی دەستگیركرا، ئەمڕۆ تۆمەتبارێكی دیكە دەستگیر كرا، كە پێشتر لەلایەن دادگاوە وەك شایەتحاڵ بانگهێشت كرابوو. سەرچاوەیەك كە نەیویست ناوی ئاشكرا بێت راگەیاند: بەمەبەستی وەرگرتنی وتە و لێكۆڵینەوە لەو سكاڵایەی لەسەری تۆمار كرابوو، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەو ئافرەتە دەستگیر كرا لەلایەن پۆلیسی …

درێژەی بابەت

ژمارەیەك ئۆتۆمبیل غه‌رامه‌ ده‌كرێن

دوای ئه‌وه‌ی بریاردرا به‌هۆی جه‌ردی ساڵانه‌وه‌ كاره‌كانی تۆمار كردن و گواستنه‌وه‌ی خاوه‌نداریه‌تی بۆماوه‌ی چه‌ندرۆژێك ده‌وه‌ستێت> بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ھاتوچۆی ھەرێم پەیامێک ئاڕاستەی سەرجەم ئەو شۆفێرانە دەکات کە ئۆتۆمبێَلی (ژمارە کاتی)ان ھەیەو وادەی تۆمارکردنەکەیان دەکەوێتە ئەو ڕۆژانەی ھەفتەی داھاتوەوە کە لەلایەن حکومەتەوە کراوەتە پشوو، ڕاشیدەگەیەنێت، خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانە غەرامە دەکرێن و لێخۆشبونیان …

درێژەی بابەت

ژماره‌ی سه‌ربازانی فه‌ڕه‌نسا له‌ سوریا ئاشكرا كرا

فه‌ڕه‌نسا كه‌ دوای بڕیاری كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له‌ سووریا رایگه‌یاندبوو به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پشتگیرییه‌كانی بۆ تیرۆریستانی یه‌په‌گه‌/په‌كه‌كه‌ له‌ زۆرینه‌ی خاڵه‌ سه‌ربازییه‌كاندا سوود له‌ توانا سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا وه‌رده‌گرێت. ژماره‌ی سه‌ربازانی فه‌ڕه‌نسا له‌ سووریا، نزیكه‌ی 200 سه‌ربازه‌. دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ بڕیاری كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له‌ سووریا ده‌ركرد، تیرۆریستانی یه‌په‌گه‌/په‌كه‌كه‌ …

درێژەی بابەت

‌یه‌كگرتوو له‌سه‌ر بڕیاری‌ زیندانیكردنی‌ رێبوار تاڵه‌بانی هاته‌ ده‌نگ

وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند، بڕیاری زیندانیكردنی‌ رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك سیاسییه‌ و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێ لایه‌ن و ده‌زگای شاری كه‌ركوكه‌وه‌. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 26ی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌می‌ 2018 دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی كه‌ركوك فه‌رمانی زیندانیكردنی‌ بۆ رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی به‌وه‌كاله‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ده‌ركرد كه‌ سه‌ر به‌ یه‌كگرتووی ئیسلامی …

درێژەی بابەت