ئەرشیفی ڕۆژانە: 2019-01-18

توركیا له‌ چەند شارێكی عێراق كۆنسوڵخانه‌ دەكاتەوە

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، حامی ئاكسۆی رایگه‌یاند كه‌ توركیا له‌ به‌رنامه‌ی دایه‌ ئه‌مساڵ كۆنسوڵخانه‌ له‌ موسڵ، به‌سڕا، كه‌ركووك و نه‌جه‌ف بكاته‌وه‌. ئاكسۆی له‌ میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ هه‌وڵی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ عێراق و به‌ بیری هێنایه‌وه‌ گه‌وره‌ترین په‌یماننامه‌ توركیا له‌گه‌ڵ عێراق كردوویه‌تی بۆ …

درێژەی بابەت

تره‌مپ چوونی شاندی ئه‌مریكی بۆ داڤۆس هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ به‌ پاساوی “داخراوی حكوومه‌تی فیدڕاڵی” چوونی شاندی ئه‌مریكی بۆ شاری داڤۆس-ی سویسرا هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ كه‌ چاوه‌ڕێ ده‌كرا به‌شداری بكه‌ن له‌ كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهان. له‌مباره‌یه‌وه‌ وته‌بێژی كۆشكی سپی، سارا ساندرێس راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌. ساندرێس ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ به‌هۆی داخرانی حكوومه‌تی فیدڕاڵی تره‌مپ چوونی شاندی ئه‌مریكی بۆ داڤۆس هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه‌.

درێژەی بابەت

نرخی دراوەكان

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیەیە.. 100دۆلار 120 هەزار دینار. 100 یۆرۆ 137 هەزار دینار. 100 پاوەن 153 هەزار و 750 دینار. 100 هەزار تمەن 10 هەزار و 650 دینار. 100 لیرە 22 هەزار و 500 دینار.

درێژەی بابەت

هاتووچۆی هەولێر هۆشداری دەداتە شۆفێران

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر سەرجەم هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە رێگای دەربەندی گۆمەسپان كە بۆسەر چیای سەفین دەچیت لەمەفرەقەكەوە بۆسەر شاخی سەفین پاك نەكراوەتەوە. بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، سەرجەم شوفێران و هاووڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە رێگای دەربەندی گۆمەسپان كە بۆ سەر چیای سەفین دەچێت لەمەفرەقەكەوە بۆسەر شاخی سەفین پاك …

درێژەی بابەت