ئەرشیفی ڕۆژانە: 2019-01-24

رووسیا له‌بارەی ڤێنیزوێلا هۆشداری به‌ ئه‌مریكا دا

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی ریابكۆڤ هۆشداریدا له‌ ئه‌گه‌ری ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌ ڤێنیزوێلا و رایگه‌یاند “هه‌نگاوێكی له‌مجۆره‌ كاره‌ساتی لێده‌كه‌وێته‌وه‌. ڤێنیزوێلا هاوبه‌شی ستراتیجیمانه‌ و هه‌رواش ده‌مێنێته‌وه‌”. له‌باره‌ی دان نان به‌ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی ڤێنیزوێلا، خوان گوایدۆ وه‌ك “سه‌رۆكی كاتی” له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌، ریابكۆڤ گوتی: “ئه‌مریكا و ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه‌ به‌ …

درێژەی بابەت

‌واده‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی‌ هاورده‌كردنی‌ مریشك دیاریكرا

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 24ی كانوونی دووه‌می 2019، له‌ دیوانی قایمقامیه‌تی‌ سلێمانی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاستی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ به‌روبوومی‌ ناوخۆیی‌ به‌ڕێوه‌چوو و بڕیاردرا پێداچوونه‌وه‌ به‌ بڕی ئه‌و به‌روبووم و پێداویستیانه‌دا بكرێت كه‌ هاورده‌ی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت. پاش كۆتاییهاتنی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ رزگار حه‌مه‌د، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سلێمانی رایگه‌یاند: “به‌هۆی زۆربوونی پڕۆژه‌ په‌له‌وه‌ریه‌كان …

درێژەی بابەت

عەمار حەكیم هۆشداری دەدات

سه‌ید عه‌مار حه‌کیم سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌کانی ئيسرائيل بۆ سوریا جه‌ختیکرده‌وه‌ که‌ هێرشه‌کانی ئيسرائيل خاکی سوریا و بنکه‌ سه‌ربازییه‌ فه‌رمییه‌کان، گۆڕانکارییه‌کی مه‌ترسیداره‌ که‌ ڕووبه‌ڕووی سوریا بووه‌ته‌وه‌. ناوبراو به‌ ئاماژه‌ به‌ نیگه‌رانی وڵاتانی ناوچه‌که‌ له‌ به‌رامبه‌ر پیلانگێڕییه‌کانی ئيسرائيل وتی: هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئیسرائیل و هه‌وڵه‌کانی نتانیاهۆ بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ ئاڵۆزییه‌کان له‌ گه‌ڵ ئێران …

درێژەی بابەت

پەرلەمان بۆ جارێكی دیكە لەسەر پرسی بودجە كۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ تەواوكردنی پەسەندكردنی پرسی پڕۆژە یاسای بودجە كۆدەبێتەوە. بەپێی زانیارییەكان، تاكو بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر پرسی بودحە بەردەوام بووە و دواتر لەلایەن سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە كۆبونەوەكە هەڵگیراوە. بەپێی زانیاریەكان، ئەمڕۆ پێنج شەممە كاتژمێر 1ی پاش نیوەڕۆ كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەست پێدەكاتەوەو درێژە …

درێژەی بابەت

نرخی دراوەكان

نرخی دراوەكان لە بازارەكانی هەرێمی كوردستان 100 دۆلار 120 هەزار دینار. 100 یۆرۆ 137 هەزار دینار. 100 پاوەن 155 هەزار دینار. 100 لیرە 23 هەزار دینار. 100 هەزار تمەن 10 هەزار دینار.

درێژەی بابەت

شەپۆلێكی بەفر و باران روو لە هەرێمی كوردستان دەكات

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئاشكرایدەكات، شەپۆلێكی بەفر و باران بارین روو لە هەرێم دەكات. كەشناسی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، سبەینێ هەینی لە كاتەكانی بەیانی سەقامگیرییەك لە كەشی ناوچەكەمان دروست دەبێت، باران و بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییەكان و ناوچە سنوورییەكان دەبێت، پاشان لەدوای نیوەڕۆی رۆژی …

درێژەی بابەت