ئەرشیفی ڕۆژانە: 2019-02-02

‌وه‌زاره‌تی‌ داد: 323 تاوانبار سودمه‌ندبوون له‌ لێبوردنی‌ گشتی‌

وەزارەتی داد رایگەیاند، بە پێی یاسای ژمارە چواری ساڵی ٢٠١٧، دوو هەزار و ٣٢٣ تاوانبار سودمەند بوون لە لێبوردنی گشتیی كە هەزار و ٢٨١ زیندانیی ئازاد كراون و هەزار و ٤٢ زیندانییش سزایان كەم بۆتەوە. ئەمرۆ شەممە (٢ی شوباتی ٢٠١٩) لە كۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا نەریمان تاڵب وتەبێژی وەزارەتی داد رایگەیاند، داهاتی …

درێژەی بابەت

ئێران: رێكەتنەكانی لەگەڵ ئەمریكا بە بێ بەها ناو دەبات

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه‌ ناوه‌ڕۆكی هه‌ر رێككه‌وتننامه‌یه‌ك كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئه‌نجام درابێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌ كۆنگرێس په‌سه‌ندیش كرابێت ئه‌وا هیچ به‌هایه‌كی نه‌ماوه. له‌ هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی زه‌ریف ره‌خنه‌ی له‌ بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئیداره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ گرت له‌ رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ناوه‌ند …

درێژەی بابەت

پۆلیسی هەولێر هۆكاری تەقەكردنی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاشكرا دەكات

به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مرۆ له‌گه‌ڕه‌كی‌ هه‌ولێری‌ نوێ‌ له‌ئه‌نجامی‌ شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ی‌ زۆری‌ نێوان چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌ك شه‌ش كه‌س له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ شاری‌ هه‌ولێره‌وه‌ ده‌ستگیركران. لیوا عەبدولخاڵق تەڵعەت، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رایگەیاند”كێشەی شەوی ڕابردوی تەقەكردن لە گەڕەكی ھەولێری نوێ، لەنێوان دو بنەماڵەدا بو، لەسەر ئەوەی یەكێك لەوانە پەرتوكێكی لەسەر ھۆزێك دەركردوە و ناوی …

درێژەی بابەت

بزووتنەوەی ئیسلامی و یەكێتی نیشتمانی كۆبوونەوە

ئەمڕۆ 2/2/2019 وەفدێكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئیسلامی سەردانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانیی كوردستانیان كرد لە سلێمانی‌. وەفدەكەی بزووتنەوەی ئیسلامی پێكهاتبوون لە حسێن حەسەن و ئەنوەر عەنەبی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و ئالان بەرزنجی ئەندامی سەركردایەتی و محەمەد شارباژێڕی ئەندامی مەكتەبی پەیوەندییەكان و لەلایەن حاكم قادر ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی …

درێژەی بابەت

نرخی دراوەكان

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیەیە.. 100دۆلار 120 هەزار دینار. 100 یۆرۆ 137 هەزار دینار. 100 پاوەن 157 هەزار دینار. 100 هەزار تمەن 11 هەزار دینار. 100 لیرە 23 هەزار دینار.

درێژەی بابەت