ئەرشیفی مانگانە: تشرینی یه‌كه‌م 2019

ڤیدیۆ.. لە لالیگادا ئەتلەتیکۆ مەدرید لە ئەتلەتیک بلباوى بردەوە

لە خولى ئیسپانیا، ئەتلەتیکۆ مەدرید لە ئەتلەتیک بلباوى بردەوە و لە ڕیزبەندیدا بەرشەلۆنەى گرتەوە و ڕیاڵ مەدریدى تێپەڕاند. لە هەفتەى دەیەمى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیسپانیا، ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریگاى واندا میترۆپۆلیتانۆ، میواندارى ئەتلەتیک بلباوى کرد. ئەتلەتیکۆ مەدرید بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا …

درێژەی بابەت

نرخی دراوه‌كان له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

ئەمڕۆ یه‌ك شەممە لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان نرخی دراوه‌ جیهانیه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە 120.500 دینار.  100 یۆرۆ بە 133.750 دینارە 100 پاوەن بە 153.000 ھەزار دینارە، 100 لیرەی تورکی بە 21.000 ھەزار دینارە 100 ھەزار تمەنی ئێرانیش بە 10.500 دینارە.

درێژەی بابەت

پێشبیننیه‌كانی كه‌ش و هه‌وای هه‌رێم

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت لە ھەندێك كاتدا دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر و دھۆك 26 و سلێمانی 24، لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 29  پلەی سیلیزی دەبێت. لەبارەی …

درێژەی بابەت

ئێران پشتیوانی لە خۆپیشاندەرانی عێراق دەكات

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی بە وردی وریاییەوە چاودێری رووداوەكانی ئێستای عێراق دەكات. ئەمڕۆ یەكشەممە عەباس موسەوی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەكەی پشتیوانی تەواو لە داواكارییەكانی خۆپیشاندەرانی عێراق دەكات كە لە بەیاننامەی مەرجەعیەتدا ھاتووە. موسەوی رایگەیاند: “چاكسازی كردن و ھەموو داواكارییەكانی خۆپیشاندەران خواستی عادل عەبدولمەھدی سەرۆك وەزیرانیشە”. گوتیشی، …

درێژەی بابەت

پارێزگاری سلێمانی نرخی به‌نزینی دابه‌زاند

پاش کۆبوونەوەی رۆژی پێنجشەممەی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگا لەگەڵ نوێنەری بەنزینخانەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ نرخی بەنزین ٥٠ دینار بۆ یەک لیتر دابەزی.پارێزگاری سلێمانی سوپاسی نوێنەری بەنزینخانەکانی کردو پشتیوانی خۆی بۆ زیاتر خزمەتکردنی هاوڵاتیان دووپات کردەوە.

درێژەی بابەت

نرخی دراو له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

ئەمڕۆ شەممە لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان نرخی دراوه‌ جیهانیه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە 120.650 دینار.  100 یۆرۆ بە 133.750 دینارە 100 پاوەن بە 153.000 ھەزار دینارە، 100 لیرەی تورکی بە 21.000 ھەزار دینارە 100 ھەزار تمەنی ئێرانیش بە 10.500 دینارە.

درێژەی بابەت

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ شه‌مه‌ ی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا

ئەمڕۆ خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا (ئەڵمانیا، ئیسپانیا، ئینگلتەرا، فەرەنسا، ئیتاڵیا) بەردەوامیان دەبێت و چەندین یاریی بەهێز ئەنجام دەدرێن، گرنگترینیان ئەمانەن: خولی ئینگلیزی مانچستەر سیتی – ئەستۆن ڤێلا (٢:٣٠) واتفۆرد – بۆرنماوس (٥:٠٠) برایتۆن – ئێڤەرتۆن (٥:٠٠) وێستهام – شیفێڵد یونایتد (٥:٠٠) بێرنڵی – چێڵسی (٧:٣٠) خولی ئیسپانیا لیگانێس – ڕیاڵ مایۆرکا …

درێژەی بابەت

بڕی باران بارین لە هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە

ەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕێژەی باران بارینی لە 24 كاتژمێری ڕابردوو بڵاوكردەوە. بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی هەرێمی كوردستان، زۆرترین ڕێژەی بارین باران لە ناوچەی چوارتای سەر بە پارێزگای سلێمانی بە بڕی 14 ملم باریوە. بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی زۆرترین باران تاكو ئێستا لە ناوچەی تەوێڵە لە پارێزگای هەڵەبجە بە بڕی …

درێژەی بابەت

نرخی تابلۆی ژمارە یەکی ئۆتۆمبێلی هەڵەبجە كەمدەكرێتەوە

تابلۆی ژمارە یەکی ئۆتۆمبێلی هەڵەبجە دوای دووجار خستنە زیادکردنی ئاشکراوە بە بەهای یەک ملیار دینار، هیچ کڕیارێکی نەبوو بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجەش بەنیازن بۆ جاری سێیەم نرخەكەی دابەزێنن.  عەمید حەسەن عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، “بەنیازین ئەم جارە زیادكردنەكە لە خوار 700ملیۆن دینارەوە دەستپێبكەین، چونكە لیژنەكە گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی …

درێژەی بابەت

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی خۆپیشاندەرانی کرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی خۆپیشاندەرانی لە مەیدانی تەحریر لە ناوەڕاستی بەغدای کرد و بەڵێنی پشتیوانی و جێبەجێکردنی داواکارییەکانیدا. بە گوێرەی ئەو وێنانەی کە بڵاوکراونەتەوە، حەلبوسی لە ناو خۆپیشاندەراندایە و گوێبیستی داواکارییەکانی گەنجانی ناڕایی بوە، لای خۆیەوە سەرۆکی پەرلەمانی بەڵێنی ئەوەی بە خۆپیشاندەرانداوە لە کۆبونەوەی رۆژی شەممەدا …

درێژەی بابەت