ئەرشیفی ڕۆژانە: 2019-10-27

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى فه‌رمانى دامه‌زراندنى سێ یەکەمه‌كانی دەرچووانی زانکۆ ده‌ركرد.

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى دامه‌زراندنى سێ یەکەمه‌كانی دەرچووانی بەشەکانی زانکۆ حکومییەکانی ساڵی 2015-2016ى ده‌ركرد. ئامانج ره‌حیم، سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 27ى تشرینى یه‌كه‌مى 2019) له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆى له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك رایگه‌یاند: دامه‌زراندنى یه‌كه‌مه‌كان بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 27 لە رۆژی 2019/10/16 ئیمزاکرا و بە نووسراوی …

درێژەی بابەت

پۆلیسی‌ سلێمانی‌ :سێ‌ تۆمەتبارده‌ستگیر ده‌كات كه‌ بەناوی سیحرەوە فێڵیان لە هاوڵاتیان كردوە

پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ دەستگیر كردنی چوار تۆمەتبار به‌ دوو تۆمەتی جیاواز ڕادەگەیەنێت و باس لەوە دەكات، سێ‌ لەتۆمەتبارەكان بەناوی سیحرەوە فێڵیان لە هاوڵاتیان كردوە.پۆلیسی سلێمانی لەڕێگەی ڕاگەیەنراوێكەوە دەڵێت”لەچالاكییەكدا مەفرەزەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ نەهێشنی‌ تاوانی‌ سەر بەبەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی سێ تۆمەتباری‌ بەڕەگەز ئێرانییان دەستگیركرد كە لەشاری‌ هەولێر لەژێر ناوی‌ كاری‌ تەڕدەستی‌ …

درێژەی بابەت

مسعود بارزانی: كوشتنی بەغدادی بە مانای كۆتاییهاتنی داعش نییە

مه‌سعود بارزانی پەیامێکی لەبارەی کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش بڵاوکردەوە و رایگەیاند، راستە كوشتنی ئەبوبەكر بەغدادی كاریگەری بەسەر لاوازبوونی تیرۆریستانەوە دەبێت، بەڵام كوشتنی بەغدادی بە مانای كۆتاییهاتنی داعش نییە.  ئەمڕۆ (یەکشەممە 27-10-2019) دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە فەرمی کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعشی راگەیاند و گوتی، بەغدادی لە ئۆپەراسیۆنێکی دوو …

درێژەی بابەت

ڤیدیۆ: لە یارییەکی خولی ئەڵمانیا یەکێک لە سەیروسەمەرەترین لێدانە سزایەکانی مێژووی تۆپی پێ هەژمارکرا

لە یارییەکی خولی ئەڵمانیا یەکێک لە سەیروسەمەرەترین لێدانە سزایەکانی مێژووی تۆپی پێ هەژمارکرا، بەهۆی هەڵەیەکی یاریزانێکی یەدەگ سیستەمی ڤار لێدانی سزایەکی سەیری هەژمارکرد.لە خولی پلە دووی ئەڵمانیا لە یاریی نێوان هۆلستین کیل و بوخوم، لەوکاتەی گانفۆلا مبوسی هێرشبەری بوخوم شووتێکی ئاراستەی گۆڵی بەرامبەر کرد، بەبێ ئەوەی هیچ شتێک رووبدات، ڤار …

درێژەی بابەت

ڤیدیۆ.. لە لالیگادا ئەتلەتیکۆ مەدرید لە ئەتلەتیک بلباوى بردەوە

لە خولى ئیسپانیا، ئەتلەتیکۆ مەدرید لە ئەتلەتیک بلباوى بردەوە و لە ڕیزبەندیدا بەرشەلۆنەى گرتەوە و ڕیاڵ مەدریدى تێپەڕاند. لە هەفتەى دەیەمى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیسپانیا، ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریگاى واندا میترۆپۆلیتانۆ، میواندارى ئەتلەتیک بلباوى کرد. ئەتلەتیکۆ مەدرید بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا …

درێژەی بابەت

نرخی دراوه‌كان له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

ئەمڕۆ یه‌ك شەممە لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان نرخی دراوه‌ جیهانیه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە 120.500 دینار.  100 یۆرۆ بە 133.750 دینارە 100 پاوەن بە 153.000 ھەزار دینارە، 100 لیرەی تورکی بە 21.000 ھەزار دینارە 100 ھەزار تمەنی ئێرانیش بە 10.500 دینارە.

درێژەی بابەت

پێشبیننیه‌كانی كه‌ش و هه‌وای هه‌رێم

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت لە ھەندێك كاتدا دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر و دھۆك 26 و سلێمانی 24، لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 29  پلەی سیلیزی دەبێت. لەبارەی …

درێژەی بابەت

ئێران پشتیوانی لە خۆپیشاندەرانی عێراق دەكات

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی بە وردی وریاییەوە چاودێری رووداوەكانی ئێستای عێراق دەكات. ئەمڕۆ یەكشەممە عەباس موسەوی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەكەی پشتیوانی تەواو لە داواكارییەكانی خۆپیشاندەرانی عێراق دەكات كە لە بەیاننامەی مەرجەعیەتدا ھاتووە. موسەوی رایگەیاند: “چاكسازی كردن و ھەموو داواكارییەكانی خۆپیشاندەران خواستی عادل عەبدولمەھدی سەرۆك وەزیرانیشە”. گوتیشی، …

درێژەی بابەت