ئەرشیفی ڕۆژانە: 2019-10-29

نۆ تۆمەتبار به‌ تۆمه‌تی دزی لە سلێمانی دەستگیركران

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لەماوەی 15 رۆژی رابردوودا نۆ كەس بەتۆمەتی دزینی مۆبایل و ئامێرەکانی‌ پەیوەندیکردن دەستگیركران.  لەراگەیەندراوێكدا بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند” له‌ماوه‌ی‌ 15 رۆژی‌ رابردوداو لەچەند چالاکییەکی‌ جیاجیادا مەفرەزەکانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ نەهێشتی‌ تاوانی‌ سلێمانی‌ ٩ تۆمەتباریان دەستگیرکرد بەتۆمەتی‌ دزینی‌ موبایل‌و ئامێرەکانی‌ پەیوەندیکردن”. دەشڵێت” چوار تۆمەتبار بەناوەکانی‌ (د، م، ک – …

درێژەی بابەت

پۆلیسی سلێمانی لەسەر دەستگیركردنی بانگەشەكەرانی بایكۆتی كاڵای توركی روونكردنەوە ده‌دات

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە كە بانگەشەكارانی بایكۆتی كاڵای توركی دەستگیركرابن.  سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لەلێداونێكی تایبەتدا بۆ (تۆڕی هەواڵی ژیان) سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی رەتدەكاتەوە كە چەند ئەندامێك و چالاكەوانێكی ئەو تیمانەی بانگەشەی بایكۆتی كاڵای توركی دەكەن لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بەهۆی نەبوونی مۆڵەتەوە دەستگیركربن”. وتیشی، هیچ كەسێك بەبێ بڕیاری دادوەر …

درێژەی بابەت

سێ كەس بە تۆمەتی دزی لە ھەڵەبجە دەستگیر كران

لە ھەڵەبجە دوو كەس دەستگیر كران كە بەشەخۆراكی (بایەعی) چوار دوكانیان دزیووە و كەسێكی دیكەش بە تۆمەتی دزینی پاسكیل دەستگیر كراوە. رائید بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: “مەفرەزەی هاوبەشی بنکەی پۆلیسی هەڵەبجە و بنکەی پۆلیسی شەهید سەرکار، دوو تۆمەتباریان بەناوەكانی (ر.ع.ح) تەمەن 22 ساڵ …

درێژەی بابەت

خشتەو كاتی گرنگترین یارییەكانی ئەمرۆ خولی ناوخۆی وڵاتانی ئەوروپا

ئەمرۆ هەفتەیەكی نوێ لە خولی ناوخۆی وڵاتانی ئەوروپا ئەنجام دەدرێت، گرنگترین یاریاكانی خوله‌كان بریتین له‌. خولی یانەكانی ئیسپانیا- هەفتەی یانزەهەمئەلاڤێس × ئەتلەتیکۆ مەدرید 9:00بەرشەلۆنە × بەلەو وەلید 11:15 خولی یانەكانی ئیتاڵیا – هەفتەی دەهەمپارما × هیلاس ڤیرۆنا 9:00بریشیا × ئینتەرمیلان 11:00 جامی پیشەگەری ئینگلتەرا – قۆناغی شانزەمانچستەر سیتی × ساوسامبتۆن …

درێژەی بابەت

لە دوو رووداو دا دوو کەس گیانیانلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاند، لە دو روداوی هاتوچۆی جیاوازدا لە هەردو ناحیەی بێتواتە و چوارقوڕنە دو کەس گیانیلەدەستداوە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە راگەیاندراوێکدا رایگەیاندوە، لە روداوێکی هاتوچۆدا ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کە غازی لە کۆڵانەکان فرۆشتوە، بەهۆی بێئاگایی شۆفێرەکەوە منداڵێکی تەمەن چوار ساڵی شێلاوە و دوای ئەوەی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە. پۆلیسی ڕاپەڕین  باسی …

درێژەی بابەت

نرخى دراوه‌كان له‌ بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان

ئەمڕۆ سێ شەممە لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان نرخی دراوه‌ جیهانیه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە 120.500 دینار.  100 یۆرۆ بە 133.730 دینارە 100 پاوەن بە 153.000 ھەزار دینارە، 100 لیرەی تورکی بە 20.500 ھەزار دینارە 100 ھەزار تمەنی ئێرانیش بە 9.500 دینارە.

درێژەی بابەت