ئەرشیفی ڕۆژانە: 2019-11-09

نرخى دراوه‌كان له‌ بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان

ئەمڕۆ شەممە لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان نرخی دراوه‌ جیهانیه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە 121.500 دینار.  100 یۆرۆ بە 133.500 دینارە 100 پاوەن بە 153.000 ھەزار دینارە، 100 لیرەی تورکی بە 21.250 ھەزار دینارە 100 ھەزار تمەنی ئێرانیش بە 10.500 دینارە.

درێژەی بابەت

مەسرور بارزانی پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی يادی لەدایکبونی پێغەمبەری ئیسلام پەیامێكی بڵاوكردەوە. مەسرور بارزانی وێڕای گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی خۆی راشیگەیاند،”هیوادارم ئەم یادە ببێتە مایەی شادی و خۆشگوزەرانی و گەشەپێدانی بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە و تەبایی زیاتر، لە نێو گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان و ، سەقامگیربونی ئاشتی و ئارامیی لە عێراق و …

درێژەی بابەت

نرخی پارەی نەوتی ماڵان كەمكرایەوە

پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند كە نرخی ئەو بەرمیلە نەوتە كەم دەكەنەوە كە ساڵانە بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت.  پارێزگاری هەولێر لە راگەیەنراوێکدا ئاشكرایكردووە” دوای بەدواداچوونمان بۆ نرخی ئەو نەوتەی بەسەر هاونیشتمانیان دابەشدەکرێت، لەپێناو بەرژەوەندی هاونیشتمانیان بڕیارماندا بەکەمکردنەوەی بڕی 5 هەزار دینار لەو نرخەی دانراوە لەبەرامبەر یەک بەرمیل نەوت”. ئاماژەی بەوەشکردووە” ئەو کەسانەش …

درێژەی بابەت

سبەینێ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بەردەوامە لە دابەشكردنی مووچە و سبەینێش مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت. وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا پێشتر رایگه‌یاندبوو، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 10ی تشرینی دووه‌می 2019 مووچەی یه‌كه‌كانی 70 و 80ی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش ده‌كرێت. هەروەها رۆژی دووشه‌ممه‌ 11ی تشرینی …

درێژەی بابەت

لە رووداوێكی ھاتووچۆدا 3 كەس گیانیان لەدەستدا و 3 كەسی دیكەش برینداربوون

لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لە سنووری بەردەڕەش سێ كەس گیانیان لەدەستدا و سێ كەسی دیكەش برینداربوون. شەوی رابردوو لەسەر رێگای بەردەرەش بەرەو پردی حەسەنیە لە سێریانی گوندی ئیسماوا، ئۆتۆمبێلێکی جۆری شۆفرلێت کە شەش سەرنشینی هەڵگرتبوو، خۆی كێشا بە راگری رێگاكە، بەوھۆیەوە سێ لە سەرنشینەکانی گیانیان لە دەستدا و سێ كەسی دیكەش …

درێژەی بابەت

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام دەکات

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، پیرۆزبایی لە سەرجەم موسوڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات. لە پەیامێکدا سەرۆکی هەرێم نووسیویەتی: “بە بۆنەی یادی لەداییکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د “د.خ”، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین، ئومێدەوارین ئەم یادە پیرۆزە ببێتە …

درێژەی بابەت