ئەرشیفی ڕۆژانە: 2019-11-16

پزیشكانی ددان له‌هه‌ولێر نۆرینگه‌كانیان داده‌خەن

پزیشكانی ددانی شاری هه‌ولێر وه‌ك پشتگیرییه‌كی هاوپیشه‌كانیان بۆ دامه‌زراندنیان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌، رۆژی سێشه‌ممه‌ی ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ نۆرینگه‌كانیان داده‌خه‌ن و بڕیاره‌ له‌به‌رده‌م لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای پزیشكانی ددان گردبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامبده‌ن. سه‌ندیكای پزیشكانی ددان له‌شاری هه‌ولێر به‌یاننامه‌یه‌كی به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ بڵاكردوه‌ته‌وه‌ و تێیدا هاتوه‌: “وه‌ك ئه‌نجومه‌نی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای پزیشكانی ددانی كوردستان پاڵپشتی …

درێژەی بابەت

هەڵەبجە..كەمپینێك بۆ رەتكردنەوەی لە ٢% بودجەی گەشەپێدانی پارێزگاكە ڕاگەیەنرا

ژمارەیەك لەچالاكوانان و رۆژنامەنووسانی هەڵەبجە، كەمپینێكیان بۆرەتكردنەوەی ئەو برە پارەیەی كە لەچوارچێوەی بودجەی گەشەپێدانی پارێزگاكاندا بۆ پارێزگای هەلەبجە دیاری كراوە راگەیاند. ئەو چالاكەوانو رۆژنامەنوسانە رایدەگەیەننن ئەو برە پارەیەكە بۆ هەڵەبجە دیاری كراوە زۆر كەمەو لە ئاست قوربانیو كێشەوگرفتەكانی پاریزگاكەدا نیەو پیویستە زیادبكرێت. ئەوچالاكەوانانە داواشیانكردوە ئەو بڕە بودجەیە هەڵبگیرێتەوە و پێشكەشی …

درێژەی بابەت

بەغدا سێ مانگە جۆرە دەرمانێك بۆ ھەرێمی كوردستان نانێرێت

وەزارەتی تەندروستی عێراق ماوەی زیاتر لە سێ مانگە دەرمانێكی گورچیلە، بۆ نەخۆشخانەكانی ھەرێمی كوردستان نانێرێت. زیاتر لە سێ مانگە وەزارەتی تەندروستی عێراق دەرمانی ( نیوڕاڵ ساندیمۆن)ی بۆ هەرێمی کوردستان نەناردوە و نەمانی ئەو دەرمانە کاریگەری خراپی بۆ سەر تەندروستی ئەو نەخۆشانە هەیە کە گورچیلەیان چاندووەتەوە. دکتۆر نەوزاد قادر، بەڕێوبەری کۆگای …

درێژەی بابەت

لە شارەكانی ئێران خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەستی پێكرد

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لە دژی بەرزكردنەوەی نرخی بەنزین ئەمڕۆ لە ئێران دەستی پێكرد و زۆرینەی زۆری شارەكان خۆپیشاندانی تێدا بەڕێوە دەچێت.بە پێی ئەو هەواڵانەی لە ئێرانەوە بڵاو دەكرێتەوە و بە پێی تۆماری ڤیدیۆی و وێنەكان لە كە لە ڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە، زۆرینەی شارەكان ئەمڕۆ بە شێوەیەكی گەرمتر شارەكانی ئێران خۆپیشاندان …

درێژەی بابەت

میران محەمەد: پرۆژەی بیمەی تەندروستی لە عێراق و هەرێمی کوردستان جێبەجێدەکرێت

ئەندامێكی کورد لە لیژنەی تەندروستی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت پڕۆژەیەک بۆ دڵنیایی تەندروستی لە هەموو عێراق پەسەند و جێبەجێدەکرێت.  د. میران محەممەد، ئەندامی لیژنەی تەندروستی پەرلەمانی عێراق دەڵێت زیاتر لە 20 ماددە لە پرۆژەیاسای بیمەی تەندروستی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەسەندکراون، لەڕێگەیەوە لەماوەی شەش مانگدا سەرجەم هاووڵاتییان بە دانیشتووانی هەرێمی کوردستانیشەوە …

درێژەی بابەت

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ شەممە لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان نرخی دراوه‌ جیهانیه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە 120.750 دینار.  100 یۆرۆ بە 133.000 دینارە 100 پاوەن بە 153.500 ھەزار دینارە، 100 لیرەی تورکی بە 22.250 ھەزار دینارە 100 ھەزار تمەنی ئێرانیش بە 10.500 دینارە.

درێژەی بابەت

تونێلی پێشڕه‌و لە شاری سلێمانی بۆ ماوەیەكی كاتی دادەخرێت

بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی شوفێران ئاگادار دەكاتەوە، سبەی رۆژی یەكشەممە تونێلی پێشڕه‌و لە شاری سلێمانی بۆ ماوەیەكی كاتی دادەخرێت. لە راگەیەندراوێكدا ھاتووچۆی سلێمانی بۆ شوفێران ئاشكرای دەكات: “سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ تونێلی پێشڕه‌و له ‌كاتژمێر 9ی به‌یانی بۆ 12ی نیوه‌ڕۆ داده‌خرێت، به ‌مه‌به‌ستی كاركردن تیایدا، شوفێران ده‌توانن رێگای شاخی ئه‌زمه‌ڕ به‌كاربهێنن”.

درێژەی بابەت