ئەرشیفی ڕۆژانە: 2019-11-18

وەزیری دارایی ” موچەی فەرمانبەران بەبێ دواكەوتن بەردەوام دەبێت”

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم رەتیكردەوە موچەی فەرمانبەران بۆ مانگەكانی 10، 11، 12 پاشەكەوت بكرێت و راشیگەیاند،” موچەی فەرمانبەران بەبێ دواكەوتن بەردەوام دەبێت” لە راگەیەندراوێكدا، ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری ئەو هەواڵەی ئەمرۆ بڵاوكرایەوە كە گوایە موچەی فەرمانبەران لە مانگەكانی 10، 11، 12 پاشەكەوت …

درێژەی بابەت

ڕابەری گشتی لەگەڵ خوشکانی بزوتنەوەی ئیسلامی کۆبوەوە

ڕابەری گشتی لەگەڵ خوشکانی بزوتنەوەی ئیسلامی کۆبوەوەبەڕێز مامۆستا عیرفان علی عبدالعزیز رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی لە نوسینگەی تایبەتی بەڕێزیان ئەمڕۆ ۱۸/۱۱/۲٠۱۹ لە شاری سلێمانی پێشوازی کرد لە مەکتەبی کاروباری خوشکان. لە بارەی ماف و ئەرکی ژنان و ڕۆڵیان لە گۆڕەپانی خەباتدا جەختی کردەوە،هانیدان خۆڕاگربن لە بەرامبەر ئەو هەژموونە سەپێنراوەی کوفر …

درێژەی بابەت

خۆپیشانده‌ران ده‌روازه‌ی به‌نده‌ری ئوم قه‌سریان داخسته‌وه‌

خۆپیشانده‌رانی پارێزگای به‌سره‌ رێگه‌یان نه‌دا  بارهه‌ڵگره‌كان بچنه‌ به‌نده‌ری ئوم قه‌سر و نه‌شیانهێشت فه‌رمانبه‌رانی به‌نده‌ره‌كه‌ بچنه‌سه‌ر كاره‌كانیان.ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 18ی تشرینی دووه‌می 2019، جارێكی دیكه‌ خۆپیشانده‌رانی ناڕازیی پارێزگای به‌سره‌ ده‌روازه‌ی هاتوچۆی به‌نده‌ری ئوم قه‌سریان گرت و رێگه‌یان نه‌دا فه‌رمانبه‌ران بچنه‌ سه‌ر كاره‌كانیان، به‌وه‌ش 50%ی به‌ڕێكردنی كاره‌كانی به‌نده‌ره‌كه‌ په‌كی كه‌وت.سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر …

درێژەی بابەت

قوتابیانی زانكۆی ئەمریكی لەسلێمانی گردبونەوە

ئەمڕۆ دووشەممە بەشێك لە قوتابیانی زانكۆی ئەمریكی لەسلێمانی بەهۆی جێبەجێ نەكردنی بڕیارێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ كەمكردنەوەی كرێی خوێندن گردبونەوەو هۆشداریش دەدەنە بەرپرسانی زانكۆكە. ئەمڕۆ دووشەممە 18-11-2019، بەشێك لە قوتابیانی زانكۆی ئەمریكی لەسلێمانی بۆ چوارەم ڕۆژ لەسەر یەك دەستیان بە خۆپیشاندان كردو ڕایانگەیاند: ئەمڕۆ چوارەم ڕۆژە دەستمان بە دەربڕینی ناڕەزایی …

درێژەی بابەت

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكی بەبڕێك دۆلار ئەمریكی ساختەوە دەستگیركردن

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی بەبڕێك دۆلار ئەمریكی ساختەوە دەستگیركردن كە هەوڵی داوە لەناو بازاڕی سلێمانی ساغی بكاتەوە.  لەراگەیەندراوێكدا تێیدا بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە” مەفرەزەکانی‌ بنکەی‌ پۆلیسی‌ سەرا تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە بڕی‌ ٦٠٠ دۆلاری‌ ئەمریکی‌ ساختەی‌ پێبوەو بەنیاز بووە لەناو بازاڕی‌ شاری‌ سلێمانیدا ساخی‌ بکاتەوە”. دەشڵێت”پاش چاودێریکردن‌و کۆکردنەوەی‌ زانیاری‌ ورد لەسەر …

درێژەی بابەت

وتەبێژی حکومەتی ئێران :بڕیاری گۆڕانکاری لە نرخی بەنزین بڕیارێکی قورس بوو

عەلی رەبیعی، وتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند، بڕیاری گۆڕانکاری لە نرخی بەنزین بڕیارێکی قورس بو، بەڵام بڕیارەکە بۆ “زیادکردنی داهات و یارمەتیدانی هەژارانە”. عەلی رەبیعی، وتەبێژی حکومەتی ئێران ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەشێک لە خۆپیشاندەرانی ئێران چەک و دەمانچەیان پێبوە و ماسکیان بەستوە، ئەوان ئەو رەفتارە بە خۆپیشاندان دانانێن و …

درێژەی بابەت

كۆشكی سپی پشتگیری خۆی بۆ گەلی ئێران دووپاتكردەوە

كۆشكی سپی پشتگیری خۆی بۆ گەلی ئێران دووپاتكردەوە و رایگەیاند، تائێستاش تاران لە پشتیوانیكردنی تیرۆر بەردەوامە. لە پەیامێكدا كۆشكی سپی بڵاوی كردووەتەوە، كە ئەمەریكا پشتیوانی لە خۆپیشاندانە ئاشتیخوازەكانی ئێران دەكات دژی سیستمی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە و ئاماژەی بەوەشكرد، تائێستاش تاران بەردەوامە لە پاڵپشتیكردنی تیرۆر و پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەكەی. ھەروەھا كۆشكی …

درێژەی بابەت