ئەرشیفی ڕۆژانە: 2019-11-19

رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی: له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئێراندا 106 كه‌س كوژراون

رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی رایدەگەیەنێت، ئێران بە شێوەیەکی نایاسایی بەردەوامە لە کوشتنی خۆپیشاندەران و دەشڵێت: له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا 106كه‌س كوژراون. رێكخراوه‌كه‌ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ٢١ شاری ئێراندا 106كه‌س كوژراون، کە بەپێی بەڵگە ڤیدیۆییەکان و شایەتحاڵەکان و ئامارەکانی چالاکوانی مافی مرۆڤ کوژرانی ئەو ژمارەیەیان لە خۆپیشاندەران بۆ روونبوەتەوە. دەشڵێت” خۆپیشاندەرانی …

درێژەی بابەت

سبەی تەنها مووچه‌ی وه‌زاره‌تێكی دیكه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند، رۆژی چوار شه‌ممه‌ 2019/11/20 مووچه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاشكراشیكرد، له‌ رۆژانی داهاتوودا مووچه‌ی هه‌موو ئه‌و داموده‌زگایانه‌ دبه‌ش ده‌كرێت، كه‌ تا ئێستا مووچه‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه‌. ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، ئه‌مڕۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی دادی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش كرا.

درێژەی بابەت

سبەی لە چەند شوێنێكی سنوری پارێزگای سلێمانی نەوت دابەشدەكرێت

سبەینێ دابەشکردنی نەوتی سپی لە سنوری قەزای چەمچەماڵ و شارەزور و ناحیەی بازیان دەستپێدەکات.  لە راگەیاندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بڵاویکردەوە، سبەی چوارشەممە، لە سنوری قەزای چەمچەماڵ و شارەزور و ناحیەی بازیان، نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا دابەشدەکرێت.  رۆژی یەک شەممەی رابردو 2019 /11/17لە پارێزگای هەڵەبجە دەستکرا بە دابەشکردنی نەوت …

درێژەی بابەت

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ سێ شەممە لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان نرخی دراوه‌ جیهانیه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە 120.850 دینار.  100 یۆرۆ بە 133.250 دینارە 100 پاوەن بە 154.750 ھەزار دینارە، 100 لیرەی تورکی بە 21.000 ھەزار دینارە 100 ھەزار تمەنی ئێرانیش بە 10.000 دینارە.

درێژەی بابەت

وەزیری دەرەوەی ئێران : ئەمریکا هیچ کات ناتوانێ پشتگیرییەکی ڕاستگۆیانە لە خەڵکی ئێران بکات

وەزیری دەرەوەی ئێران هەڵوێستی خۆی لەبارەی خۆپیشاندانەکانی وڵاتەکەی و پشتگیری ئەمریکا لە خۆپیشاندەران ڕاگەیاند و دەڵێت: ئەمریکا هیچ کات ناتوانێ پشتگیرییەکی ڕاستگۆیانە لە خەڵکی ئێران بکات.محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: خۆپیشاندان مافی گەلە، خۆپیشاندانیش لە یاسایی بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە فەرمی ناسێندراوە و پێویست ناکات وڵاتانێکی وەک …

درێژەی بابەت

وەزارەتی پەروەردە پڕۆژەیەكی ئەلیکترۆنی فێرکاریی رادەگەیەنێت

وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی كوردستان پڕۆژەیەكی ئەلیکترۆنی فێرکاریی رادەگەیەنێت، وەزیری پەروەردەش دەڵێ “پڕۆژەكە ئاسانکاری بۆ فێربوون و روونکردنەوەی بابەت و وانەکانی خوێندن دەكات”. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی ھەرێمی كوردستان راگەیاند: “پرۆژەكە خزمەتێکی بەرچاوی قوتابیان دەکات، لە ئاسانکاری بۆ فێربوون و روونکردنەوەی بابەت و وانەکانی خوێندن. وانەکانی سەرجەم قۆناغەکان لە 1ی بنەرەتییەوە …

درێژەی بابەت

ژنێكی كورد لە مەككە گیانی لەدەستدا

وەزاره تى ئەوقاف و كاروبارى ئايينى ئاشكرای كرد، ژنێكی كورد، كە بەمەبەستی ئەنجامدانی عومرە چووەتە مەككە، بەھۆی نەخۆشییەوە لەوێ كۆچی دوایی كرد. لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی ئەوقاف ئاشكرای كرد: رۆژی دووشەممە 18/11/2019 لە شاری مەککە عومرەکارێک بەناوی (فەریدە حوسێن فتاح) لەدایکبووی ساڵی 1950 دانیشتووی پارێزگای سلێمانی، بەھۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد”. …

درێژەی بابەت