ئەرشیفی ڕۆژانە: 2019-11-25

عێراق..هاوردەی هەنگوین و چەند بەرهەمێكی تر بۆ ناوخۆی وڵات قەدەغە دەکرێت

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاند: هاوردەی هەنگوین و چەوەندەر و شێلم بۆ ناوخۆی وڵات قەدەغە دەکرێت و هۆکارەکەشی ئاشکرا دەکات. لە ڕاگەیەندراوێکدا، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ئاشکرایکردووە: هاوردەکردنی بەرهەمەکانی هەنگوین و چەوەندەر و شێلم بۆ ناوخۆی وڵاتەکەی قەدەغە دەکات لە سەرجەم دەروازە سنورییەکانییەوە. وتیشی: بڕێكی زۆری ئەو بەرھەمانە لەنێو بازاڕی ناوخۆیی ھەیە …

درێژەی بابەت

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ دوو شەممە لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان نرخی دراوه‌ جیهانیه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە 120.700 دینار.  100 یۆرۆ بە 132.750 دینارە 100 پاوەن بە 153.500 ھەزار دینارە، 100 لیرەی تورکی بە 20.500 ھەزار دینارە 100 ھەزار تمەنی ئێرانیش بە 10.100 دینارە.

درێژەی بابەت

بەشێکی رێگای هه‌ولێر- سلێمانی داخرا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاکكردنه‌وه‌ و پاراستنی رێگاوبانی كۆیه‌ بڵاویکردەوە، به‌هۆی كاركردن تێیدا له‌ئەمڕۆوه‌ بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ رێگای كۆیه‌ – كلكه‌سماق داده‌خرێت، كه‌ به‌شێك له‌ شۆفێران ئه‌م ڕێگه‌یه‌ له‌ نێوان پارێزگاكانی سلێمانی -هه‌ولێر به‌كارده‌هێنن. ئاماژەبەوەشکراوە، پێویسته‌ شۆفێران رێگای سه‌ر شاخی هه‌یبه‌ت سوڵتان به‌كاربهێنن.

درێژەی بابەت