ئەرشیفی ڕۆژانە: 2019-12-05

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی “بەرپرسارێتی سەرجەم موچە نەدراوەكان و پاشەكەوتەكان دەگرینە ئەستۆ”

وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند،”بەرپرسارێتی سەرجەم موچە نەدراوەكان و پاشەكەوتەكان دەگرینە ئەستۆ”. وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رباری ئه‌وه‌ی موچه‌ نه‌دراوه‌كان و پاشه‌كه‌وته‌كانی موچه‌ له‌سه‌رده‌می ئه‌م كابینه‌یه‌دانه‌بوه‌، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی دارایی به‌رپرسیاریه‌تی هه‌مویان له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت. به‌گوێره‌ی ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی نوسینگه‌ی وه‌زیری دارایی، كه‌ ئه‌حمه‌د عه‌بدولڕه‌حمان …

درێژەی بابەت

قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی بڕێكی زۆر جگه‌ری قه‌ده‌غه‌كراوی راگەیاند

قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی بڕێكی زۆر جگه‌ری قه‌ده‌غه‌كراوی راگەیاند، كه‌خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازی ساغكردنه‌وه‌ی بووه‌ به‌سه‌رهاوڵاتیاندا. بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری وسه‌رۆكی لیژنه‌ی دووی سه‌ربه‌لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند” له‌ئه‌نجامی سه‌ردان و گه‌ڕانی لیژنه‌كه‌ ئه‌مڕۆ له‌كۆگایه‌كی ئاماده‌كردنی خوارده‌مه‌نی بۆ ده‌ستگێڕه‌كان، ده‌ست به‌سه‌ر نۆ كارتۆن جگه‌ری قه‌ده‌غه‌كراوی ئێرانیدا گیراوه”‌. دەشڵێت” حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌ بڕیاری …

درێژەی بابەت

لەهەولێر كەسێك بە بڕێك پارەی ساختەوە دەستگیركرا

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی هاووڵاتیەكی بە رەگەز عەرەبی بە برێك پارەی ساختەوە راگەیاند. لەراگەیەندراوێكدا بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، کارمەندانی پۆلیسی شاره وانی هەولێر، توانیان هاوڵاتیەکی بەڕەگەز عه رەب دەستگیر بكەن كه بڕی پارەی (٦٩٠) هه زار دینار و (٢٠٠) دۆلاری ساختەی لابووە. پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە و رەوانەی دادگا کرا.

درێژەی بابەت

ئاسایشى سلێمانى سزادانى 6 كه‌سی راگەیاند

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى سزادانى شه‌ش كه‌سی بەتۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر راگەیاند. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، “له‌ درێژه‌ى كارو چالاكیه‌كانیان به‌مه‌به‌ستى نه‌هێشتن و بنبڕكردن و بازرگانى پێكردنى هه‌مو ماده‌یه‌كى هۆشبه‌ر، و هه‌ر جۆره‌ كارێكى نایاسایی، هێزه‌كانمان له‌ڕۆژانى 25/6/2019 تا 26/8/2019 به‌بڕیارى دادوه‌ر شەش کەسیان …

درێژەی بابەت

ئەمشەو بەهۆی کێشەیەکەوە گەنجێک بە فیشەک کوژرا

ئەمشەو بەهۆی کێشەیەکەوە گەنجێک لەناحیەی تەکیەی سەر بە قەزای چەمچەماڵ بە فیشەک کوژرا.سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند ئەمشەو بەهۆی کێشەیەکەوە دەمەقاڵی لەنێوان ئەو گەنجە و بکوژەکەدا دروست بووە و لە ئەنجامدا ئەو گەنجە بە فیشەک کوژراوە و بکوژەکەش هەڵاتووە. بەپێی زانیارییەکان گەنجەکە ناوی پشتیوان فەتحوڵایە و تەمەنی ٣١ ساڵە  و خێزاندارە.

درێژەی بابەت

کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە. ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 5/12/2019، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ لە سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت، له‌ كاته‌كانى شه‌ودا بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت، ته‌نیا له‌ …

درێژەی بابەت

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ پێنج شەمە لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان نرخی دراوه‌ جیهانیه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە 120.850 دینار.  100 یۆرۆ بە 133.500 دینارە 100 پاوەن بە 155.500 ھەزار دینارە، 100 لیرەی تورکی بە 21.000 ھەزار دینارە 100 ھەزار تمەنی ئێرانیش بە 9500 دینارە.

درێژەی بابەت

خێزانێکی ھەڵەبجەیی دوایی چونیان بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ ووڵاتی ئێران ئاگر لەجەستەیان بەر ئەدرێت

خێزانێکی ھەڵەبجەیی دوایی چونیان بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ ووڵاتی ئێران ئاگر لەجەستەیان بەر ئەدرێت..خێزانێکی ھەڵەبجەیی دوای ئەوەی بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی ئەچنە کۆماری ئیسلامی ئیران لەلایەن باندێکی تاوانکاریی یەوە ئەفڕێنن و ئاگر لەجەستەیان بەر ئەدرێت.بەپێ ئەو زانیاریانەی کە باسك نيت كەوتوە (ھێمن باقی ) کە گەنجێکی شاری ھەڵەبجەیە دوای ئەوەی بەمەبەستی …

درێژەی بابەت

وەزیری دارایی ناوەڕۆکی رێککەوتنەکەی لەگەڵ بەغدا ئاشکراکرد

وەزیری دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکوومەتی هەرێم و بەغدا لەبارەی پرسەکانی نەوت، قەرزەکان و بودجە رێککەوتن. ئاوات شێخ جەناب لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ شاندی هەرێم بۆ بەغدا رایگەیاند، توانیمان رێککەوتن لەسەر نەوت بکەین و رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ دەکەین. هه‌روه‌ها توانیمان لەبارەی قەرزەکان، بگەینە لێکتێگەیشتنێک. روونیشکردەوە، ئەگەر به‌غدا رێككه‌وتنه‌كه‌ …

درێژەی بابەت

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌، پشكنین بۆ پێوه‌ری كاره‌بای ماڵه‌كانیان بكه‌ن و سێ حاڵه‌تی ده‌ستنیشان كردووه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و حاڵه‌تانه‌ له‌ پێوه‌ره‌كه‌ به‌دیكرا، سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی فرۆشتنی وزه‌ی كاره‌با بكه‌ن. به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با، له‌ په‌یجی فه‌رمی وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، هه‌ر سێ حاڵه‌ته‌كه‌ی دیاریكردووه‌، ده‌ستكاریكردن و شكانی جام …

درێژەی بابەت