ئەرشیفی ڕۆژانە: 2019-12-13

كەسوكاری شەهیدانی جینۆسایدی هەڵەبجە لەبارەی دابەشكردنی مووچەوە ئاگاداردەكرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەڵەبجە كەسوكاری شەهیدان لە بارەی دابەشكردنی مووچەوە ئاگادار دەكاتەوە. بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەڵەبجە ئاگاداری كەسوكاری شەھیدانی جینۆساید دەكات، ڕۆژی یەك شەممە مووچەی شەھیدانی جینۆساید لە بانكی ھەڵەبجە دابەشدەكرێت، نەك لە بانكی خانەنشینی. بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشداوە، كەسوكاری شەهیدانی جینۆسایدی هەڵەبجە بۆ وەرگرتنی …

درێژەی بابەت

توێژەرانی کۆمەڵایەتی و دەروونی بە گرێبەست دادەمەزرێن

کۆمەڵەی کۆڵناسان و دەرونناسانی کوردستان رایگەیاند بەڵێنیان لە وەزیری پەروەردە وەرگرتوە توێژەرانی کۆمەڵایەتی و دەرونی بەگرێبەست دابمەزرێن.کۆمەڵەکە لە پەیجی فەرمی خۆی بڵاویان کردۆتەوە وەفدێکیان لەگەڵ وەزیری پەروەردە کۆبونەوەتەوە و ژمارەیەک داواکاریان پێشکەش کردوە، گرنگترین و دیارترین داواکاریی دامەزراندنی توێژەرانی كۆمەڵایەتیی و دەروونیی بوو بە شێوەی گرێبەست، بەڵێن درا لەمەودوا بەپێی …

درێژەی بابەت

بەوێنە ..دیدار و چاوپێکەوتنەکانی ڕابەری گشتی لە تورکیا

ئەمڕۆ لە شاری ئەنقەرەی پایتەختی توركیان رابەری كشتی بزووتنەوەی ئیسلامی لەگەڵ مامۆستا كەمال زراری ئەندامی سەركردایەتی بزوتنەوەی ئیسلامی چەندین دیداریان ئەنجامدا بەڕێز ڕابەری گشتی چاوی کەوت بەبەڕێز تەمەل کەڕەموللا ئۆغلۆ سەرۆکی پارتی سەعادەت و سەرۆک و نوێنەری چەندین پارت و ڕێکخراوی ئیسلامی و کەسایەتی ئیسلامی لەسەرتاسەری جیهان کە بەشدارن لە …

درێژەی بابەت

رابەری گشتی سەردانی ڕجائی کۆتان سەرۆکی سەنتەری توژینەوەی ئابووری و کۆمەڵایەتی تورکیا كرد

ئەمڕۆ لە شاری ئەنقەرەی پایتەختی توركیان رابەری كشتی بزووتنەوەی ئیسلامی لەگەڵ مامۆستا كەمال زراری ئەندامی سەركردایەتی بزوتنەوەی ئیسلامی و بەیاوەری ژمارەیەک لەنوێنەری ووڵات و پارت و ڕێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی لەسەرتاسەری جیهان سەردانی بەڕێز ( ڕجائی کۆتان)سیاسەتمەداری ناوداری تورکیاو سەرۆکی سەنتەری توژینەوەی ئابووری و کۆمەڵایەتی تورکیایان کرد. وابڕیارە سەنتەری ناوبراو سبەی …

درێژەی بابەت

بەهۆی سووتانی مۆلیدەیەک کوڕێک گیانی لەدەستدا و باوکیشی برینداربوو

بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی ئاڵتون ستی هەولێر مۆلیدەیەکی کارەبا سووتا کە بە هۆیەوە کوڕێک گیانی لەدەستداوە و باوکەکەشی بریندارە.  شوان عەبدولقادر، بەرێوەبەری بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، لەکاتی ئیشپێکردنیدا بۆ گەرمکردنی مۆڵیدەکەیان ئاگر لە مۆلیدەکە بەربووە و بەوهۆیەوە تانکی سووتەمەنی مۆلیدەکە تەقیووە، بەهۆیەوە کوڕێک گیانی لەدەستداوە و …

درێژەی بابەت

ڕابەری گشتی بە بانگهێشتی فەرمی گەشتە تورکیا

بەسەردانێکی فەرمی ڕێزدار شێخ عیرفان علی عبدالعزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی گەشتە تورکیا . سەردانەکە لەسەر بانگهێشتی فەرمی سەنتەری توێژینەوەی ئابوری و کۆمەڵایەتی لەتورکیا هات کە بڕیارە ڕۆژی شەممە سەنتەری ناوبراو بەبەشداری چل ووڵات و هەشتا پارتی ئیسلامی و ڕێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی لەسەرتاسەری جیهان کونگرەیەک سازبکات .

درێژەی بابەت

دهۆك.. پۆلیسێك كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا

ۆلیسێک لە پارێزگای دهۆک لە ماڵی خۆی لە گەڕەکی سەرهەڵدان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.  پۆلیسەکە ناوی حسێن قادرە و تەمەنی  38 ساڵە. لە بەشی نەهێشتنی تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆک کارمەند بووە.  هێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک راگەیاند “شەوی 12-12-2019 کاژێر 11:00 پۆلیسێکی بەشی نەهێشتنی تاوان لە …

درێژەی بابەت