ئەرشیفی مانگانە: كانونی دووه‌م 2020

هەولێر… باندێكی 7 كەسی دزی ده‌ستگیر كرا

پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دەستگیركردنی باندێكی “گەورەی” دزیكردنی راگەیاند، كە لە 7 كەس پێكهاتوون و بە چەند ئۆتۆمبێلێك (3) مۆلیدەی گەورەیان لە هەولێر دزیبوو. بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر عەمید دلێر نەجات یاسین نەجاڕ، لەو بارەیەوە رایگەیاند، شەوی رابردوو زانیاری گەیشتە پۆلیس بە بوونی باندێكی گەورەی دزیكردن لە شاری هەولێر، بۆیە پۆلیس …

درێژەی بابەت

فەرمی.. تیروپشکی قۆناغی هەشتی جامی شای ئیسپانیا راکێشرا

تیروپشکی قۆناغی هەشتی جامی شای ئیسپانیا راکێشرا و ریاڵ مەدرید روبەروی ریاڵ سۆسیداد دەبێتەوەو بەرشەلۆنەش دەبێتە میوانی ئەتلەتیکۆمەدرید. رکابەرییەکانی جامی شای ئیسپانیا پێی ناوەتە قۆناغی هەشت تیپی و تیروپشکی ئەو قۆناغەش راکێشرا. بە پێی تیروپشکەکە ، ریاڵ مەدرید لەناو یاریگاى خۆی روبەروی یانەى ریاڵ سۆسیداد دەبێتەوە. بەرشەلۆنەش لەدەرەوەى یاریگای خۆی …

درێژەی بابەت

تەندروستی سلێمانی؛ ڤایرۆسی كۆرۆنا و نیشانەكانی و خۆپاراستن

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، ڤایرۆسی كۆرۆنا بریتیە لە كۆمەڵێك ڤایرۆس و دەبێتە هۆی نەخۆشكەوتنی مرۆڤ و ئاژەڵ و حەوت جۆری هەیە. بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە تۆمارێكی ڤیدیۆیدا بڵاویكردۆتەوە، كە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا و نیشانەكانی و خۆپاراستن لەو نەخۆشیە چۆن دەبێت، كە لەئێستادا ئەو ڤایرۆسە لە چین و چەند وڵاتێكی …

درێژەی بابەت

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێم

ئەمڕۆ هەینی (31ى کانوونی دووەمی 2020) نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە: 100 دۆلار بە 121 هەزارو 150دیناره‌ 100 یۆرۆ بە 133 هەزارو 500 دیناره‌ 100 پاوەن بە 156 هەزار دیناره‌ 100 لیرەی تورکی بە 21 هەزار دیناره‌ 100 هەزار تمەن بە 9 هەزار و 200 دیناره‌

درێژەی بابەت

کەشناسی: بەفر دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەكانی ئەمڕۆ هەینی و سبەینێ شەممەی شارەكانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە. بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ هەینی و سبەینێ شەممەی بڵاوکردەوە، بە پێی پێشبینییەکان باران و بەفر دەبارێت و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە. بە پێی پێشبینییەکان بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 12پلەیە، سلێمانی 9 پلەیە، دھۆك 11 …

درێژەی بابەت

ھەولێر… بەھۆی نەبوونی مۆڵەتی تەندروستی 9 شوێن داخران

بەھۆی نەبوونی مۆڵەتی تەندروستی، بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری بەشی چاودێری تەندروستی سەلامەتی خۆراک سەر بە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر 9 شوێن لە ھەولێر داخران. لەوبارەوە د. سەرهەنگ جەلال بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر رایگەیاند: ” 9 شوێنیان داخست کە پێكھاتوون لە پێنچ سەرتاشخانە و سێ شیرەمەنی و یەک سەمونخانە، …

درێژەی بابەت

راپەڕین…تەقە لە ماڵی مامۆستایەکی ئایینی کرا

شەوی رابردوو لە گوندێكی سنووری قەڵادزێ تەقە لە ماڵی مامۆستایەكی ئایینی كرا، بە گوتەی خۆی كێشەی لەگەڵ كەس نییە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستپێكردووە. بەگوێرەی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین “شەوی رابردوو کەسێکی نەناسراو لە گوندی (دێلۆ)ی سەر بە قەڵادزێ تەقەی لە ماڵی وتارخوێن و پێش نوێژی گوندەکە کرد و شوێنەواری …

درێژەی بابەت

پەرلەمانی كوردستان شایستە داراییەكانی جوتیارانی كوردستان تاوتوێ دەكات

ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان شایستە داراییەكانی جوتیارانی كوردستان تاوتوێ دەكات و كۆتاییش بە خولی پاییزەی دەھێنێت. بەگوێرەی بانگھێشتنامەیەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كە ئاراستەی ئەندامانی پەرلەمانی كردووە، كاتژمێر 11ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە. تەوەرەكانی كۆبوونەوەكەش بریتین لە تاوتوێكردنی شایستە داراییەكانی جوتیارانی ھەرێمی كوردستان، كە چەند ساڵێكە لەلایەن عێراقەوە نادرێنە جوتیارانی …

درێژەی بابەت

بەهۆی گران فرۆشتنی غازی ماڵان چوار دوکان لە سلێمانی دادەخرێن

بەهۆى شاردنەوە و گرانفرۆشی غازى ماڵان، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی چوار دووکان دادەخات.  ئازاد نەبی، سەرۆکی لیژنەى یەکى سەربە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: لە ئەنجامی بەدواداچوونی لیژنە هاوبەشەکان بۆ ئەو دوکان و شوێنانەى غازى ماڵان دەشارنە یاخود بەگران دەیفرۆشن، لە شەقامی مامە ڕیشە چوار دووکانى غاز فرۆشتن دادەخات. وتی: …

درێژەی بابەت

بەرهەم ساڵح: ئەگەر تا رۆژی شەممە لایەنەکان سەرۆک وەزیران دیاری نەکەن خۆم دیاریدەکەم

بەرهەم ساڵح نامەیەکی بۆ لایەنە سیاسیەکان ناردوە و تێدا دەڵێت ئەگەر لەماوەی چوار رۆژی داهاتوودا کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دیارینەکەن ئەوا خۆی کەسێک رادەسپێرێت. سەرۆک کۆماری عێراق لە نامەکەدا هۆشداریی داوەتە لایەنە سیاسیەکان لەبەردەوامی دۆخەکە و دەڵێت پێویستە ئەو کەسەی دیاریدەکرێت نابێت لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە رەتکرابێتەوە. ئاماژەی بەوەشکردوە ئەگەر لایەنەکان …

درێژەی بابەت