ئەرشیفی ڕۆژانە: 2020-01-03

ئەمریکا: چه‌كدارانی عه‌سائیب-ی ئه‌هلی حه‌ق-ی وه‌ك گروپێكی تیرۆستی ناساند

ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکای چه‌كدارانی عه‌سائیب-ی ئه‌هلی حه‌ق-ی وه‌ك گروپێكی تیرۆستی ناساند. له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، رێكخراوی عه‌سائیب ئه‌هل حه‌ق-ی وه‌ك گروپی تیرۆرستی ناساندوه‌ كه‌ له‌لایه‌ن خودی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی گشتی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران پشتیوانی ده‌كرا كه‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌بۆردومانێكی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌به‌غدا كوژرا هه‌ر له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا وه‌زاره‌تی …

درێژەی بابەت

وه‌زاره‌تی نه‌وت: فه‌رمانبه‌ره‌ ئه‌مریكییه‌كان عیراقیان جێهێشت

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق رایگه‌یاند: ئه‌و فه‌رمانبه‌ر ئه‌مریكیانه‌ی له‌ كۆمپانیا نه‌وتیه‌كاندا كاریان ده‌كرد، عیراقیان جێهێشتووه‌.وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ره‌تیكرده‌وه‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ره‌ بیانییه‌كانی كۆمپانیاكانی نه‌وت عیراقیان جێهێشتبێت و رایگه‌یاند ئه‌وانه‌ی كه‌ رۆیشتون ته‌نها ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ن كه‌ هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكین.وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق دڵنیایی ئه‌وه‌شی داوه‌ كه‌ كاركردن له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان له‌ سه‌رجه‌م …

درێژەی بابەت

دوو وڵات گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانیان بۆ عێراق هه‌ڵپه‌سارد

هه‌ریه‌ك له‌ هێڵی ئاسمانی شاهانه‌ی ئوردنی و “فڕۆكه‌وانی كه‌نداو”ـی به‌حره‌ینی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانیان بۆ به‌غدا تا كاتێكی نادیار هه‌ڵپه‌سارد، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌ی پێدراوه‌، به‌هۆی ناسه‌قامگیری دۆخی ئه‌منی، كه‌ دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به‌ سوپای پاسدارانی ئێران له‌ لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ له‌ عێراق هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌. به‌گوێره‌ی میدیا عه‌ره‌بییه‌كان، هێڵی …

درێژەی بابەت

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا داوا له‌ هاووڵاتییه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌كرێت به‌خێرایی له‌ عێراق بچنه‌ ده‌ره‌وه‌

دوای كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی. باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا داوا له‌ هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی ده‌كات به‌ خێرایی له‌عێراق بچنه‌ ده‌ره‌وه‌. ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا كه‌وتبووه‌ به‌ر هێرش و ناڕه‌زایه‌تی چه‌كدار و …

درێژەی بابەت

ئیران هەڕەشە دەكات لە 35 بنكەی ئەمریكا

سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی شوورای كۆماری ئیسلامی ئێران، موجته‌با زولنوور رایگه‌یاند، ته‌واوی بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ ناوچه‌كه‌ له‌ مه‌ودای مووشه‌كه‌كانی ئێراندان. گوتیشی: زۆر ئاسانه‌ گورزێكی كه‌مه‌رشكێن له‌ ئه‌مه‌ریكا بوه‌شێنین، چونكه‌ 35 سه‌ربازگه‌ و بنكه‌ی له‌ مه‌ودای مووشه‌كه‌كانی ئێراندان. هه‌روه‌ها گوتی: له‌ ئێستاوه‌ چیدیكه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كانی ناوچه‌كه‌ له‌ …

درێژەی بابەت