ئەرشیفی ڕۆژانە: 2020-01-05

حکومەتی هەرێم: سبەینێ دەوامی فەرمی دەبێت

وتەبێژی حكومەتى هەرێم  رایگەیاند، سبەى دووشەممە پشو نییە و دەوامی فەرمی دەبێت.  جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەى پشووی رۆژى دووشەممە، ٦ی کانونى دووەمى ٢٠٢٠، رایگەیاند، دەوامی دامودەزگاكانی حكومەت ئاسایی دەبێت و ناکرێتە پشوو. ساڵانە، بەبۆنەى یادى دامەزراندنى سوپاى عێراقەوە رۆژی ٦ی کانوونى دووەم دەکرایە پشوو بەڵام ئەمساڵیش بۆ ساڵی دووەم ئەو رۆژە نەکرایە …

درێژەی بابەت

تەقینەوەی سۆبای غازی مزگەوتێک ٤ برینداری لێکەوتەوە

تەقینەوەی سۆبای غازی مزگەوتێک ٤ برینداری لێکەوتەوە ئێوارەی ئەمڕۆ لەمزگەوتی صلاح الدین لەشاری هەڵەبجە بە هۆی تەقینەوەی سۆبایەكی غازەوە، چوار هاوڵاتی كە یەكێكیان پێشنوێژی مزگەوتەكەیە بریندار بوون… لانە محەمەد، ئێشكگری ئیداری لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەڵەبجە ڕایگەیاند: سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەكەمان پێشوازیكرد لە چوار بریندار كە بەهۆی تەقینەوەی سۆبایەكی …

درێژەی بابەت

له‌م مانگه‌وه‌ بڕی سێ هه‌زار دیناری مانگانە له‌ هاووڵاتیان وه‌رده‌گیرێت

له‌م مانگه‌وه‌ بڕی سێ هه‌زار دیناری مانگانە له‌ هاووڵاتیان وه‌رده‌گیرێت بۆ “فڕێدانی خۆڵ و خاشاكه‌ كه‌ تائێستا بێ به‌رامبه‌ر بووه‌ ئەوەش بە وتەی سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە. كوێستان ئه‌كره‌م، سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ رایگه‌یاندووە: دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك هه‌وڵیاندا كه‌ هاووڵاتیانی هه‌ڵه‌بجه‌ پاره‌یان لێ وه‌رنه‌گیرێت له‌ به‌رامبه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك وه‌ك …

درێژەی بابەت

لیژنەی دووی قائیمقامیەتی سلێمانی راپۆرتی ساڵانەی خۆی بڵاودەكاته‌وه

لیژنەی دووی قائیمقامیەتی سلێمانی راپۆرتی ساڵانەی خۆی بڵاودەكاته‌وه ‌كه‌ برێكی زۆر جگەری مریشكی قەدەغەكراو، گۆشت، قیمە و مریشكی خراپ بووی گرتووە هه‌روه‌ها دەیان سەر ئاژەڵی سەربڕدراوبەنایاسایی سەربڕدراو له‌ناوبردووه‌. بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری و سه‌رۆكی لیژنه‌ی دووی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ ژماره‌ی ئه‌و سه‌ردانانه‌ی بۆ دوكان و بازاڕ و …

درێژەی بابەت

فراكسیۆنە كوردستانییەكان بەشداریی دانیشتنی پەرلەمان ناكەن

فراكسیۆنە كوردستانییەكان بەشداری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق ناكەن، و ئەوانەی تاوەکو ئێستا لە پەرلەمانن شیعەکانن.  بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە پەرلەمانی عێراق لەسەر پرۆژەیاسایەک بۆ دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە عێراق کۆببێتەوە.  ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: “ئێمە وەکو کورد بەشداریی ناکەین و ئەوەندەی بزانین …

درێژەی بابەت

بڕی باران بارینی 24 كاتژمێری رابردووی ناوچه‌كانی هه‌رێم راگەیەندرا

كه‌شناسی هه‌رێم بڕی باران بارینی 24 كاتژمێری رابردووی ناوچه‌ جیاجیاكانی راگه‌یاند، به‌پێی داتاكه‌ “زۆرترین بڕی باران له‌ ته‌وێڵه‌ باریوه‌ كه‌ 33 ملیم بووه‌”. ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ له‌ داتایه‌كدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڕی باران بارینی 24 كاتژمێری رابردووی ناوچه‌ جیاجیاكانی خستووه‌ته‌ڕوو.

درێژەی بابەت