ئەرشیفی ڕۆژانە: 2020-01-06

سوپای ئەمریکا لە عێراق دەست بە کشانەوە دەکات

سوپای ئەمریکا لە عێراق نامەیەکی ئاڕاستەی وەزارەتی بەرگری عێراق  کردوە و رایگەیاندوە کە لە چەند هەفتەی داهاتودا دەکشێنەوە لە بەغدا. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، عه‌مید ویلیام سیلی سێیه‌م، ئه‌فسه‌ر له‌ هێزه‌كانی پیاده‌ی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا (مارێنز)، فه‌رمانده‌ی ئه‌ركه‌كان له‌ عێراق له‌ نووسراوێكی ره‌سمیدا كه‌ ئاراسته‌ی جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق، فه‌ریق ركن، عه‌بدولئه‌میر …

درێژەی بابەت

شاندێکی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی دەڤەری بادینان بەسەر دەکەنەوە

شاندێکی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی دەڤەری بادینان بەسەر دەکەنەوە ئەمڕۆ دووشە ٦ی کانوونی دووەمی۲۰۲۰ شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان مامۆستا احمد گەرمیانی ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و کمال زراری ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی هەولێرو اسماعیل هەمەوەندی کارگێڕی مەڵبەندی هەولێر دەڤەری بادینانیان بەسەر کردەوە. دوای دیداریان لەگەڵ …

درێژەی بابەت

ئاسایشی سلێمانی:لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ دەستگیراوە بەسەر یەك تەنكەر مەشروبی كحولیدا

ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ  دەستگیراوە بەسەر یەك تەنكەر مەشروبی كحولیدا . بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردوە، لە ڕۆژی 30/12/2019 لەمەرزی باشماخی نێودەوڵەتی  دەستگیرا بەسەر تانكەرێكدا كەبەنایاسایی بڕی ( 16 ) تۆن مەشروباتی كحولی باركردبوو بە شێویەكی شاراوە  لە ناو تانكەرەكەدا شوێنی تایبەت دروستكرابوو،  بەشێوەیەك كە لەكاتی …

درێژەی بابەت

پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە:لەساڵی رابردودا 2991 كێشە لە هەڵەبجە ڕوویانداوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پــارێزگای هەڵەبجە ئاماری رووداوەكانی ساڵی رابردووی پاریزگاكەی خستە روو رایگەیاند، لەساَلی رابردودا 2991 كێشە لە هەڵەبجە ڕوویانداوە.ئەمڕۆ دووشەممە  لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، ڕائید بارزان عوسمان، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه،‌ ڕایگه‌یاند” له‌ ساڵی 2019دا له‌ سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، دوو هه‌زار و 991 كێشه و ڕووداو‌ تۆمار كراون، كه‌ …

درێژەی بابەت

پۆلیسی گەرمیان :ساڵی رابردوو 4117 حاڵەتی شەڕکردنی جۆراو جۆر تۆمارکراوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، لە ساڵی 2019دا لە سنوری بەڕێوەبەرایەتییەکەیاندا 26 کەس کوژران و یان خۆیان کوشتوە، دەشڵێت ئاستی تاوان و دزیکردن بە بەروارد بە ساڵانی پێشوتر کەمیکردوە. عەلی قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری ساڵی2019ی پۆلیسی سنورەکەی خستەڕو و ئاماژەی بەوەدا، ” بەگوێرەی ئامارەکان ئەمساڵ زۆریک لەحاڵەتەکانی تاوان …

درێژەی بابەت

ھاتووچۆی ھەولێر ھۆشداری دەداتە شوفێران

ھاتووچۆی ھەولێر، شوفێران ئاگادار دەكاتەوە كە رێگای دەربەندی گۆمەسپان – سەفین ھیران، بەھۆی بەفر بارینەوە مەترسیدار بووە، داوا دەكات بەو رێگایەدا ھاتووچۆ نەكەن. لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر ھاتووە: “ئاگاداری سەرجەم شوفێران و هاووڵاتیان دەکەینەوە، رێگای دەربەندی گۆمەسپان سەفین هیران، بەهۆی دابارینی بەفری زۆرە و گیراوە و بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرماش …

درێژەی بابەت

ئاسایشی شارەزور: ساڵی رابردو 57 کەس بەتۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزور رایگەیاند، ساڵی رابردو 57 کەس بەتۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون. بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزور لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، له‌ درێژه‌ی كار و چالاكیه‌كانیان به‌ مه‌به‌ستی بنه‌بڕكردنی به‌كارهێنان و بازرگانی به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانه‌وه، ‌ له‌ماوه‌ی ساڵی ڕابردودا لێکۆڵینەوەیان لە 61 دۆسیەی ماددەی هۆشبەر کردوە. ئاماژەی بەوەشکردوە، ساڵی …

درێژەی بابەت