ئەرشیفی ڕۆژانە: 2020-01-16

كۆیە: كات بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دیاریكرا

قائیمقامیەتی قەزای كۆیە، لە ئاگادارینامەیەكدا، ڕایدەگەیەنێت، لەبەر سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان و كەمكردنەوەی ڕووداوەكانی هاتوچۆ، لە كاتژمێر 7ی بەیانی تا 7ی شەو، هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە سنووری قەزاكەیان قەدەغە دەكەن. لە ڕاگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی گەیشتووەتە دەست تۆڕی میدیایی (خەڵك)، بەشی ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای كۆیە، ئاماژەیان بەوەداوە لە كاتژمێر 7ی بەیانی تا …

درێژەی بابەت

كەشناسی: شەپۆلێكی دیكەی باران و بەفر روو لە ھەرێمی كوردستان دەكات

كەشناسی رایدەگەیەنێت، شەپۆلێكی دیكەی باران و بەفر روو لە ھەرێمی كوردستان دەكات و چەند رۆژێك دەخایەنێت. لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: “ئەمشەو لەكاتەكانی درەنگدا كاریگەری باران كار دەكاتە سەر ناوچەكەمان. لەبەرەبەیانی رۆژی ھەینی بارانبارین دەستپێدەكات و سەرەتا ئاستی بارانبارین رێژەی كەمتر دەبێت، بەڵام لە دوانیوەڕۆی رۆژی …

درێژەی بابەت

سەرۆكی پەرلەمان: پەسند كردنی پڕۆژەیاسای چاكسازیی ئاسان نەبوو

دوای پەسند كردنی پڕۆژەیاسای چاكسازیی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، وەك پەرلەمان پڕۆژەیاسای چاكسازیمان پەسند كرد و ئەركی خۆمان جێبەجێكرد، كە ئاسان نەبوو. رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “دوای پەسند كردنی پڕۆژەیاسای چاكسازیی، ئێستا داڕشتنەوەی بۆ دەكرێت، بۆ ئەوەی لە شێوەی ماددە رێكبخرێت، ھەركاتێك تەواو بوو دەینێرین …

درێژەی بابەت

بە دەنگی 89 پەرلەمانتار پڕۆژەیاسای چاكسازیی پەسندكرا

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان، بە دەنگی 89 پەرلەمانتار پڕۆژەیاسای چاكسازیی پەسندكرا. لە كۆبوونەوەكەدا ماددەكانی پڕۆژەیاسای چاكسازیی خوێندرایەوە و لەگەڵ ئەو پێشنیازانەی لەلایەن لیژنە پەیوەندیدارەكان خراونەتەڕوو، بۆ ئەوەی ماددەكان وەكخۆیان پەسند بكرێن یان پێشنیازەكان جێیان بگرنەوە، دواتر كۆی پڕۆژەیاساكە خرایە دەنگدان و بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران پەسند كرا. ھەر ئەمڕۆ …

درێژەی بابەت