ئەرشیفی ڕۆژانە: 2020-01-22

وه‌زاره‌تی دارایی چەند بڕیارێکی ده‌ركرد

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 22ی كانوونی دووه‌می 2020، دوو بڕیاری ده‌ركرد كه‌ یه‌كێكیان تایبه‌ته‌ به‌ گێڕانه‌وه‌ی قه‌رزی ئاسانكاری بانكی و لە چەند رۆژی رابردووشدا گرێبەستی سەرجەم فەرمانبەران نوێکراوەتەوە. راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به‌ دوو نووسراوی جیاواز، یه‌كه‌م …

درێژەی بابەت

ئاسایشی دهۆک دەست بەسەر 57.5 کیلۆگرام هیرۆیندا دەگرێت

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دهۆک رایگەیاند، ئاسایشی کۆمەڵگەی ئیبراهیم خەلیل لە دەروازەی سنووری و سەر رێگەی زاخۆ- ئیبراهیم خەلیل، دەستی بەسەر بڕی 57.5 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆری هیرۆیندا گرت.  لە راگەیێندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگەی دهۆکدا هاتووە، لە ئەنجامی بەدواداچوون بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە، لە ماوەی هەفتەیەکدا بەگشتی …

درێژەی بابەت

ئەنجومەنی وەزیران پەیڕەوی (پیادەکردنی پیشەی ژمێریاریی و وردبینی لە هەرێمی کوردستان) پەسەند کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/1/22 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا. لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا ، پڕۆژەی پەیڕەوی ( پیادەکردنی پیشەی چاودێری و وردبینی ژمێریاریی لە هەرێمی کوردستان – عێراق )  خرایە ڕوو کە تایبەتە بە پیشەی …

درێژەی بابەت

وەزارەتی دارایی نوێكردنەوەی گرێبەستی فەرمانبەرانی واژۆ كرد

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، واژۆی لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست كرد. سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند: “وەزیری دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا، واژۆی لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست كرد”.

درێژەی بابەت