ئەرشیفی ڕۆژانە: 2020-02-03

وەزارەتی ئەوقاف رێنمایی تازەی دەركرد بۆ حوجرەكان

وەزارەتی ئەوقاف كار و باری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان رێنمایی تازەی دەركرد بۆ حوجرەكان بەفەرمانی وەزاری و ئیمزای وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی رێنمایی نوێ بۆ کردنەوەو پێشخستنی حوجرەکانی فەقێیان دەرکرا، ئەمەی خوارەوە دەقی رێنمایی و وردەکاریەکانە.

درێژەی بابەت

هەڵمەتی بڕینی كارەبای زیادەڕۆ لە سلێمانی دەست پێدەكات

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند “دوای كۆتایی هاتنی مۆڵەتی پێدانی پێوەری كارەبا بەو شوێنانەی بە زیادەڕۆیی و نایاسایی كارەبایان راكێشابوو، ئەمڕۆ دووشەممە 3/2/2020 لە شاری سلێمانی لە ناوچەی سیتەك هەڵمەتی بڕینی كارەبای زێدەرۆ دەستپێدەكات”.  ئەو بەڕێوەبەرایەتیە ئاگاداری هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی دەكاتەوە “پرۆسەی بەستنی پێوەری كارەبا بۆ ئەوخانوانەی بە زێدەرۆیی دروستكراون …

درێژەی بابەت

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێم

ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو نرخی دراوەكان بەمشێوەیەیە:  100دۆلار بەرامبەرە بە  121هەزار و 50دینار. 100یۆرۆبەرامبەرە بە 134 هەزار دینار.  100پاوەن بەرامبەرە بە158هەزار دینار.  100هەزار لیرەی توركی بەرامبەرەبە 20هەزار و 750 دینار.  100هەزار تمەنی ئێرانی بەرامبەرە بە 9هەزار و 200 دینار.

درێژەی بابەت

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆببنه‌وه‌

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ولێر كۆببنه‌وه‌. به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ بارودۆخی ئێستای عێراق و هه‌رێمی كوردستان و هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت و په‌رله‌مان‌. هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌نگاوه‌كانی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌خرێته‌ڕوو.

درێژەی بابەت

جگەرەکێشان لەناو ئامرازەکانی گواستنەوە قەدەغەکرا

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمانی وەزاری ژمارە (3502/د لە 23/12/2019) بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی جگەرەکێشان لە ناو هۆیەکانی گواستنەوەی گشتی. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، لە ژێر رۆشنایی فەرمانەکەی وەزارەتی ناوخۆ، هاتووە، هەر شۆفێرێک سەرپێچی بکات بە بڕی (10.000) دە هەزار دینار سزا دەدرێت و لایەنی جێبەجێکار بۆ لێپێچینەوەو …

درێژەی بابەت