ئەرشیفی ڕۆژانە: 2020-02-04

عەربەت.. خۆپیشاندان دژی نەبونی خزمەتگوزاری كرا

ئەمڕۆ بەشێک لە دانیشتوانی عەربەت دژی نەبونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان خۆپیشاندانیان کرد. خۆپیشاندەرانی عەربەت، ڕێگەی سەرەکی عەربەت -سلێمانیان داخستووە و داوای دابینکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەک ئاو و کارەبا و سوتەمەنی دەکەن. ئاماژە بۆ ئەوەشدەکەن ماوەی سێ ساڵە نەوتی سپییان بۆ دابین نەکراوە، خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانیان لە ئاستێکی خراپدایە. خۆپیشاندەران باس لەوەش دەکەن، …

درێژەی بابەت

ژنێک بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل لە رانیە دەستگیر کرا

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی راپەڕین ئاشکرای دەکات، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەکاتی ئەرکدا، کارمەندێکیان توانیویەتی دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکی دزراودا بگرێت، کە پیاوێک و ژنێکی تێدا بووە . لە راگەیەندراوی ھاتووچۆی راپەڕین ئاماژەی بەوەشکراوە، کارمەندەکەی پۆلیسی هاتووچۆ گومانی کردووە ئەو ئۆتۆمبێلە دزاربێ، بۆیە رایگرتوون و دوای دڵنیا بوونەوە رادەستی هێزەکانی پۆلیسی کردوون.  جەخت لەوەش …

درێژەی بابەت

پارێزگای هەولێر، دەنگۆیەک لەبارەی نەناردنی هێلکە بۆ پارێزگای سلێمانی رەتدەکاتەوە

پارێزگای هەولێر، دەنگۆیەک لەبارەی نەناردنی هێلکە بۆ پارێزگای سلێمانی رەتدەکاتەوە. بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پارێزگای هەولێر، بەمەبەستی داپۆشینی ئەو کردەوە نا یاساییەی هێزێکی ناسراو لە رێگریکردن لە هاتنی غازی هاوڵاتیان کردی، هەندێ پەیج بڵاویان کردۆتەوە گوایە پارێزگاری هەولێر فەرمانی کردووە بە نەناردنی هێلکە لە هەولێر بۆ سلێمانی. لە راگەیەندراوەکە هاتووە، ئەم هەواڵە …

درێژەی بابەت

سەرۆکی هەرێم یاسای چاکسازیی پەسەند کرد

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، یاسای چاکسازیی پەسەند کرد و رایدەگەیەنێت، شاره‌زایان و پسپۆڕان له‌ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، زۆر به‌ وردی تاوتوێيان كردووە. دەقی راگەیەندراوی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان: “ئه‌مڕۆ یاسای چاكسازى له‌ مووچه‌، ده‌رماڵه‌، به‌خشین، ئیمتیازاته‌كان و خانه‌نشینی له‌ هه‌رێمی كوردستان ــ عێراق ژماره‌ 2ی ساڵی 2020ـم …

درێژەی بابەت