رووسیا لە ساڵی ١٩٨١و ه مانۆڕى واى نه كردووه

دیمتری بیسکۆڤ، وتەبێژی رەسمی حکومەتی رووسیا رایگەیاند، مانۆڕەکە پەیامێکە بۆ سەرجەم دوژمنکارییەکان بەرامبەر بە رووسیا.

وەزارەتی بەرگریش دەڵێت، زیاتر لە ھەزار فڕۆکە و ٣٦ ھەزار زرێپۆش لە نێوان رۆژانی ١١ بۆ ١٧ی ئەم مانگە بەشدار دەبن.

چین بە ٣ ھەزار و ٢٠٠ سەرباز و ٩٠٠ کەلوپەلی سەربازی و ٣٠ فڕۆکە و ھەلیکۆپتەر بەشدارە. بەڵام مەنگۆلیا ھیچ وردەکارییەکی لەسەر بەشداری کردنیان نەداوە.

مانۆڕەکە ھاوکاتە لەگەڵ ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکانی نێوان رووسیا و ھاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی “ناتۆ”.

جێگەی ئاماژەیە دوایین مانۆڕی رووسیا کە بەو قەبارەیە ئەنجامیداوە، لە ساڵی ١٩٨١و لە ماوەی جەنگی ساردا بوو.
ش.ك

بابەتی دواتر

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە

بە‌ڕێزان بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە سڵاوێكی گەرم.. بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *