ئاڵای ئێران له‌ به‌سره‌ هه‌ڵکرایه‌وه‌

بینای نوێی کۆنسووڵخانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ شاری به‌سره‌ به‌ ئاماده‌بوونی باڵیۆزی ئێران، پارێزگاری به‌سره‌، ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق و سه‌رۆک هۆز و زانایانی ئائینی سوننه‌ و شێعه‌ کرایه‌وه‌ و ئاڵای ئێران جارێکی دیکه‌ له‌ سه‌ر بینای کۆنسووڵخانه‌که‌وه‌ هه‌ڵکرایه‌وه‌.


باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ عێراق له‌ سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ شاری به‌سره‌ له‌ لایه‌ن پارێزگاری به‌سره‌ و کۆمه‌ڵێک له‌ سه‌رۆک هۆزه‌کانی ئه‌م پارێزگایه‌ی باشوری عێراق به‌ فه‌رمی پێشوازی لێکرا.
هه‌روه‌ها ئیره‌ج مه‌سجدی له‌م سه‌ردانه‌دا پرۆژه‌ی وێستگه‌ی 300 مێگاواتی شامارای به‌ سه‌ر کرده‌وه‌ که‌ له‌ لایه‌ن کۆمپانیایه‌کی ئێرانییه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌کرێت.
ناوبراو هه‌روه‌ها له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێرانی دایه‌وه‌.

بابەتی دواتر

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟….لیلی علی عبدالعزیز….سەرەتا پێویستە ئەوە بڵێم ووشەی باڵاپۆشی کە بەمانای حیجاب لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *