رێککەوتنى سیاسیی کۆسرەت ره سول و بەرھەم سالح

راگەیەنراوی ھاوبەشی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ھاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، ۱٤ی ئەیلولی ۲٠۱۸ لەشاری سلێمانی و لە ماڵی کۆسرەت رسول علی جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی و بە ئامادەبوونی د.بەرھەم سالح سەرۆکی ھاوپەیمانی، کۆبوونەوەی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ھاوپەیمانیی دیموکراسی و دادپەروەری ئەنجامدرا.

لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر كورانكاريه كانى کوردستان و ئەو کێشانەی رووبەڕووی ھهردوولايان هاتووه كو بووەتەوە ئەمەش لەچوارچێوەی رێککەوتنێکی سیاسیی نادياره و نهينييه و بڕیاریشياندا وه کۆبوونەوەکان بەردەوام بن.

ده قى راگەیەنراوی  كوبوونه وه هاوبه شى هةردوولا:
راگەیەنراوی ھاوبەشی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ھاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، ۱٤ی ئەیلولی ۲٠۱۸ لەشاری سلێمانی و لە ماڵی کۆسرەت رسول علی جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی و بە ئامادەبوونی د.بەرھەم سالح سەرۆکی ھاوپەیمانی، کۆبوونەوەی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ھاوپەیمانیی دیموکراسی و دادپەروەری ئەنجامدرا.

لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر چارەسەرکردنی قەیرانەکانی کوردستان و ئەو کێشانەی رووبەڕووی ھاووڵاتیان بووەتەوە.

ئەمەش لەچوارچێوەی رێککەوتنێکی سیاسیی ھەمەلایەنە بۆ رێکخستنەوەی ناوماڵی کوردستانی بە ھاوبەشی ھێز و لایەنە سیاسییەکان.

بڕیاریشدرا کۆبوونەوەکان بەردەوام بن.

ھاوپەیمانیی دیموکراسی و دادپەروەری
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

Sep 14 2018

 

ش.ك

بابەتی دواتر

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *