وته‌بێژی نوسینگه‌ی عه‌بادی: هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە كه‌ركوك نادەستوورییە

گوتەبێژی نووسینگەی حەیدەر عەبادی رایدەگەیێنێ، پێویستە تەنیا ئاڵای عێراق لە کەرکووک هەڵبکرێت و هەڵکردنی ئاڵای کوردستانیش لەو شارە نادەستوورییە و هەڵسوکەوتی تاکلایەنەش رەتدەکرێتەوە.

وتەبێژی نووسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق سه‌عد حه‌دیسی، رایگەیاند:”دەستووری عێراقی بەروونی دەسەڵاتەکانی حکومەتی خۆجێی پارێزگاکان و دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا دیارییکردووە. هەروەها دەسەڵاتی ئەو پارێزگایه‌نەش دیاریکراون، کە سەر بە هیچ هەرێمێک نین، کەرکووک یەکێکە لەو پارێزگایانە”.

ڕاشیگه‌یاند:”لە 2003ەوە عورفێکی سیاسی هەیە کاری پێدەکرێت، بۆیە بۆ هیچ لایەنێک نییە پێچەوانەی ئەمە هەنگاو بنێت. لەگەڵ پارێزگاکان لێژنەیەکی باڵای هاوئاهەنگییان هەیە و بەشێوەیەکی خولی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیان ئەنجامدەدەن و هیچ گرفتێکیش نەبووە”.

لەبارەی ئەوەی کەرکووک ناوچەیەکی کێشە لەسەرە لەنێوان هەولێر و بەغدا، دەکرێت ئاڵای هەردوو لای تێدا هەڵبکرێت، وتەبێژی نووسینگەی عەبادی دەڵێت:”تاوەکو ئێستا ئەو ناوچانە لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵین، بۆیە لە ناوچەکانی دیکەی دەرەوەی هەرێمی کوردستان جگە لە ئاڵای عێراق، نابێت هیچ ئاڵایەکی دیکە لەسەر فەرمانگەکان هەڵبکرێت، ئەمە تەنیا لە دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵیدایە و کەرکووکیش لە چوارچێوەی ئەو پارێزگایانەدایە و پێویستە تەنیا پابەندی هەڵکردنی ئاڵای عێراق بێت”.

سەعد حەدیسی ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات:”هەر رێوشوێن و هەڵسوکەوتێکی تاکلایەنە لەلایەن حکومەتی خۆجێی هەر پارێزگایەک رەتدەکرێتەوە و پێچەوانەی دەستوور و دەسەڵاتەکانە”.

ڕونیشیكرده‌وه‌:”هەرێمی کوردستان یاسای ئیدارەی پارێزگاکان نایگرێتەوە و پەرلەمان و حکومەت و یاسای تایبەتی خۆی هەیە، بۆیە ئاڵای کوردستان لە تەک ئاڵای عێراق هەڵکراوە و، هیچ کێشەیەکی نییە، بەڵام بۆ پارێزگاکانی دیکە، ئەمە پێچەوانەی دەستوور و یاسا کارپێکراوەکانە”.

لەبارەی هەڵوێستی تورکیا لەسەر هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک، گوتەبێژی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، “ئەمە پرسێکی نێوخۆییە و، پەیوەندی بەهیچ وڵاتێکی دیکەوە نییە”.

بابەتی دواتر

رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی: له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئێراندا 106 كه‌س كوژراون

رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی رایدەگەیەنێت، ئێران بە شێوەیەکی نایاسایی بەردەوامە لە کوشتنی خۆپیشاندەران و دەشڵێت: له‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *