عادل عەبدولمەهدی چانسی گەورەی هەیە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت بڵاویكردەوە، عادل عەبدولمەهدی، خاوەنی تایبەتمەندییەكی زۆرە و رەنگە هێزە سیاسییەكان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق هەڵیبژێرن، و نزیكترین كەسەیش بۆ بەدەستهێنانی ئەو پۆستە.

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە زاری سەرچاوەیەكی سیاسییەوە بڵاویكردووەتەوە، “عادل عەبدولمەهدی پەیوەندی باشی لەگەڵ هەموو لەیەنەكان هەیە لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق و لە ئاستی ناوچەكەدا”.

سەرچاوەكە بە رۆژنامەكەی وتووە، هاوپەیمانی فەتح رێگر نییە لە هەڵبژارندنی عادل عەبدولمەهدی بۆ سەرۆكایەتی وەزیران، و پێدەچێت فەتح رێخۆشكەر بوبێت بۆ پێشكەشكردنی ناوەكەی بۆ ئەو پۆستە.

عادل عەبدولمەهدی لە خولی یەكەمی هەڵبژاردندا لە ساڵی 2010 پۆستی جێگری سەرۆك ۆمار وەرگرت، دواتر دەستی لەكاركێشایەوە.

بابەتی دواتر

وەزیری كشتوكاڵ لەبارەی ساختەكردنی نوسراوێكی رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك به‌ نووسراوێكی ساخته‌، كه‌ ئیمزای وه‌زیری كشتوكاڵی به‌ ساخته‌ خستووه‌ته‌ سه‌ر، هه‌وڵی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *