لە پارێزگای كەركوك و دیالە تەقینەوەو هێرشی چەكداری روویدا

دوو سەرچاوەی ئەمنی رایانگەیاند کە لە ئاکامی ھێرشێکی داعش لە سنووری پارێزگای کەرکووک و تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە پارێزگای دیالە، سێ کەس کوژران و شەشی دیکەش برینداربوون کە لەنێویاندا، چەکدارانی حەشدی شەعبی ھەن.

نەقیب حامد عوبێدی ئەفسەر لە پۆلیسی کەرکووک وتی: “ژمارەیەک تیرۆریستی داعش ھێرشیانکردووەتە سەر گوندی غەریب سەربە ناحیەی عەباسی لە قەزای حەویجە باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک”.

بەگوتەی حامد عوبێدی لە ئاکامی ھێرشەکەدا، پۆلیسێک و مەدەنییەک کوژران و مەدەنییەکی دیکەش بریندار بووە.

لە پارێزگای دیالەش ئەفسەری پۆلیس، حەبیب شممەری بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە بۆمبێکی چێنراو لە ناوچەی زوور باکووری رۆژھەڵاتی دیالە بە کاروانێکی حەشدی شەعبیدا تەقیوەتەوە.

حەبیب شممەری ئاماژەی بەوەشدا کە لە ئاکامی تەقینەوەکەدا، چەکدارێکی حەشدی شەعبی کوژراوە و پێنجی دیکەش برینداربوون.

بابەتی دواتر

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ 2626 خۆپیشاندەر دەركرد

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ دوو هەزار و ٦٢٦ خۆپیشاندەر كە لەخۆپیشانانەكاندا دەستگیركرابوون، دەركرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *