کەشناسی: ئەگەری دروستبوونی لافاو لە هەرێمی کوردستان دوورە لە راستییەوە


بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لەبارەی دروستبوونی لافاو لە هەرێمی كوردستان رایدەگەیێنێت، ئەگەری دروستبوونی لافاو لە هەرێمی کوردستان هیچ ئەسڵ و ئەساسێکی نییە و دوورە لە راستییەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 18-9-2018، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان قسەی چەند دەزگایەکی راگەیاندنی رەتکردەوە کە گوایە ”لافاو لە هەرێمی کوردستان دروستدەبێت”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت: “بەداخەوە لەم دوو رۆژەی دواییدا پڕوپاگندەی روودانی لافاو  لە هەرێمی كوردستاندا بڵاوبووەتەوە كە بێگومان (هیچ) ئەسڵ و ئەساسێكی زانستیی بۆ نییە”.

لە بەشێکی روونکردنەوەکەدا هاتووە: “مەحاڵە بەهیچ شێوەیەك لە ئێستاوە بزانرێ‌ ئاخۆ ئاستی باران بارین و سرووشتی زستانی ئەمساڵ و هەر هەموو ساڵێك بە شێوەیەكی پێشوەختە بزانرێت، بەڵكو ئەوەی روویداوە شیكردنەوە و تێگەیشتنێكی هەڵەی چەند دەزگایەكی راگەیاندن بووە لە هەواڵێكی زانستی پەیجی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كە زۆرجار بە داخەوە چەندینجارە ئەو هەڵانە دووبارە دەكەنەوە بێئەوەی بەخۆیاندا بچنەوە و هەروەها بەشێكیش لە هاووڵاتیان بەشداردەبن لە بڵاوكردنەوەی ئەو هەواڵە بێ بنەمایانە”.

کەشناسی هەرێمی کوردستان داوایەک ئاراستەی بەرپرسانی ئیداریی و ئەو دەزگا راگەیاندنانە دەکات کە هەواڵی لەم شێوەیە بڵاودەکەنەوە و رایدەگەیێنێت: “تكا لە بەرپرسانی ئیداری ئەو دەزگایانە دەكەین رێگە نەدەن كەوا چەند كارمەندێك بە سانایی و بێ بەدواداچوونی وردو وەرگرتنی راوبۆچوونی كەسانی پسپۆڕو دەزگاكانی پەیوەندیدارەوە هەواڵ و پێشهات و رووداوو دیاردە سروشتییەكان بڵاوبكەنەوە، چونكە بڵاوكردنەوەی هەواڵ و شیكردنەوەیەكی هەڵە بێگومان دەبێتە هۆی نانەوەی پشێوی و دڵەڕاوكێ و نانەوەی كەشێكی نائارام لەنێو هاووڵاتیان و ونبوونی هەموو راستی و بنەما زانستییە باوەڕپێكراوەكان و لەهەمان كاتدا دووبارە بوونەوەی ئەم هەڵانە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی متمانەی رای گشتی بەو دەزگایانە”.

بابەتی دواتر

دژی کەمبونەوەی کارەبا لە پینجوێن خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت

دژی کەمبونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی هاوڵاتیانی قەزای پێنجوێن گردبوونەوە و ڕایانگەیاند، چەند رۆژێکە کارەبای نیشتیمانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *