هۆشداریی‌ له‌ ڕووخانی‌ هه‌ردوو به‌نداوی‌ فورات و تشرین ده‌درێت

چه‌ندین لایه‌نی‌ ناوخۆیی‌ سوریا و نێوده‌وڵه‌تیی‌ هۆشداریی‌ له‌ كاره‌ساتێكی‌ گه‌وره‌ی‌ مرۆیی‌ ده‌ده‌ن له‌ ئه‌گه‌ری‌ ڕووخانی‌ هه‌ردوو به‌نداوی‌ فورات و تشرین له‌ سوریا. 

جێگری‌ باڵیۆزی‌ سوریا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری‌ گشتیی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ نێوده‌وڵه‌تیی‌ هۆشدارییداوه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ دانیشتوانی‌ ئه‌و ناوچانه‌ی‌ له‌ ده‌وروبه‌ری‌ ڕووباری‌ فوراتن, دووچاری‌ كاره‌ساتێكی‌ گه‌وره‌ی‌ مرۆیی‌ ببنه‌وه‌ له‌ ئه‌گه‌ری‌ ڕووخانی‌ هه‌ردوو به‌نداوی‌ فورات و تشرین له‌و ولاَته‌ به‌هۆی‌ بۆردومانی‌ به‌رده‌وامی‌ فڕۆكه‌كانی‌ هاوپه‌یمانان به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌مریكا بۆ ده‌وروبه‌ری‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ی‌ كه‌ دوو به‌نداوه‌كه‌ی‌ لێیه‌.

مانگی‌ ڕابردووش نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان هۆشدارییدا له‌ ڕووخانی‌ به‌نداوی‌ فورات به‌ هۆی‌ به‌رزبونه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ ئاوی‌ ده‌ریاچه‌كه‌و ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی‌ داعش له‌و ناوچه‌یه‌ گرتوێتیه‌ به‌رو گورزی‌ ئاسمانیی‌ فڕۆكه‌كانی‌ هاوپه‌یمانان بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌.

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئاستی‌ ئاوی‌ به‌نداوی‌ فورات, له‌مانگی‌ كانونی‌ دووه‌می‌ ڕابردوه‌وه‌ به‌هۆی‌ بارینی‌ باران و به‌فری‌ زۆر  10  مه‌تر به‌رزبۆته‌وه‌, پسپۆڕانی‌ نێوخۆیی‌ سوریاش هۆشدارییان داوه‌ هه‌ر به‌رزبونه‌وه‌یه‌كی‌ دیكه‌ی‌ ئاستی‌ ئاوی‌ به‌نداوه‌كه‌, ناوچه‌یه‌كی‌ زۆر ده‌كات به‌ ژێر ئاوه‌وه‌.

بابەتی دواتر

رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی: له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئێراندا 106 كه‌س كوژراون

رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی رایدەگەیەنێت، ئێران بە شێوەیەکی نایاسایی بەردەوامە لە کوشتنی خۆپیشاندەران و دەشڵێت: له‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *