‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ده‌ستپێكی وەرزی خوێندن لە ھەرێمی کوردستان و کەرکوک راگەیاند

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، “ئاگاداری سەرجەم قوتابیان و خوێندکاران دەکەینەوە دەستپێکی ساڵی خوێندنی (2018 ـ 2019) لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان و خوێندنی کوردی لە شاری کەرکوک، رۆژی شەممە 22ی ئه‌یلولی 2018 دەبێت”.

بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم ھیوای ئەوەی خواستووە خوێندکاران ئەم ساڵی خوێندن بە خۆشی و سەرکەوتوویی تەواو بکەن.

ساڵانە وەزارەتی پەروەردە رۆژی 1ی ئەیلولی وەک دەستبەکاربوونی مامۆستایان و 22ی ئەیلولی وەک دەستپێکی وەرزی نوێی خوێندن دیاری کردووە.

پێشتریش وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پشووی رۆژانی شه‌ممان هه‌ڵگیراوه‌و ئه‌مساڵ ته‌نیا رۆژانی هه‌ینی پشوو ده‌بێت.

بابەتی دواتر

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ 2626 خۆپیشاندەر دەركرد

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ دوو هەزار و ٦٢٦ خۆپیشاندەر كە لەخۆپیشانانەكاندا دەستگیركرابوون، دەركرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *