یەکێتی و ئیدارەی سلێمانیان بە هاوکاریکردنی تیرۆر تۆمەتبار كردووه‌

 بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ، ڕایده‌گه‌ینه‌ێت : تەواوی ئەو هەوڵانەی لەلایەن بەرپرسان و دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمەوە دراوە بۆ دەستپێکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و سلێمانی، بێسودبوون.

لە  مانگی حوزەیرانی ڕابردوو تاهیر عەبدوڵا ئاماژەی بەوەکردبوو، فڕۆکەخانەی سلێمانی هیچ کێشەیەکی تەکنیکی یان یاسایی و چاودێری لەگەڵ فڕۆکەخانەکانی تورکیادا نییە، بەڵام تورکیا ڕەزامەندی دەرنابڕێت بە دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی.

 بەوتەی بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی، تورکیا تەنها گەشتەکانی خۆی لەگەڵ فڕۆکەخانەی سلێمانیدا ڕانەگرتووە، بەڵکو تەواوی ئەو گەشتانەی کە لە وڵاتانی ئەوروپاوە دێنە سلێمانی، سنووری ئاسمانی بە ڕوویاندا داخستووە.

هەروەها بەرپرسانی باڵای تورکیا چەند جارێک یەکێتی و ئیدارەی سلێمانیان بە هاوکاریکردنی تیرۆر تۆمەتبار كردووه‌ .

ش.ك

بابەتی دواتر

دژی کەمبونەوەی کارەبا لە پینجوێن خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت

دژی کەمبونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی هاوڵاتیانی قەزای پێنجوێن گردبوونەوە و ڕایانگەیاند، چەند رۆژێکە کارەبای نیشتیمانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *