سبەینێ‌ ته نها مووچەى وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دابەش دەكرێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی گەرمیان ئاگاداری فەرمانبەران دەكاتەوە، كە سبەینێ‌ مووچە دابەش دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا، ئاماژەی بەوەكردووە، سبەینێ‌ چوار شەممە 19ی ئەیلول مووچەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دابەش دەكرێت.

لە 5ی مانگەوە دابەشكردنی مووچە بە وەزارەتی پێشمەرگە دەستی پێ‌ كردووە و تا ئێستا بەشێكی زۆری وەزارەتەكان مووچەیان وەرنەگرتووە و پڕۆسەكە بەشێوەیەكی خاو بەڕێوەدەچێت و ئەمەش نیگەرانی فەرمانبەرانی لێ‌ كەوتۆتەوە.

پێشتر وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیاری دابوو، كە 30 ڕۆژ جارێك مووچە بداتە فەرمانبەران، بەڵام چەند وەزارەتێك ئەو وادەیە تێپەڕیوە بەسەر مووچەی مانگی ڕابردووی و هێشتا كاتی پێدانی مووچەی لەم مانگەدا دیاری نەكراوە.

ش.ك

بابەتی دواتر

ئەنقەرە..کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ پارت و ڕێکخراوە ئیسلامیەکان کۆتایی هات

کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ پارت و ڕێکخراوە ئیسلامیەکان کۆتایی هات کاتژمێر8ی ئەمشەو۱٥/۱۲/۲۰۱۹ لە ئەنقەرەی پیتەختی تورکیا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *